سەلاح سوکەری، پرۆفیسۆری بواری ڕۆبۆتە و سیتەمی زیرەک لەزانکۆی سیدنی.هەروەها پلەیەکی باڵای هەیە لە کۆپانیای ئەگەریس ، کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە دروستکردنی ڕۆبۆت، وە دەستپێکی نوێی لە کۆمپانیایACFR دروستکردنی ڕۆبۆت بۆ بەرەو پێشخستنی کەرتی کشوتوکاڵی، بەهێز بوونی ژینگە. هەروەها بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەو داهێنان و نوێخوازییە لە سەنتەرێکی ئوسترالیا ، لەبواری ڕۆبۆتدا.لە ٢٠٠٧-٢٠١٨ بەژداربووە لە پرۆگرامی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی وپیسەسازی، لە گەورەترین دامەزراوەی جیهانی لەبواری ڕۆبۆتدا. شارەزاییەکی جیهانی هەیە لە پێشخستنی لێکۆڵینەو بازرگانی کردن لە بواری سیتەمی ڕۆبۆتدا، هەروەها ڕابەری دروستکردنی چەندین ڕۆبۆت و سیستەمی زیرەکی بووە R&D پرۆژەی دابینکردنی پێداویستی ، فڕۆکەی گواستنەوەی هاوڵاتی و فرۆکەی بێ فرۆکەوان، تەکنەلۆژیای فڕین، پەروەردە و ،چاودێری ژینگە، کشتوکاڵ و کانسازی هەروەها لەدەزگای ناسای جیهانی چەند کاری کردووە وە رۆبۆرتی بۆ دروستکردوونە، سەلاح براوەی خەڵاتی زانستی ڕێکخراویێکی ئۆسترالیNSW ،خەڵاتی باشترێن ئەندازیارلە بواری هەندەسی و زانیاریدا، هەروەها تەکنەلۆژیای گفتوگۆکردن لە ٢٠١٤ و ٢٠١٧ دا خەڵاتی CSIRO ئیوریکا ، لەبەڕێوەبردنی کاری نوێخوازی و زانستدا، هەروەها لە٢٠١٩ دا بوو بە پاڵێوراولە ڕێکخراوی NSW ئوسترالی . سەلاح یەکێکە لە ئەندزیارە ئەکادیمی و تەکنەلۆژیاو زانستییەکانی ئوسترالیاATSE، وە زیاتر لە ٥٠٠ بڵاوکراوەی ئەکادیمی و پیشەسازی هەیە لەبواری ڕۆبۆت و سیستەمی زیرەکدا.
سەرچاوە
https://www.sydney.edu.au/engineering/about/our-people/academic-staff/salah-sukkarieh.html
https://www.theleader.com.au/story/5748543/kogarah-professor-nominated-for-2019-nsw-australian-of-the-year-award/
https://ntrs.nasa.gov/search.jsp?R=20180007164