دكتۆر شاكر موسی دۆزه‌ره‌وه‌ی چوار ده‌رمان و زیاتر له‌ هه‌زار توێژینه‌وه‌ی زانستیه شاكر موسی خاوەنی 350 داهێنان

دكتۆر شاكر موسی زانایەکی مسومانە دۆزه‌ره‌وه‌ی چوار ده‌رمان و زیاتر له‌ هه‌زار توێژینه‌وه‌ی زانستیه
شاكر موسی خاوەنی 350 داهێنانە کە لكاوه به‌ ناوه‌كه‌یه‌وه‌ سه‌رجه‌میان له‌ په‌ره‌پێدانی ده‌رمانه‌كانن به‌به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای نانۆ ته‌كنه‌لۆجی و خانه‌ چڵیه‌كان سه‌ره‌ڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ هه‌زار توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ گه‌وره‌ خولگه‌ زانستی و جیهانیه‌كان و توێژینه‌وه‌كانی زیاتر له‌ بیست هه‌زار جار به‌كارهێنراون و پله‌ی 75 ی وه‌رگرتوه‌ وه‌ك تێكڕایه‌ك له‌ پۆلێنكردنی ئاماژه‌پێده‌ری ئه‌تشی زانستی بۆ پێوانه‌كردنی جیهانی ڕاده‌ی سود بینین له‌ توێژینه‌وه‌ بڵاوكراوه‌كانی.توێژینه‌وه‌كانی دكتۆر شاكر موسی ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی پارتیكڵه‌كانی نانۆ.

بەژداربووە لە داهێنانی ئەم دەرمانانە

1- CardioliteR

ئەم دەرمانە ئەشیعەی ماسوڵکەی دڵ دەگرێ بەبێ نەشتەرگەری

2- Marluma

ئەمەیان بەکاردێت بۆ دیاری کردنی شێرپەنجەی مەمک

3- DMP444
بۆ دەستنیشانکردنی ئەو خوێنبەرانەی کە کلۆت بووە و گیراوە

4- Roxifiban
بۆ رێگرکردن و چارەسەرکردنی خوێن بەرەکان لەکڵۆک بوونی خوێن

هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رمانی پێشبینیكراو له‌ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی مێشك و په‌نكریاس و ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م ده‌رمانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆش و تووشبوانه‌ له‌دوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ ئاژه‌ڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌.. هه‌روه‌ها ده‌رمانی لوسارتانی پێشكه‌شی نه‌خۆشانی دڵ كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزه‌ فشاری خوێن هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی پێشكه‌شی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌سته‌می گه‌یشتنی خوێن به‌ مێشك و دڵ و هه‌ردوو قاچه‌كان به‌هۆی داخرانی خوێنبه‌ره‌كان چونكه‌ دوچاری گرفته‌كانی دڵ ده‌بن،خانه‌ چڵیه‌كان تێكه‌ڵ به‌ نانۆ و پێكهاته‌كانی تر كران به‌ ئامانجی چالاككردنی خوێنبه‌ره‌ نوێكان بۆ گه‌ره‌نتی كردنی گه‌یشتنی خوێن به‌ مێشك و په‌له‌كان هەروەها توێژینەوەکانی دەربارەی سودەکانی میزی ووشتر خستۆتە بەردیدی پسپۆران لەلایەن پسپۆرانی ئەمریکی توێژینەوەکەی قبولکرا وە لە گرتە ڤیدۆیەک توێژینەوەکەی روونتر دەخاتە ڕوو

https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/21854200

سەرچاوە

https://pri-albany.org/pri-staff/shaker-a-mousa-phd-mba-facc-facb/

https://scholar.google.com/citations?user=2I0AaNoAAAAJ&hl=en