به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه له ئه‌ندازیاری كاره‌با له زانكۆی قاهره له ساڵی 1972،بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه له ئه‌ندازیاری كاره‌با له زانكۆی ستانفۆرد له ساڵی 1977،له‌دوای یه‌كدا،د.عباس له ئێستادا وه‌ك مامۆستای زانكۆ كار ده‌كات له كۆلێژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی ستانفۆرد.
به‌شداریه زانستیه‌كانی د.جمال له چه‌ندین بواردا بوون وه‌كو بیردۆزه‌ی تۆڕی زانیاریه‌كان(network information theory ) و ئامێره‌كانی وێنه‌گرتنی ژماره‌یی. (digital imaging devices) هه‌ستا به نوسین یان به‌شداری كردن له نووسینی زیاتر له 200 كاغه‌زی توێژینه‌وه‌یی،هه‌ڵگری 35 داهێنانه.د.جمال به‌ده‌ستهێنه‌ری چه‌ندین خه‌ڵاتی زانستی و پله‌ی هاوڕێیه‌تیه له IEEE هه‌روه‌ها به‌شداری كردووه له دامه‌زراندنی چه‌ندین كۆمپانیا تایبه‌ت به بواره‌كه‌ی خۆی.
له ساڵی 1990 كۆمپانیای Silicon Architects ی دامه‌زراند كه بووه یه‌كێك له یه‌كه‌مینی كۆمپانیاكانی سیلیكۆن له جیهان،چه‌ندین پله و پۆستی بینی له‌وانه‌ش گه‌وره كارمه‌ند ته‌كنیكیه‌كان و جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه،تا له كۆتاییدا بووه خاوه‌نی كۆمپانیای سینوبسیس له ساڵی 1995،له ساڵی 1998 به‌شداری كرد له دامه‌زراندنی كۆمپانیای pixim كۆمپانیای په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنه كه كامێرای ژماره‌یی په‌ره پێده‌دا Digital Pixel Sensor كه تیمه‌كه‌ی ئه‌و په‌ره‌یان پێدا له به‌شی ئه‌ندازه‌ی كاره‌بایی له زانكۆی ستانفۆرد،له ساڵی 2012 كۆمپانیای Sony Electronics ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كۆمپانیای pixim،له ساڵی 2011 عباس به‌شداری كرد له دامه‌زراندنی كۆمپانیای inscopixكه كۆمپانیایه‌كی ته‌كنه‌لۆجیای تایبه‌ته له ئامێره‌كانی چاودێری مێشكی مرۆڤه،هه‌تاوه‌كو ئێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه له كۆمپانیاكه.
وە لەساڵی 2012 تا 2017 بەرێوبەری ئەندازیاری کارەبایی بووە لە زانکۆی ستانفۆرد
هه‌روه‌ها كاری كردووه له ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیای Numerical Technologies كه په‌ره‌ی ده‌دا به پرۆگرامه گرنگه‌كانی دیزاین كه دواتر فرۆشرا به كۆمپانیای سینوبسیس،هه‌روه‌ها كاری كرد له ئه‌نجومه‌نی ئیداری كۆمپانیای Berkeley Design Automation كه ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی په‌ره پێده‌دا له چه‌ندین بواردا،دواتر ده‌ست گرت به‌سه‌ر كۆمپانیای Mentor Graphics له ساڵی 2014، Mentor Graphics له ساڵی 2014،هه‌روه‌ها وه‌ك ڕاوێژكار ته‌كنیكی كاری كرد له چه‌ندین كۆمپانیاكانی دۆڵی سیلیكۆن له‌وانه‌ش Ion Torrent System كه په‌ره‌ی ده‌دا به ترشه‌ڵۆكی ئه‌تۆمی كه دواتركڕدرایهوه له لایه‌ن كۆمپانیای Life Technologies.
سەرچاوە
https://profiles.stanford.edu/abbas-el-gamal