زانای مسولمان محمد سند داهێنەری پێوەندی ئەنتەرنێتی بۆ مۆبایل کە هەریەکە لە نەوەکانی (2G ، 3G ، 4G ) لە ئێستادا کار لەسەر (5G) دەکات

له‌ ساڵی 1977 به‌شی گه‌یاندنی ته‌واو كرد له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری له‌ زانكۆی قاهیره‌ دواتر بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له‌ زانكۆی مانیتوبا،كه‌نه‌دا،له‌ ساڵی 1986.له‌ ساڵی 1987 وه‌ پرۆفیسۆری یارده‌ده‌ر دامه‌زرا له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری،زانكۆی قاهیره‌.له‌ ساڵی 1991،له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌ندازیاران كاری كرد له‌ كۆمپانیای Wirless Acess سه‌ركه‌وتنی هێنا له‌ داهێنی خه‌وایی بێته‌ل یاخود پێوەندی بێتەڵ كه‌ به‌ ئاسانی ده‌خرێته‌ ناو كارته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان له‌ تێكڕای په‌یوه‌ندیه‌كان و مۆبایله‌كان.
هەروەها بەرێوبەری گەورەترین کۆمپانیای پێوەندی جیهانی لە ئەمریکا وەک کۆمپانیاکانی Texas Instruments ، Amplica Inc ، Metricom Inc ، Snap Track Inc
هەروەها داهێنەری پێوەندی ئەنتەرنێتی بۆ ئامێرەکان و مۆبایل کە هەریەکە لە نەوەکانی (2G ، 3G ، 4G ) لە ئێستادا کار لەسەر (5G) دەکات ، دواتر ڕۆیشت بۆ كۆمپانیای نۆكیا بوو به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ئه‌ندازیاری هه‌وایی.له‌ ساڵی 1996.د.ده‌ستی كرد به‌ دامه‌زاندنی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنان له‌ بواری هه‌واییه‌كان به‌ناوی ئامنت بۆ هه‌واییه‌كان “Amant-Antennas “له‌ ساڵی 2005،كۆمپانیاكه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ میصر هه‌روه‌ها وه‌ك مامۆستایه‌كی سه‌رقاڵ بۆ كۆلێژی ئه‌ندازیاری له‌ زانكۆی قاهیره‌.نزیكه‌ی 80 نامه‌ی توێژینه‌وه‌ی و 30 داهێنانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ لە ساڵی 2012 خەڵاتی IPK پێ بەخشرا وەک باشترین داهێنەری ئەفریقی

سەرچاوە

http://www.amantantennas.com/am/block.php?name=Main_Section&item_id=266

https://patents.justia.com/inventor/mohamed-sanad

https://www.google.com/url?sa=t&source=web&rct=j&url=https://eg.linkedin.com/in/mohamed-sanad-25167516b&ved=2ahUKEwjCrZPZuOroAhWP2aYKHU0JDzwQFjAEegQIAhAB&usg=AOvVaw0O4PZJ5P5afDKhc-jDgqTa

تۆڕە کۆمەڵایتیەکانمان: