ئایە بەڕۆژوو بوونی مانگی رەمەزان کاریگەری دەبێ لەسەر مرۆڤ کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێت ؟

خەڵکێک هەڵساون بەناوی زانست قسە دەکەن دەلێن ڕۆژوو گرتن دەبێتە هۆکار بۆ تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە پێویستە لەسەرمان بە ڕۆژوو نەبین ، ئەم قسەیە سەرتاپای دژی زانستە بەم خاڵانەی خوارەوە

۱-یەک توژێنەوە نییە دان بەوە دانێ ڕۆژوو گرتین دەبێتە هۆکاری تووشبوون بەم ڤایرۆسە تەنها قسەی گیرفانی خۆیانە

۲-ڕۆژوو گرتن بەپێی دەیان توێژینەوە ئەوە دەخەنە ڕوو سیستەمی بەرگری مرۆڤ رێکدەخاتەوە وە بەهێز دەکات وا لە مرۆڤ دەکات زۆر بەهێزتر دەژ بەهەر ڤایرۆس و میکرۆبێک کار بکات وەبەتایبەت کۆرۆنا کە ڕۆژوو دەبێتە پارێز بەندێکی زۆر بەهێز بۆ جەستەی مرۆڤ لەم بارەیەوە لێرە چەند توێژینەوەک بە نموونە باسی لێوەدەکەین

– ڕۆژووگرتن تەواوی سیستەمی بەرگری لەش تازە دەکاتەوەو بەهێزتری دەکات….

ڕۆژووگرتن هانی “Stem cell” ەکان دەدات کە خڕۆکەی سپی زیاتر دروست بکەن و تەواوی سیستەمی بەرگری لەش نوێ بکەنەوە.

It gives the ‘OK’ for stem cells to go ahead and begin proliferating and rebuild the entire system

سەرچاوە

http://www.telegraph.co.uk/science/2016/03/12/fasting-for-three-days-can-regenerate-entire-immune-system-study

https://news.usc.edu/63669/fasting-triggers-stem-cell-regeneration-of-damaged-old-immune-system/

هەروها دەربارەی ڕۆژوو گرتن پ.یۆشینۆری ئۆهسومی- yoshinori ohsumi ، پسپۆڕی زانستی خانەزانی لە ژاپۆن، بەهۆی ئەوەوە بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ كە میكانیزمی “خۆخۆری-Autophagy” لە جەستەدا دۆزییەوە. ئەم چەمکە ساڵانێکە بوونی هەیە بەڵام و تەواوی میکانیزم و هۆکاری ڕوودانی بە ناروونی مابوویەوە.

لە راگەیێندراوی فەرمیی بەخشینی نۆبڵی پزیشكیدا بەو زانا ژاپۆنییە، هاتووە “دۆزینەوەكانی ئۆهسومی چوارچێوەیەكی نوێیان دیاری كرد بۆ تێگەیشتنمان لەبارەی ئەوەی چۆن خانە و شانەكانی جەستە پێكهاتەكانی خۆیان بەكاردەبەنەوە. دۆزینەوەكانی ئەو گرنگیی پرۆسەی خۆخۆری دەردەخەن لە هەندێك پرۆسەی فیزیۆلۆجیی جەستەدا، وەك راهاتن لەگەڵ برسێتی و هەوكردن “.

خۆخۆری – Autophagy چەندین پێناسەی بۆکراوە کە دەکرێت هەموو پێناسەکان ڕاستبن. یەکێ لەوانە ئەوەیە کە پڕۆسەی خۆخۆری کە لەخانەکاندا ڕوودەدات میکانیزمێکی خانەکانەکان بێت تەنها بۆ مانەوەیان لە ژیان، یاخود دەگوترا کە گوایە تەنها بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی ناو خانەکانە، وە هەروەها دووبارە بەکارهێنانەوەی خانە پەککەوتوو و پیربووەکان.

بەڵام وادەردەکەوێت کە ڕۆڵی لەهەموویاندا هەبێت بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی و باو لە پڕۆسەی Recycling واتە دووبارە بەکارهێنانەوە و نوێبوونەوەی خانەکان لە ئاستێکی بچوکدا و لە ئاستێکی فراوانتردا دووبارە نوێبوونەوەی هەموو لەش.

پرۆسەی خۆخۆری لەو كاتانەدا بەهێز دەبێت كە گوشار لەسەر جەستە هەیە، بۆ نموونە لەكاتی برسێتیدا خانەكان سوود لە پێكهاتەكانی نێو خۆیان وەردەگرن بۆ دەرپەڕاندنی وزە، ئەویش بە بەكارهێنانی بەشە لەكاركەوتووەكان و تەنانەت رەگەزە نەخۆشخەرەكانی نێویان، هەم وزەی پێویست دروست دەكەن و هەم خۆیشیان لەوانە رزگاردەكەن و خۆیان خاوێن و نوێ دەكەنەوە.

دۆزینەوەكەی ئۆهسومی دەریدەخات كە خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەبە ناچاری خۆی خاوێن و نوێ بكاتەوە لەڕێی پڕۆسەی خۆخۆرییەوە-Autophagy کە لەڕێی ئەندامۆچکە هەڵوەشێنەرەکانەوە ئەنجامدەدرێن کە پێیان دەوترێت Autophagosomes کە هەڵدەستێت بە دەوردان و گواستنەوەی ئەندامۆچکەو تەنۆلکە نەویستراوەکان و پاشان یەکگرتنی لەگەڵ Lysosome ەکان.

لێژنەی باڵای خەڵاتی نۆبڵیش راستیی ئەو دۆزینەوەیەی ئۆهسومییان سەلماند.

دۆزینەوەكەی ئۆهسومی دەریدەخات پرۆسەی خۆخۆری دەبێتە هۆی پاراستنی زیندەوەران لە پیربوونی پێشوەختە، بگرە جەستەیش نوێ دەكاتەوە چونكە هانی دروستكردنی خانەی نوێ دەدات، ئەویش بە لەنێوبردنی پرۆتینە ناتەواوەكان و بەشە كۆن و لەكاركەوتووەكانی نێو خانەكان و هێشتنەوەی پێكهاتەی خانەكان لە بارێكی تەندروستدا.

سەرچاوەکان:

https://www.nobelprize.org/nobel_prizes/medicine/laureates/2016/press.html

http://www.nature.com/news/medicine-nobel-for-research-on-how-cells-eat-themselves-1.20721

تۆڕە کۆمەڵایتیەکانمان: