خواردنەوەی هەر بڕێکی مەی دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی مێشک

ساڵانێک بەر لەئێستا دەنگ و باسێکی زۆر هەبوو لەسەر ئەوەی کە کحول گەر بەڕێژەیەکی دیاری کراو و ڕێکخراو بخورێتەوە ئیتر ئەمە بۆ تەندروستی مرۆڤ سود بەخشە بەبێ بوونی سەرچاوەیەکی باور پێکراو و زانستیانە ، بەڵام لەئێستا توێژینەوەکان هەموو ئەم دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە بەڵکو توێژینەوەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە ڕێژەی خواردنەوە هەرچەند کەمیش بێ زیانی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ ، پێغەمبەرمان سەدان ساڵ بەر لەئێستا فەرموویەتی :
( كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ مُسْكِرٍ حَرَامٌ ) رواه مسلم (2003)
واتا : (هەموو بێ هۆشکەرێک مەیە وە هەموو بێ هۆشکەرێک حرامە)

هەروەها لەفەرموودەیەکی تر دەفەرمووێ :
( مَا أَسْكَرَ كَثِيرُهُ فَقَلِيلُهُ حَرَامٌ ) رواه الترمذي (1865) صححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتا 🙁 ئەوەی زۆری بێ بێتەمایەی بێ هۆشی ئەوە ڕێژە کەمەکەشی حەرامە).

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد ، لێکۆڵینەوەیان لەسەر پەیوەندی نێوان خواردنەوەی مەی و سکانی مێشک بۆ نزیکەی ( 25 ) هەزار کەس لە بەریتانیا دا کرد. لەتوێژینەوەکە هاتووە کە زۆر کەس بە شێوەیەکی مامناوەندی دەخۆنەوە و پێیان وایە ئەمە یان بێ زیانە یان تەنانەت پارێزگاریشە، نووسەری سەرەکی و توێژەری گەورەی کلینیکی “Anya Topiwala” لە زانکۆی “Oxford” ئۆکسفۆرد وتی ” لێکۆڵینەوەی نوێی وردبین لە زانکۆی ئۆکسفۆردەوە بۆی دەرکەوتوە کە هیچ ئاستێکی بەکارهێنانی مەی نییە کە بە ” سەلامەت ” بۆ تەندروستی مێشک دابنرێ ، توێژەرەوان تێبینی ئەوەیان کردووە کە خواردنەوەی مەی کاریگەری لەسەر مادەی “neuropil” لە مێشکدا هەبوو، کە ئەو بەشە گرنگانەیە کە زانیاری پێک دەهێنێت وەری دەگرێ لە هەستەوەرەکان ، هەروەها توێژەر ووتی “تا خەڵک زیاتر بخواتەوە، قەبارەی مادەی “neuropil” کەم دەبێتەوە ، وە قەبارەی مێشک بچوک دەبێتەوە کاتێک تەمەن گەورە دەبێت و بە خەڵەفبوون زیاتر دەبێت قەبارەی مێشکی بچووکەکەیش پێشبینی ئەدای خراپتر دەکات لە تاقیکردنەوەی بیرگەدا ، پێشتر لەساڵی 2016 توێژینەوەیەکی تر بڵاو کرایەوە بەهەمان ناونیشان “توێژینەوەیەکی جیهانی دەڵێت هیچ بڕە مەیەک بە سوود نییە بۆ تەندروستی گشتیت”
لە بڵاو کراوەکە هاتووە کە ئەگەر تۆ یەک لەسەر سێی مرۆڤ بیت کە مەی دەخۆنەوە، ئاگاداری بن : هیچ بڕە مەی و شەراب و بیرەیەک بۆ تەندروستی گشتیتان پارێزراو نییە، بەپێی شیکردنەوەیەکی نوێ بۆ بەکارهێنانی کحول نەخۆشی جیهانی بۆ ساڵی 2016 ، وە کحول هۆکاری سەرەکی مەترسی نەخۆشی و مردنی پێشوەختە بووە لە پیاوان و ژنانی تەمەن 15 بۆ 49 ساڵ لە سەرتاسەری جیهاندا لە ساڵی 2016 دا، کە نزیکەی یەک کەس لە 10کەس مردنیان پێوەندی بە ( کحول )ەوە هەبووە ، بەپێی توێژینەوەکە ،بەگشتی کحول لەساڵی 2016 هۆکاری مردنی 2.8 ملیۆن کەس بوو ، ئەو مردنانە بریتین لەشێرپەنجەی مەیوو ، نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەکان ، نەخۆشییە هەوکردنەکانی وەک نەخۆشی سیل ، برینداری بەئەنقەستی وەک توندوتیژی و ڕووداوی هاتوچۆ و چەند بریندارێکی دیکەی نامەبەست وەک خنکان و ئاگرکەوتنەوە ،

دکتۆر “Emmanuela Gakidou” مامۆستای پەیمانگای پێوانەسازی تەندروستی و هەڵسەنگاندن لە زانکۆی واشنتۆن، دەڵێت:”سەرسوڕهێنەرترین دۆزینەوە ئەوەیە کە تەنانەت بڕێکی کەم لە بەکارهێنانی کحول بەشداری لە لەدەستدانی تەندروستی جیهانیدا دەکات” ئێمه پێشتر واگوێبیست بووین خواردنەوەیەکی کەمی ڕۆژانە کارێکی باش و تەندروستە ،

سەرچاوە :

https://edition.cnn.com/2021/05/19/health/alcohol-brain-health-intl-scli-wellness/index.html

سەرچاوە :

https://people.com/health/drinking-any-amount-of-alcohol-causes-damage-to-the-brain-new-study-finds/

سەرچاوە :

https://www.thelancet.com/journals/lancet/article/PIIS0140-6736(18)31310-2/fulltext

https://edition.cnn.com/2018/08/23/health/global-alcohol-study/index.html