د.طاهر الجمل ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك میصریه،وتارێكی زانستی بڵاوكرایه‌وه له 1985 به ناونیشانی(سیسته‌می كۆدكردن و ئیمزای ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر بنه‌مای خوارزمیهكان سکویریتی لە نێو ئەنتەرنێتدا)له‌سه‌ر بنه‌ماكه‌ی په‌ره‌ی دا به سیسته‌می لۆجهریتمات پچڕپچڕ كه به‌ناوی خۆیه‌وه تۆمار كرا بە ئینگلیزی ElGamal encryption كه بنه‌مایه‌كه بۆ خوارزمیهت و ئیمزای ژماره‌یی وپاراستنی سکویریتی بۆ کارتە بانکیەکان(DSA)كه په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی گرتیه خۆی بۆ پێوانه‌كردن(NIST)وه‌ك مواصه‌فاتی پێوانه‌یی بۆ ئیمزای ژماره‌یی(DSS) هه‌روه‌ها به‌شداری كرد له په‌ره‌پێدانی پرۆتۆكۆلی پێدان به كارته‌كانی بانک لە ئەنتەرێتدا(SET).
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له زانسته‌كان له زانكۆی قاهیره،له‌گه‌ڵ دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له زانكۆی ستانفۆرد.له‌نێوان ساڵانی 1995و1998 كاری كردووه وه‌ك سه‌رۆكی زانایان له كۆمپانیای نتسكیب بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان(Netscape Communications) وه‌ك بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی بوو بۆ پرۆتۆكۆلی SSL،هه‌روه‌ها پۆستی ئاراسته‌كاری ئه‌ندازیاری كاری كردووه له كۆمپانیای RSAبۆ ئاسایایش پێش ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سیكۆرفای(Securify)دابمه‌زرێنێت وببێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ساڵی 1998
كاتێك كۆمپانیای كرول-ئۆگارا كۆمپانیای سكیورفای كڕیه‌وه بوو به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ستا به دامه‌زراندنی كۆمپانیای فیرست بۆ ئاسایشی زانیاریه‌كان و به ڕاوێژكاری ئاسایشی تێیدا..له‌سه‌ره‌تای 2014 بوو به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری كۆمپانیای Sales Forces به‌ناوبانگ هه‌روه‌ها ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نه‌كانی كارگێڕی چه‌ندین كۆمپانیای تر لەساڵی 2019 خەڵاتی مارکۆنی پێ بخشرا کە تایبە بەوانەی کاریگەریان هەیە لەبواری پێوەندی ، وەخاوەنی خەڵاتی تەمەنە کە لە کۆنفراسی RSA لە ساڵی 2009 پێی بەخشرا ، دانپێنراوە کە دروستکەری سیستەمی SSLه کە پێوەری سکویریتیە لە ئەنتەرنێت وە دکتۆر چەند داهێنانی تری هەیە لەبواری سکویریتی کارتی بانکی لە ئەنتەرنێت
سەرچاوە
https://wallmine.com/people/25739/taher-elgamal.amp