زانا و داهێنەری مسولمان د.بلقاسم خاوه‌نی زیاتر له‌ 1400داهێنانی جیهانی وە خاوەنی بیرۆکەی بەرەوپێشبردنی ئامێری زیرەک “مۆبایل”ه لەساڵی 2012 لەنێو هەموو زانایان و داهێنانی جیهاندا لەنێوان 100 یەکەم داهێنەری جیهان بوو

زانای مسولمانی جزائیری د.بلقاسم هبە لەسالی 1957 لەدایک بووە، دوای بەدەست هێنانی دکتۆرا لە 1988 لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی لەبواری دەست خستنی هێز لە خۆرەوە ، لەساڵی 2013 کۆمپانیای زەبەلاحی جیهانی گۆگڵ داوای لێکرد ببێتە ئەندامی لە بەشی Google Data Center Platform کە پێشتر جێگری سەرۆکی کۆمپانیا Tessera / Invensas لەساڵی 1996وە، کەکارەکانی خۆی دەگرت لە بەرەوپێشبردنی ئامێری زیرەک “مۆبایل”لەڕووی تەکنەڵۆجی و گۆرینی قەبارەی مۆبایل بۆ ئەم قەبارە بچوکەی کە ئێستاکە لەبەر دەستە ، هەروەها دکتۆر بەژداربوو لە دامەزرندنی کۆمپانیای SiliconPipe Inc لەساڵی 2002 کە کۆمپانیاکە تایبەتە بە بواری تەکنەلۆژی پێشکەوتوو دوای ئەوە کۆمپانیای Samsung هەلسا بەکرینی ئەم کۆمپانیایە، پاشان کاری لەکۆمپانیای Rambus ئەمریکی کرد دوای ئەوە بانگێشتی یابان کرا لە کۆمپانیای NEC Central Research Laboratories دەستی بەکار کردن کرد کە ئەم کۆمپانیایە تایبەتە بەدروستکردنی لاپتوپ و کۆمپیتەر ، وە لە پێش ئەوەنەدا لە کۆمپانیا IBM Watson کاری کردووە کە تایبەتە بە دروستکردنی لێزەر لەناو ئامێرەزیرەکەکان لە نیورۆک ، هەڵگری زیاتر لە 500 داهێنانی ئەمریکیە وە 250 داهێنانی جیهانی وە بەشێوەیەکی گشتی خاوەنی 1400 داهێنانی جیهانیەوە لەساڵی 2012 لەنێو هەموو زانایان و داهێنانی جیهاندا لەنێوان 100 یەکەم داهێنەری جیهان بوو وەهەڵگری چەندین خەڵات و رێزلێنانی جیهانیە وە لەساڵی 2017 لە جزائیر هەڵسا بەکردنەوەی پەیمانگایەکی تەکنەلۆژی بەناوی “هبە”

سەرچاوە
http://jetjournal.org/index.php/ajet/belgacem_haba

تۆڕە کۆمەڵایتیەکانمان: