بەپێی تازەترین توێژینەوەی زانستی Science ئەوە بەدرۆ دەخاتەوە کە جینانی مرۆڤ لەسەدا ۹۸ لە جیناتی مەیمونی شامپازی دەچێت

لە توێژینەوەیەکی تازەدا کە بڵاو کراوەتەوە لە گۆڤاری زانست(Science Magazin) ی بە ناوبانگ لە(٢٠١٨/٦) جەخت لە سەر ئەوە ئەکاتەوە بەراورد کردنی جینۆمی مرۆڤ لەگەڵ شامپازی کەوا دەرکەوتبوو ڕێژەی لێکچونی نێوانیان ٩٨٪ یان ٩٥٪ ه ناڕەواو ناڕاستن وە ئەو توێژینەوانەی کە پێشتر لەلایەن ئێمە یاخود هەر سەرچاوەیک بڵاو کرابێتەوە هەلەبووە ، جا بە هۆکاری تێکڵبوونی ئەو زانیاریانە بێت کە لەسەر شەمپازی هەیە لەگەڵ DNA مرۆڤی، بەتایبەتی لە نەتیجەکانی پرۆژەی جینۆمی شمپازی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٥
یا لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوو بە مەبەست جینۆمی شەنپازیان وا بنیات ناوە کە زۆر لە جینۆمی بەشەری بچێت زیاتر لەوەی کە لە واقعدا هەیە، کاتێك زانایانی بایۆلۆجی هەستاون بە کۆکردنەوەی بەشەکانی DNA شەمپازی بە بەکارهێنانی جینۆمی بەشەری وەكو سەرچاوە.

توێژینەوە تازەکە ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە دیراسە کۆنەکان ناڕەوان بەوەی کە ئەڵێت :

١-بەزۆری ئەو چۆنیەتیە بەرزەی لە کۆکردنەوەو ڕێكخستنی جینۆمی بەشەری گیراوەتە بەر لە پڕۆژەی جینۆمی نا بەشەری نە گیراوەتە بەر.

٢-هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کاتێك بەراوردکردن درووستە کە کۆکردنەوەی جینۆمی هەر کاهینێك(زیندەوەرێك) بە جیابێت

بە لەبەر چاوگرتنی ئەم دووخاڵە ، پڕۆفیسۆر (ریتشارد باجز) پرۆفیسۆری بایۆلۆجی(جینۆم) لە زانکۆی لەندەن جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ڕێژی لێکچونی نیوکلۆتایدەکان لە نێوان مرۆڤ و شامپازی ٨٤.٣٨٪ ، وە ڕێژی ٤.٠٨٪ لە جینۆمی بەشەری بە هیچ شێوەیەك نموونەی نیە لە جینۆمی شەمپازیدا، بەمەش ڕێژەی لێکچون جینۆمی مرۆڤ و شەمپازی نزیك ئەبێتەوە لە ٨٠٪، نەك ئەوەی بڵاو کراوەتەوە، گرنگی بە بڵاوکردنەوەی ئەدرێت کە ڕێژەی لێكچونی جینۆمی مرۆڤ و شەمپازی ٩٨٪ یان ٩٩٪.
خودی پرفیسۆر (باجز) پێی وایە لێکچونی جینۆم نێوان مرۆڤ و شەمپازی کەمترە له ٧٠٪ (ئەمەش پێویستی بە سەلماندنە)

سەرچاوە

http://science.sciencemag.org/content/360/6393/eaar6343.full

http://richardbuggs.com/index.php/2018/07/14/how-similar-are-human-and-chimpanzee-genomes/

تۆڕە کۆمەڵایتیەکانمان: