بەپێی نوێترین ئامار دەریدەخەن ڕێژەی دانیشتووانی موسڵمانانی ئینگلتەرا بۆ یەکەمین جار 3 ملیۆنی تێپەڕکرد، هاوپێچ ڵەگەڵ دابەزینێکی بەردەوام لە ڕێژەی مسحی “گاوران”

(لَيَبْلُغَنَّ هَذَا الْأَمْرُ مَا بَلَغَ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ، وَلَا يَتْرُكُ اللَّهُ بَيْتَ مَدَرٍ وَلَا وَبَرٍ إِلَّا أَدْخَلَهُ اللَّهُ هَذَا الدِّينَ…)رواه احمد وصحح الشیخ شعیب
16953

واتا (ئەم ئاینە دەگات بەو شوێنەی کە رۆژوو شەو بیگاتێ ، پەروەردیگار هیچ مالێک و شوێنک جێ ناهێلت ئیلا ئەم ئاینەی دەگەینتێ…)

پێغەمبەرمان محمد چۆن چۆنی زانی ئەم ئاینە بەم شێوازەی لێدێ گەر لەلایەن خودا نەهاتبێ ؟ لێرەدا لەنوێترین ئاماری دیلی مێل ئەوە دەخاتە ڕوو کە مسولمانان ژمارەیەکی سەر سورهێنەری تۆمار دەکەن بەوەی بۆ یەکەم جار گێشتۆتە3 ملیۆن کەس

بە پێنووسی ستیڤ دۆتی پەیامنێری کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامەی دەیل مەیل
خەمڵاندنەکان وای نیشان دەدەن کەوا موسڵمانان خێراترین گرووپی گەشەسەندووی ئاینین لە ووڵاتدا بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ONS ڕێژەی گاوران بەردەوامە لە دابەزین
قەبارەی جوولەکەو بووزیش بە نەگۆڕی ماوەتەوە
بۆ یەکەمین جار ژمارەی دانیشتووانی موسڵمانانی ئینگلتەرا نیشانەی 3 ملیۆنی تێپەڕاند، بەپێی چەندین خەمڵاندن کە ئامادەکراوە لەلایەن Whitehall

ئەوان دەڵێن: موسڵمانان خێراترین گرووپی گەشەسەندووی ئاینین لە ووڵاتدا، لەکاتێکدا لایەنگیری بۆ گاورێتی بەردەوامە لە داکشان
ئەم ژمارانە ئامادەکراون لەلایەن ئۆفیسی نیشتیمانی ئامارەکان وەك بەشێك لە توێژینەوەی پڕۆژەیەك کە بۆ یەکەمین جار لە هەوڵی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی ڕێك دایە بۆ زانینی قەبارەی ڕاستەقینەی گرووپە نەتەوەیی و ئاینیە جیاوەزەکان
تاکو ئێستا، پێوانەی کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکان لە دەیەیەکدا تەنها جارێك دەتوانرێت ئەنجام بدرێت لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەنجامەکانی ئاماری نیشتیمانی بەرفراوان بۆ ماوەی دە ساڵ.
بە پێی هەڵسەنگاندنی ONS ژمارەی گاوران بەردەوام دەبێت لە دابەزین، بەڵام داکشانی لایەنگیری بۆ ئاینی گاور دەشێت هێواش بێت.
لە نێو گرووپە ئاینیەکانی تر، بەشی هیندۆس تۆسقاڵێك بەرزبووەتەوە، هاوپێچ لەگەڵ دابەزینی پشکی سیخ بەهەمان ڕێژە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کەوا قەبارەی پشکەکانی جوولەکەو بووزی لە دانیشتوان بەنەگۆڕی ماوەتەوە.
ڕێژەی ئەو کەسانەی کەوا دەڵێن بەهیچ شێوەیەك دینیان نیە یان ئەوانەی نادوێن دەربارەی باوەڕیان بە نزیکەیی بۆ سێ یەکی دانیشتووانی ئینگلیز بەرزبۆتەوە، ئەوەش زیادبوونێکە تاڕاددیەکی زۆر ئەنجامی داڕمانی بیروباوەڕی گاورێتیە.
هەروەها ئۆفیسی نیشتیمانی ئامارەکان مەزەندەی ئەوە دەکات ڕێژەی ئەو کەسانەی کەوا لە ئینگلتەرا دەڵێن شوێنکەوتەی ئاینێکن جگە لە ئاینی فەرمی زیاتر لە سێ هەندە زیادی کردبێت لەنێوان ساڵەکانی 2011 بۆ 2016. دووباره ئەم بەرزبوونەوەیە دەشێت ئەنجامی ئەوە بێت خەڵکی بەدوای بیروباوەری نوێدا دەگەڕێن دوای ئەوەی بێ هیوا بوون لە گاورێتی.
ژمارە تازەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە 2016 کە دەکاتە 5 ساڵ دوای سەرژمێری نیشتیمانی 2011؛ 3،138،000 موسڵمان لە ئیگلتەراو وێڵز هەبوون، ئەمەش واتا زیادبوونی 400،000 موسڵمان لەماوەی پێنج ساڵ کە پێشووتر ژمارەیان 2.7 ملیۆن بووە. کە بەنزیکەیی دەکاتە سەدا شازدە.
هەروەها بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ONS، تەنها لە ئینگلتەرا، 3.092.000 موسڵمان لە 2016 لەئینگلتەرا هەبوون.
لەبەشی دانیشتووانی ئینگلتەرا، هەڵسەنگاندنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کەوا کۆمەڵی موسڵمانان 5.6 لەسەدای بنیادناوە لە ساڵی 2016 لە بەرامبەر 4.7 لەسەدا لەساڵی 2011
ڕاپۆرتی توێژینەوەکە دەڵێ: ” داکشان لە کۆمەڵی گاور هەیە”، هەرچەندە هێشتا گەورەترین کۆمەڵەیە لە ئینگتەرا.
ئاماژەی بەوەشدا کەوا هێشتا سەرژمێریکەران ناتوانن هۆکارەکانی گەشەسەندنی دانیشتوانی موسڵمان و پاشەکشەی گاورێتی بزانن پێدەچێت ئەو خێراییەی گەشەی ڕێژەی موسڵمانان کەوا توێژینەوە نوێکە دەیخەمڵێنێت یەکانگیر بێت لەگەڵ ئەوەی کەوا سەرژمێریە نیشتیمانیەکان دەیدۆزنەوە. لە 2011، سەرژمێری دانیشتووان ووتی: موسڵمانان سەدا 3.0 ی ژمارەکانی ئینگلتەراو وێڵز پێك هێناوە.
پاشەکەشەی گاورێتیش بەشێوەیەکی بەرفراوان تۆمارکراوە، کە هیچی کەمتر نیە لە تۆمارەکانی کۆبوونەوەی خودی کەنیسەکان.

سەرچاوە

https://www.dailymail.co.uk/news/article-7850073/Muslim-population-England-passes-three-million-mark-time.html

تۆڕە کۆمەڵایتیەکانمان: