زانای باڵاپۆشی مسولمان د.مۆنا بەکر پرۆفیسۆری زانستی نانۆ و تەکنەلۆژیا لە NILES لە زانکۆی قاهیرە لە میسر خاوەن چەندین توێژینەوە دەزگاکانی راگەیاند ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەت باردەکەن بەکوژتنی


پڕۆفیسۆر مۆنا بەکر بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ساڵی ١٩٩١دا بەدەست هێناوە و بڕوانامەی ماستەری لە کیمیادا لە زانکۆی ئەسیوت Assiut University لە ساڵی ١٩٩٤دا بەدەست هێناوە. بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆلێجی جۆرجیا بۆ تەکنەلۆژیا لە ئەتلانای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٢ و لە ژێر چاودێری پڕۆفیسۆر موستەفا ئەلسەعیددا بەدەست هێناوە. پرۆفیسۆر مۆنا بەکر یاریدەدەری پڕۆفیسۆرە لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ زانستی باڵای لەیزەر NILES، وە بەڕێوبەری کۆمپانیای Nano Tech Egyptـە بۆ زانستی کارۆڕووناکی. وەیەکەم کەس بووە کە نانۆتەکنەلۆجی لە وڵاتە عەربیەکانی هێنایە کایەوە، توێژینەوەکەی ئەو بایەخ دەدات بە دروست بوون و دیاریکردنی تایبەتمەندی گەردەنانۆ بلوورییە کانزا و موگناتیسی و نیمچەگەیەنەرە شێوە و قەبارە جیاوازەکان، سەرنجیش دەخاتە سەر ڕەوشتی بینایی و داینەمیکی ژوورخێرایی بە بەکارهێنانی تەکنیکە جیاوازەکانی لەیزەر. گروپی توێژینەوەکەی لە ٢٢ خوێندکاری دەرچوو پێكدێت کە کار دەکەن بۆ دروستکردنی گەردی نانۆی خانەدان بۆ بەکارهێنانەکانی خانە هەتاوییەکان وئەو ئامێرانەی بە کارۆ ڕووناکی کاردەکەن و وێنەکردنی زیندەپزیشکی-Biomedical Imaging و چارەسەری شێرپەنجە و هاندانی کارلێکە کیمیاییەکان بە ڕێگەی نانۆ و خاوێنکردنەوەی ئاو. پرۆفیسۆر مۆنا زیاتر لە ٨٧ بڵاوکراوەی لە پلەبڵندترین جۆرناڵەکاندا هەیە لەوانە: Nano Letters، ACS nano، Small and JACS، Advanced functional materials.
وەبە ریزبەندی ۲۰م دێ لەزانایانی نانۆتەکنەلۆجی وە نزیکەی ٦ هەزار جار توێژینەوەکانی لەلایەن توێژەران بەکار هاتووە، پڕۆفیسۆر مۆنا بەکر زیاتر لە ٣٠ وتاری داوە لە Alexandria Library و ڕێكخراوە پیشەسازییەکان و IBN و ئەو بۆنانەدا کە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشداری گەلی میسڕ و کۆمەڵگەی عەرەب ڕێكخراون سەبارەت بە نانۆتەکنەلۆجی.

سەرچاوە

https://scholar.google.com.eg/citations?user=oCI9jYIAAAAJ&hl=en

http://www.nanotechkw.com/speaker/madr-mona-bakr-mohamed/

بەشێک لە راگەیاندنەکانی مسر ئەوە دەخەنە ڕوو د.منی کوژراوە بەهۆکارێکی نادیار ماوەی چەندین رۆژ لەسەر جێگا کەوتبوو هۆکارەکەی زۆر ڕوون نەبوو وە ئەمریکا و ئیسرائیل بەهۆکاری کوژتنی د.منی دادەنێن