بێ باوڕان وەكو پیشەی هەمیشەیی خۆیان دێن ڕەخنە لە قورئان دەگرن بێ ئەوەی شاره‌زاییان هه‌بێ لە قورئان زانتستدا
بەناوی زانستەوە ڕەخنە لە قورئان دەگرن ده‌لێن قورئان دژی زانسته بۆ ئەوەی گومان لە دڵی موسڵمانان دروست بكەن بەڵام بێ ئاگایە لەوەی هەر ڕەخنەیەكی بێباوران بە ئیعجازی قورئان تەواو دەبێت
سه‌ره‌تا به‌ڵێ له ئیسلامدا ئه‌وه دڵە کە بەرپرسە و بە بڕیاردەر دانراوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەمە مانای وەلانانی مێشک نییە بگرە ئاماژەش بە کاری مێشک دراوە، وەک پەروەردیگار لەم ئایەتەدا دەفەرمووێ :
[كلا لئن لم ينته لنسفعا بالناصية(١٥)ناصية كاذبة خاطئة(١٦)] العلق
واتە: (نەخێر، سوێندبت ئەگەر وازنەهێنێت و کؤڵنەدات لەو دوژمنکارییە پێشە سەری دەگرین و ڕاپێچی دەکەین ، ئەو پێشە سەرە درۆزنە تاوانکارە).
ئەمە لە کاتێکدا کە زانستییەن هەموو کەس دەزانێت کە بەشی پێشەی مێشک prefrontal lobe بەرپرسە لە درۆکردن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ
{(إن في خلق السموات والأرض) بەڕاستی لەوشێوە دروستكردنە سەرسوڕهێنەرەی ئاسمانەكان و زەویی {واختلاف الليل والنهار لآيات لأولى الألباب} و ئاڵوگۆڕی شەوو ڕۆژ، چەندین بەڵگەو نیشانەی پتەو هەیە لەسەر بوونی خوا‌و، تاك و تەنیایی بۆ كەسانێ خاوەنی ژیرین و هۆشمەندن) ال عمران 190
ابن عاشور له تفسیرهكهی ده‌فه‌رموێ
{ أولو الألباب) أهل العقول الكاملة لأنّ لبّ الشيء هو خلاصته .)
واتا (أولو الألباب)به‌مانای خاوه‌ن بیر و هۆشه ته‌واوه‌كان دێت چونكه “لب” شتێك بریتیه له پوخته‌كه‌ی)
هه‌روه‌ها شیخ وسط طنطاوی له تفسرهكهی ده‌فه‌رموێ
(والمراد بأولى الألباب: أصحاب العقول السليمة، والأفكار المستقيمة، لأن لب الشيء هو خلاصته وصفوته)
واتا (مه‌به‌ست به بأولى الألباب : خاوه‌ن بیروهۆشه دروسته‌كان وه بیرورایه راوهستاوهكان چونكه “لب” شتێك بریتیه له پوخته‌كه‌ی و هه‌لبژارده‌كه‌ی)
ئایهتانێكی زۆر هه‌یه له‌قورئان ده‌رباره‌ی “لب” ئێمه به‌م دانه‌یه كۆتایی پێدێنین
ده‌رباره‌ی دڵ له‌قورئان و فه‌رمووده بفه‌رموون
په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رموێ
(ختم الله على قلوبهم و على سمعهم) خوا بەهۆی گوناح و سەرپێچیانەوە مۆری بەدبەختیی بەسەر دڵ و گوێیاندا ناوە، هەرگیز ڕۆشنایی بڕوایان تێناچێ و هەق نابیستن،( البقرە :7)
هەروەها دەفەرمووێ
[ولقد ذرأنا لجهنم كثيرا من الجن والإنس] زۆرێک لە جنۆکە و مرۆڤان خستە دۆزەخەوە، چونكە بە ئارەزووی خۆیان رێگای بەدبەختیی دەگرنە بەر ، واتە: بەرلەوە دروستیان بكەین دەمانزانی كێ چاكە دەكاو، كێش خراپكارە، بۆیە ئێمەش بڕیاری واماندا {له‌م قلوب لا يفقهون بها} دڵیان هەیە بەڵام پێی بیرناکەنەوە)، [لأعراف: 179]،
هەروەها دەفەرمووێ
{أفلم يسيروا فى الأرض} ئاخۆ هێشتا ئەوانە بەزەوییدا نەگەڕاون؟ {فتكون له‌م قلوب يعقلون بها} تا ببنە خاوەن دڵانێک ڕاستییەكانی پێ دەرك بكەن؟ {أو آذان يسمعون بها} وە یاگوێچكە گەلێكی ژنەوا كە بانگی ڕاستی پێ ببیستن؟ واتە: ئەوانە هەر وەك دڵ و گوێیان نەبێ وایە، بۆیە بەژیرانە نابینن و نابیسن و بیر ناكەنەوە؟ {فإنها لا تعمى الأبصار} لەڕاستیدا چاو كوێر نابن {ولكن تعمى القلوب التى فى الصدور} بەڵكو ئەو دڵانە كوێر دەبن و هێزی دەرك كردنیان نامێنێ و بینایی خۆیان لەدەست ئەدەن.. كە لەناو سینەكانە، بۆیە چاوەكانیش بەدوای ئەواندا ئەڕۆن و زەینیان نامێنێ). (46) [ الحج]
هەروەها پەروەردیگار دەفەرمووێ
{أفلا يتدبرون القرآ‌ن} ئایا ئەوانە بۆ لە ئایەتەكانی قورئان رانامێنن و تێنافكرێن، تا پەندو ئامۆژگاری لێ وەرگرن ؟ {أم على قلوب أقفالها} بەڵكو قوفڵ لەسەر دڵیان دراوەو، هیچ خێرێكی تێناچێ، بۆیە ئاوا گومڕاو سەرگەردان بوون ؟ [محمد:24]،
هەروەها پەروەردیگار دەفەرمووێ
{وجعلنا على قلوبهم أكنة أن يفقهوه} وچەند پەردەیەک لەبان دڵیان دادەنێین تا لێی تێنەگەن بەهۆی کارەکانیانەوە[الاسرا‌ء: ٤٦]
هەروەها پەروەردیگار دەفەرمووێ
{إن فى ذلك لذكرى لمن كان له قلب أو ألقى السمع وهو شهيد} بێگومان لەو سەرگوزەشتەی پێشینانەدا، ئامۆژگاری هەیە بۆ ئەوەی دڵ و ژیری هەیە، یان بەباشی گوێڕاگرێ و ئامادەش بێت دڵ و گوێی بداتێ[ق:٤٦]
هەروەها پەروەردیگار دەفەرمووێ
{بل طبع الله عليها بكفرهم} نا دڵیان دانەخراوە، هەر خوا خۆی دڵی مۆر كردوون و قەت خێر‌و قسەی باش وەرناگرێ، چونكە قەومێكی نالەبارو لارن[النساء:۱٥٥]
هەروەها پەروەردیگار دەفەرمووێ
! {فطبع على قلوبهم} ئیتر مۆری بەدبەختی نرا بەسەردڵیاندا {فهم لا يفقهون} جا ئەوان تێناگەن و ڕاستی وەرناگرن و وشەو مانای خێر نازانن، واتە: چاك و خراپ لەیەك ناكەنەوە [المنافقون :۳]
هەروەها پەروەردیگار دەفەرمووێ
{إنا جعلنا على على قلوبهم أكنة أن يفقهوه} بەڕاستی بەهۆی كوفر‌و لاسارییانەوە، پەردەمان بەسەر دڵیان‌دا هێنا، هەتا لە مانا‌و مەبەستیباوەڕ تێ نەگەن و كەڵكی لێ وەرنەگرن[الكهف:٥۷]
ئەمانە کۆمەلێک ئایەت بوون کە بەڵگەن لەسەر ئەوەی دڵ بیردەکاتەوە ئێستاکەش تیشک دەخەینە سەر گوتاری پەیامبەرمان،
پەیامبەر دەفەرمووێ
((ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله، وإذا فسدت فسد الجسد كله، ألا وهي القلب)) متفق عليه،
واتا (بەڵێ لە جەستە پارچە خوێنێک هەیە کە ئەم پارچە خوێنە باش بوو هەموو جەستە باش دەبێ ، وەکاتێک کە خراپ بێ هەموو جەستە خراپ دەبێ ، بەڵێ ئەوە دڵە)،
لێرەدا ئەمانە کۆمەلێک فەرموودە و ئایەت بوون دەربارەی بیرکردنەوە لە مێشک و دڵ ئێستاش باسە زانستیەکە دەخینە ڕوو بۆ ئێوەی بەرێز،
دیارە لەم نێوەندەدا هەماهەنگییەک هەیە لەنێوان دڵ و مێشک بۆیەکە هەردووکیان لە قورئاندا ئاماژەیان پێدراوە هەروەک لەسەرەوە بەووردی بەڵگەکان خرانە ڕوو.
پێش ئه‌وه‌ش ده‌بێ بزانین که (عه‌قڵ) جیاوازه له (دماغ) -به‌کوردی (مێشک) و (ئاوه‌ز)-، هیچ که‌سێ نازانێ عه‌قڵ چییه به‌ڵام ده‌زانین مێشک چییه … ! لەکاتێکدا هەموو زاناکان دان بە هەبوونی عەقڵ و هۆشدا دەنێن . وە پرسیاری ئەوەیه چۆن ده‌توانی بلێی بیركرده‌وه ته‌نها له‌مێشكه لەکاتێکدا شوێنەکەی دیار نییە ؟
دوای ئه‌وه با بێینه سه‌ر کرۆکی بابەتەکە تیشک بخەینە سەر زانست بزانین چی ده‌ڵێ:
لای ئێمه‌ی پزیشک (سەرچاوەی “PUBMED”) یه‌کێکه له‌هه‌ره سه‌رچاوه سه‌ره‌کی و ڕاسته‌کانی زانستی سه‌رده‌م کە هەموو دکتۆرانی جیهان کار لەسەر ئەم سەرچاوەیە دەکەن،
هەر لە(سەرچاوەی جیهانی باورپێکراو “PUBMED”) له توێژینه‌وه‌یەکی تازه خراوتە ڕوو که باس له کاریگه‌ری دڵ ده‌کات بەم ناونیشانە
(“‘Heart-talk:’ considering the role of the heart in therapy as evidenced in the Quran and medical research).
واته:(قسەکردنی-دڵ، ڕۆڵی دڵ له چاره‌سه‌رکردن وه‌کو ئه‌وه‌ی قوڕئان و لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئاماژه‌ی بۆ ده‌کەن).
سەرچاوە:
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/22170484
http://link.springer.com/article/10.1007%2Fs10943-011-9560-y
brain_meets_heart_by_yaelrobarts-d4lttwq
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/m/pubmed/22170484/
تەنها
لێرەدا دەبێت بزانین دڵ بێجگە لەو ژمارە زۆرە دەمارەی خانەی کە تێیدایە لەهەمان کاتدا خانەکانی دڵ ناوەندێکن لە نێوان دەمارە خانەکان و ماسولکە خانەکان، بەو واتایەی هەم فرمانی ماسولکە بەجێ دەهێنن و هەمیش فرمانی دەمارەخانەکان بەجێدەهێنن .
هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە دڵ دەتواندرێت بگوازریتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ، کاتێکی زۆری دەوێت تاوەکو پەیوەندی لە نێوان دڵ و مێشکی وەرگرەکەدا دروست دەبێت دەکرێت بە مانگ یان چەندین هەفتەی پێ بچێت بەڵام دڵ پیویستی بەم پەیوەندییە نییە چونکە خۆی دەتوانێت ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات هەر بۆیەش دەتواندرێت دڵ لە کەسێکەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر بەبێ ئەوەی دڵەکە لە لێدان بکەوێت،
بەپێی توێژینه‌وه‌یه‌کی تری سەردەم
پزیشکی سه‌رده‌م و زانست و لێکۆڵینه‌وه‌کان گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی دڵیش سه‌رچاوه‌ی عه‌قڵ و ڕوح و نهێنییه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤه… بەجۆرێک کە زۆرێک ئەو سیگناڵانەی کە دڵ دەینێرێت بۆ مێشک سیگناڵی وریاکەرەوە نین بەڵکو زیاتر سیگناڵی فرمانین، واتە فرمانکردن بە مێشک کە چۆن و چەند کاربکات لە ڕێی (afferent neurons)کانەوە، بەدڵنیایەوە بەو جۆرەش هێشتان مێشک فەرمانی خۆی هەر دەهێڵێتەوە بە کۆنتڕۆڵ کردنی زۆرێک فەرمانی گرنگی لەش بەڵام ئەوەی ئێمە ئاماژەی پێ ئەدەین ئەوەیە کە خوودی مێشکیش هەندێ جار لەلایەن دڵەوە کۆنتڕؤل دەکرێت کە چۆن فەرمانەکانی جێبەجێ بکات، نەک ئەوەی قورئان یاخود لێکدانەوەی زانایان و ئێمە بۆ قورئان لە بایەخی مێشکی کەمکردبێتەوە، بەڵام ئەوەی دیارە ئەوەیە کە ئێمە هێشتان لە جەستەی خۆمان باش نەگەشتووین و ئەم توێژینەوانەشی کە باس لە کاریگەری دڵ دەکەن لەسەر مێشک ڕوو لە زیادبوونن و هەمووشیان یاخود زۆربەیان تازەن هەر بۆیەکەش بیرۆکەکە بە زۆربەمان تا ڕادەیەک نامۆیە…
سه‌رچاوه:
modern medicine, scientific research, and personal experiences that proves that the human heart, not the brain, holds the secrets that link body, mind, and spirit
1- http://www.heartmath.org/…/science-of-the…/introduction.html
سەرچاوەیەکی (هەواڵی) هۆفینگتۆن پۆستی ئەمریکی لەسەر ئەم باسە:
http://www.huffingtonpost.com/h…/heart-wisdom_b_2615857.html
دەتوانن لەم پەرتوکەی پسپورانی سەنتەری دڵ زیاتر زانیاری وەرگرن بە ناو نیشانی ( بە بیرکردنەوەی دڵ- دڵ زانستی دەماغ ە) لەم لینکە:
http://noeticsi.com/thinking-from-the-heart-heart-brain-sc…
سەنتەری لێکۆلینەوەی دڵ
( HeartMath) گەورە ترین سەنتەرە لە جیهان دەکەوێتە وولاتە یەکگرتوەکانی امریکا …
(22) زانای بەناوبانگی جیهان سەرپەرشتی دەکەن هەر تاقیکردنەوەیەک بکرێت دەچیتەوە ژێر لێکولینەوەی پسپۆرانی ئەو سەنتەرە دەکەن، بۆ ئەوەی بزانین خاوەنی چ بروانامەو چ تایبەت مەندیەکە ولەخوارەوەش لینکی سەرچاوەکە دادەنیم دەتوانن هەموو ئەو زانایەنی ئەو سەنترە بەناو بانگە ببینن کە پسپۆرن لە بواری دل و دەیسەلمێنن کە دڵ سەرچاوەی بیرکردنەوەیەو وە لەزۆر کاتدا زاڵە بەسەر مێشک‌دا..
.https://www.heartmath.org/gci/team/advisory-boards/…
توێژینه‌وه‌یه‌كی تر ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی دڵ به كه‌سایه‌تیه‌وه:
Cardiac Signatures of Personality
https://journals.plos.org/plosone/article…
وه‌ك له ڕۆژنامه‌ی The Epoch Times چاوپێكه‌وتنێك ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی HeartMath كه چاره‌سه‌ر ده‌كات به پشت به‌ستن به په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قڵ و دڵ له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی دڵ ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌سته‌كان و ئاره‌زوه‌كان و حیكمتهكان:
How the Heart Is Like a ‘Little Brain’: Which Is Really in Control?
https://www.theepochtimes.com/…/372362-how-the-heart-is-li…/
توێژینه‌وه‌یه‌كی تر له زانكۆی مه‌لیكی بۆ پزیشكی ده‌رونی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی دڵ به عه‌قڵ و ڕۆحه‌وه:
The Heart, Mind and Spirit – Royal College of Psychiatrists
لینكی توێژینه‌وه‌كه بۆ داونڵۆد كردن
https://www.pdfdrive.net/the-heart-mind-and-spirit-royal-co…
لینكی راسته‌وخۆی داونڵۆد كردن
https://www.rcpsych.ac.uk/…/Heart,%20Mind%20and%20Spirit%20…
11…
به‌ناوبانگترین و گرنگترین توێژینه‌وه له پێناسه‌كردنی ئه‌ركه نوێ و له ناكاوه‌كانی دڵ و پێكهاته‌كانی كه پێشتر نه‌زانرابوون له لایه‌ن دكتۆر ئارمۆن جی ئای،له ساڵی 1991ز و 1994ز و 2004ز-كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سته‌واژه‌ی مێشكی بچوك“little brain ”كه تێیدا سه‌لمێندرا كه دڵ تۆڕی ئاڵۆزی تێدایه له هه‌سته ده‌ماره‌كان و گوازه‌ره‌وه هه‌ستیه‌كان و جانجلیا كه هه‌مان ئه‌و ئه‌ركه‌ی هه‌یه كه مێشك هه‌یه‌تی به بیرهاتنه‌وه-هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی سه‌لماند كه دڵ زانیاری ده‌نێرێت بۆ عه‌قڵ زیاتر له‌وه‌ی كه عه‌قڵ بۆی ده‌نێرێت-ئه‌مه‌ش ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له گۆڤاری Cleveland بڵاوكراوه‌ته‌وه(Clinic Journal of Medicine – CCJM)كه وه‌كو گۆڤارێكی تۆكمه ناوی ده‌ركردووه
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/17455544
ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كانی هه‌ركه‌س بیه‌وێت به‌دواداچونی بۆ بكات:
Armour J A (1991), Anatomy and function of the intrathoracic neurons regulating the mammalian heart. In: Zucker I H and Gilmore J P, eds. Reflex Control of the Circulation. Boca Raton, FL, CRC Press: 1-37.
Armour J A (1994), Neurocardiology: Anatomical and Functional Principles, New York, NY, Oxford University Press: 3-19.
Armour J. A. (2004), Cardiac neuronal hierarchy in health and disease, American
ئارمۆر بۆی ده‌ركه‌وت بازنه كاره‌باییه‌كانی(مێشكی دڵ)هێنده پێشكه‌وتون ڕێگه ده‌ده‌ن به‌سه‌ربه‌خۆیی كاربكه‌ن له مێشكی سه‌ره‌كی!!ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی دڵ،وه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن دور له مێشكی یه‌كه‌م تا ئه‌و كاته‌ی ده‌خرێته جستهیهكی نوێ و ده‌به‌سترێت به مێشكی دووه‌مه‌وه-له‌و ماوه‌یه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی دوو جه‌سته‌كه ده‌مێنێته‌وه له گیراوه‌یه‌كی دیاریكراودا!!
ئه‌م مێشكه بچكۆله‌یه 40 هه‌زار خانه‌ی هه‌سته‌وه‌ری تێدایه!!توانای فێربون و بیرهاتنه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نانه‌ت هه‌ست كردن و بیرمه‌ندی هه‌یه وه‌كو وتمان!!
ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌رچون ده‌رباره‌ی دڵ – له‌وانه‌ش هه‌سته‌كان له ده‌رئه‌نجامی هۆرمۆنێكی دیاریكراون كه‌مێكی تر باسی ده‌كه‌ین-جهنێردرین بۆ مێشك كه له‌سه‌ردایه له ڕێگه‌ی چه‌ند ڕێڕه‌وێكی هه‌سته‌وه‌ری.ئه‌م ڕێڕه‌وانه ده‌چنه ناو مێشكه‌وه له ناوچه‌ی مۆخی لاكێشه‌یی:دواتر به‌ره‌و ناوه‌ندی به‌رز له مێشك له‌و ناوچه‌یه‌ی كه به‌رپرسه له د‌رك كردن و بڕیار دان ئه‌گه‌ریشی هه‌یه كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركانه.
ئا به‌م شێوه‌یه كۆئه‌ندامی هه‌سته‌وه‌ری دڵ توانای هه‌یه چاره‌سه‌ری زانیاریه‌كان بكات به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له كۆئه‌ندامی هه‌ستی ناوه‌ندی!!
ئه‌گه‌ر باسێكی بواری كه‌هرۆموگناتیسی دڵ و پێكهاته سۆزداریه‌كان بكه‌ین:توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه دڵ زانیاری ده‌نێریت بۆ مێشك و جه‌سته تێكڕا له ڕیگه‌ی بواری كه‌هرۆموگناتیسی.دڵ دروستكه‌ری بواری كه‌هرۆموگناتیسی چالاك و به‌هێزله جه‌سته.
هه‌روه‌ها موگناتیسی دڵ به‌هێزتره به بڕی 500 جار له موگناتیسی مێشكی ناو سه‌ر!!به‌ڵكو ده‌كرێت ئاماژهگانی بگیرێت له دووری چه‌ند پێیهكهوه!!
ئه‌مڕۆ به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر بونی سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندی ناسك كه به ووزه كار ده‌كات به‌بێ هۆشیاریه‌كی خۆمان.ئاماژه‌كانی داتاكان كاتێك حاڵه‌تێكی ئاوازی لێدانه‌كانی دڵ به‌وه‌ش په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئاسانكردنی ناردنی زانیاریه‌كان بۆ توێژی مێشك.ئه‌م ئاسانكاریه مرۆڤ هه‌ستی پێ ده‌كات له‌سه‌ر شێوه‌ی مێشك صافی و زیاد بوونی توانا داهێنانیه‌كان و بڕیاردان هه‌روه‌ها زیاد كردنی هه‌سته باشه‌كان،هه‌سته‌كانی وه‌كو خۆشه‌ویستی!!
له كۆتاییدا ئهمهوان بۆ ڕاڤه ده‌كات كه بۆچی هه‌ندێك له خه‌ڵكی هه‌ستی خۆشه‌ویستیان هه‌یه له‌گه‌ڵ دڵ،بۆچی هه‌ندێكیان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی دڵ.ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به ڕاستی په‌یوه‌ندی هه‌یه له دروستبوونی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵكی.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كان ڕونیان كردوه‌ته‌وه ئه‌و هه‌ستانه‌ی له دڵه‌وه دێن بۆ مێشكی سه‌ر ئاماژه‌یان هه‌یه راسته‌وخۆ كارده‌كه‌نه سه‌ر چالاكی(ناوه‌ندی سۆزداری له مێشك)ئه‌م ناوه‌نده ڕێكخه‌ری كاردانه‌وه ره‌فتاریه‌كان و مهناعیهكان و هه‌سته‌وه‌ریه‌كان-به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ژینگه.
به‌راورد ده‌كات له نێوان زانیاری سۆزداری ونێوان ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی له بیره‌وه‌ری،له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیارێكی گونجاو ده‌رده‌كات.به‌هۆی پهیوهندیهكهیهوه به ده‌زگای حوفی یه‌وه توانای هه‌یه كۆنتڕۆڵی ڕێڕه‌وه‌ی هه‌سته‌وه‌ریه‌كان بكات و كۆئه‌ندامی هه‌سته‌وه‌ری خۆكاری بخاته گه‌ر و كۆنتڕۆڵی كاردانه‌وه‌كانی كاری سۆزداری بكات پێش ئه‌وه‌ی بگات به زانیاریه هه‌ستیه‌كانی بۆ ناوه‌نده‌كانی سه‌ره‌وه له مێشكی سه‌ر.
سهرسورهێنترین هه‌واڵ لێره‌دا ئه‌وه‌یه توێژه‌ره‌كانی شاره‌زا له الغدد الصماء له ساڵی 1983ز هه‌ستان به پۆلێنكردنی دڵ كه گوایه بریتیه له (غدة صماء) ئه‌ویش بینیان هۆرمۆنی ANF ده‌رده‌هاوێت كه كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی خوێن،گورچیله‌كان، الغدد الكظرية و چه‌ندین ناوچه‌ی ڕێكخستن له مێشكدا.
توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه دڵ جۆرێكی نوێی خانه‌ی تێدایه پێیان ده‌وترێت خانه‌كانی-ICA ئه‌م خانانه نورئادرینالین و دوبامین ده‌رده‌هاون،كه پێشتر وا ده‌زانرا ئه‌م دوانه ته‌نها له كۆئه‌ندامی هه‌ستی ناوه‌ندیه‌وه دروست ده‌بن.
له‌م دواییانه‌دا دۆزیانه‌وه كه دڵ ده‌رهاویشته‌یه‌كی هه‌یه ئه‌ویش هۆرمۆنی ئۆكسیتوسین كه ناسراوه به(هۆرمۆنی په‌یوه‌ست بوون و خۆشه‌ویستیه)سه‌ره‌رای ئه‌ركه‌كانی له كاتی له دایك بوون و ده‌رهاویشتنی شیر،به‌ڵگه نوێكان ده‌ریانخست ئه‌م هۆرمۆنه له چه‌ندین پرۆسه‌ی د‌رك كردن ده‌ستی هه‌یه،گۆنجان،ره‌فتاری سێكسی،ره‌فتاری دایك له‌گه‌ڵ كۆرپه‌له‌كه‌ی،په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و شتی تریش.
شایانی ئاماژه‌پێدانه كه چڕبونه‌وه‌ی هۆرمۆنی ئۆكسیتوسین له دڵ به هه‌مان چڕبونهوهكانه كه له مێشكدا بوونی هه‌یه!!
به كورتی بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ی پێ نه‌ده‌ین:
یه‌كێك له گه‌نجه‌كان كه كۆلێچی پزیشكی خوێندوه ئه‌وه‌ی خوێندومانه دڵ ته‌نها بریتی نیه له ترۆمپایهكی خوێن!!پاك و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره!! زانست هه‌موو ڕۆژێك ده‌گۆڕێت به دۆزینه‌وه‌كانی ئه‌وه‌ی دوێنێ وترا ئه‌مڕۆ پاش گه‌زی لێده‌كرێت – بڕوانه بۆ بواری فه‌له‌ك بۆ نمونه كونه ڕه‌شه‌كان و فراوان بوونی گه‌ردون و لاكانی گه‌ردون و ته‌مه‌نی گه‌ردون تا چ ڕاده‌یه‌ك قسه‌كانیان و تیۆره‌كانیان و گریمانه‌كانیان ده‌گۆڕێن.
به‌هه‌مان شێوه زانسته‌كانی پزشیكی و شیكاری و ترشه‌ڵۆكی ئه‌تۆمی هێشتا زانا و توێژه‌ره‌كان شتی نوێیان تێدا ده‌دۆزنه‌وه -یان جه‌خت له شتێك ده‌كه‌نه‌وه كه تێپه‌ڕیوه – یان ده‌گۆڕێت به شتێكی نوێ
ئه‌مرۆ: وا باوه كه دڵ ئاڵۆزه له‌وه زیاتر كه زانا و توێژه‌ره‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن – هه‌روه‌ها ده‌ست تێوهردهره له پێشوازی كردن له زانیاری و هه‌سته‌كان و گهنجینهكردنیان له بیره‌وه‌ری تایبه‌ت به خانه‌كان
سەرچاوەکان
https://www.healingheartpower.com/power-heart.html
https://www.ofspirit.com/lindamarks24.htm
https://www.healingheartpower.com/images/chapter.pdf
https://www.paulpearsall.com/info/press/3.html
https://www.washingtonpost.com/…/2007/08/11/AR2007081101390…
https://www.heartmath.org/…/science-of-th…/introduction.html
https://www.barnesandnoble.com/w/the-living-ene…/1113322383…
https://www.survivalafterdeath.info/experi…/…/schwartz01.htm
https://www.kansascity.com/440/story/563838.html
https://www.therealessentials.com/followyourheart.html
https://www.medicinenet.com/script/main/art.asp…
https://www.webmd.com/…/20080313/pessimism-deadly-for-heart…
https://www.paltoday.com/arabic/news.php?id=62570
https://www.dailymail.co.uk/pages/…/articles/news/news.html…
https://www.dailymail.co.uk/…/artic…/health/healthmain.html…
https://www.dailymail.co.uk/…/live/art…/news/worldnews.html…
Rollin McCraty, The Scientific Role of the Heart in Learning and Performance, Institute of HeartMath, 2003.
Paul Pearsall, The Heart’s Code: Tapping the Wisdom and Power of Our Heart Energy, New York, Broadway Books, 1998.
Linda Marks, THE POWER OF THE HEART,www.healingheartpower.com, 2003.
Dorothy Mandel, Spirit and Matter of the Heart, Grace Millenium, Winter 2001.
Linda Marks, The Power of the Soul-Centered Relationship, HeartPower Press, 2004.
Paul Pearsall, Gary E. Schwartz, Linda G. Russek, Organ Transplants and Cellular Memories, Nexus Magazine, April – May 2005.
Schwartz GER, Russek, LGS. The Living Energy Universe. Charlottesville, VA: Hampton Roads Publishing, 1999.
His Heart Whirs Anew, Washington Post, August 11, 2007
لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە
باشە ئەو مرۆڤانەی کە دڵی دەستکردنیان بۆ دانراوە چۆن عەقلیان لە دەست نادەن ئەگەر دڵ سەرچاوەی بیرکردنەوە بێت ؟
ئایا دڵی صناعی چۆن بیر دەکاتەوە ؟
یان ئەگەر دڵێكی تری بۆ دانرێ ؟؟؟
لە ساڵی ۱۹٨۲ بۆ جاری یەکەم ئەم نەشتەرگەریە ئەنجامدرا بۆ کەسێک بە ناوی پیتەر کە نەخۆشی دڵی هەبوو دکتورەکان هەستان بە دروستکردنی دڵێکی دەستکرد پاشان هەستان بە بەستنی شاخوێنبەر و شاخوێنهێنەری نەخوشەکە بەم دڵە دەستکردەووە بە کورتی دڵە دەستکردەکە دەست بە لێدانی کرد و نەخۆشەکە چاک بووە ، تا ئێرە هیچ کێشەیەکمان نیە بەڵام با بزانین چی بەسەر بیرکردن و هەست و سوزەکانی هات ، هەر وەکو لە راپورتەکەدا هاتیە کە دەڵێت ئەم نەخۆشە دووای چاندنی دڵی دەستکرد هەست و سوزی نەما ، بەشێکی مروڤە و بەشێکی روبوتە (Peter Houghton, part man, part machine, could be called a model cyborg) ، ئەم مرۆڤە پێکەنین و گریان و ترسانی لە دەست دا ، واتا لە هیچ شتێک نە دەترسا ،
بۆ زیاتر درێژەی بابەت لەم لینكانەوە
سەرچاوە:
1- http://www.seattletimes.com/…/cold-reality-of-an-artificia…/
2- http://www.washingtonpost.com/…/…/08/11/AR2007081101390.html
دەمەوێت کە کەمێک روون کەمەوە کە مێشک بیرکردنەوەی هەیە بەلام لەبەر بەهێزی وزال بونی دڵ خێرا تر‌و فروانتر دەستدەکات بەناردنی بۆمێشک کە دواتر لە خوارەوە چەند ڤیدۆیەکی زانستی دەخەینە ڕوو زیاتر بۆتان روون دەبێتەوە،وە ئەوەش بلێم تەنها زانیاری لە دڵەوە وەرناگرێت بەلکو لە بەشەکانی تری مرۆڤەوە وەردەگرێت ئەو بەشانەش بریتین لە : ( دڵ ،چاوو ،گووێ ، لووت )
واتا کە دڵ نەبوو لەرێگای چاوەوە مێشک بە بینین یان لە رێگای گوێیەوە بە بێستن زانیاریەکان دەگوازرینەوە مێشک وشوینی بڕیاردان..
بۆ نمونە کە سێک کوێر بیت ناکرێت بلین تەواو کوێر بوو زیاتر نا‌توانیت زانیاری وەرگرێت !!
چونکە لە ریگەی هەستەکانی ترەو هەرزانیاری پێدەگات ،کەواتە دلێش کە دەست کرد بوو ئەمە واتای ئەوە نیە کەو تەنها سەرچاوەی بیرکردنەوە بو بێت بە لکو سەرچاوەی سەرەکی بیرکردنەوەیە ،
دیاردەی لاوازی مرۆڤیش ئەو کاتە دەردەکەوێت کاتێک دلی دەستکردی بۆ دادەنێت تەواو گۆرانکای بەسەر ئەو کەسەدا دێت هیچ سوزو عاتیفەی نابێت
زانستی نوێ توانیویەتی کەوا دڵی دەستکرد دروستبکات و ببێتە جێگرەوەی دڵی سروشتی مرۆڤ ، واتە مرۆڤ بەو دلەی ناتوانێ بیر بکاتەوە و تەنها دەماغی یەکەم واتە The Brain بیر ئەکاتەوە و تەنها ئەمەی ئەکتیڤە و کەسێکی بێ سۆز و عاتیفە و نەخۆش ئەبێت لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە ، بۆ زیاتر دلنیا بوون سەیری ئەم دو لینکە بکەن یەکەم ڤدیویەکی زانستیە دووەم سەرچاوەیە :
1- http://www.syncardia.com/…/total-artificial-heart-facts.html
2- http://www.jarvikheart.com/basic.asp?id=69
ئەو كەسانەی دڵێكی تریان بۆ دانراوە
سونی گراهام لەسەرەمەرگدا بوو ، پزیشکەکان ڕایانگەیاند کە دڵێکی دیکەیان دەست کەوتوە و دڵێکی دیکەی بۆ دەچێنن
.
دڵەکە هی کەسێک بووە بەناوی (تیری کۆتل ) کە لەتەمەنی 33 ساڵیدا فیشەکێک ناوه بەسەری خویەوە و خۆی کوشتووە..
نەشتەرگەری چاندنی دڵەکە بەسەرکەوتووی ئەنجام درا دوای ماوەیەک گراهام ویستی سووپاسی خێزانی کۆتێل بکات …
نامەیەکی نارد بۆ خێزانی کۆتێل و دوای ماوەیەک هاوسەرگریان کرد
”گراهام دەیوت : هەستم بەپەیوەندیەکی نا ئاسایی دەکرد کاتێک خێزانی ئەو کەسەم بینی
هەستم دەکرد چەندین ساڵە ئەو دەناسم ”
دوای 12 ساڵ لە نەشتەرگەریەکە سۆنی گراهام بەهەمان شێوەی کۆتێڵ خۆی کوشت و بە تفەنگێک فیشەکێکی نا بەسەریەوە .
کەئەمەش بووە هۆی جێی سەرسورمانی هاوسەر و هاورێکانی .
سەرچاوەکان
1 _ telegraph
http://www.telegraph.co.uk/…/Heart-transplant-man-dies-like…
2 _ الرياض
http://www.alriyadh.com/332855
3 _ dailymail
http://www.dailymail.co.uk/…/Man-given-heart-suicide-victim…
ئەم راپۆرتانە لە لایەن دکتۆر و پرۆفیسورانی دەروونزانیەوە
Paul Pearsall, PhD
Gary E. Schwartz, PhD
Linda G. Russek, PhD
نوسراووە :بەخشیە منداڵێکی
١٦ مانگ بوو بە ناوی جێری، كە لە حەوزی سەرشودا خنكابوو.
وەرگر منداڵێکی ٧ مانگ بوو بە ناوی كارتەر ، كە كونێك لە دڵی هەبوو
دایكی بەخشەرەكە كە دكتۆرە ،وتی;لەدوای نەشتەرگەریەكە ، رۆیشتم بۆ بینینی كارتەر (وەرگرەكە)، كە لە باوەشمدا بوو یاری بە لوتم دەكرد هەر وەك كورەكەم جێری (بەخشەرەكە)،و هەر ئەو قسانەی دەكرد كە جێری دەكرد ،كە بوو بە ٥ سال هەستم دەكرد كە جێری یە كاتێك كە لە باوەشمدابوو ،شەوێك لە مالی خێزانی كارتەر نوستین ئەویش هات بۆ لای ئێمە لە نێوانماندا خەوت، ئێمەش دەست بە گریان كرد ،ئەویش وتی مەگرین جێری
دەڵێت هەموو شتێك باش دەبێ.
دایكی وەرگرەكە وتی; كاتێك بینیم كە كارتەر رادەكات بۆ لای دایكی جێری بە شتێكی سەیرم زانی ، چونكە ئەو كەسێكی زور شەرمینە،ئەو بو هیچ كەس واناكات، بەڵام ئەو رایكرد بۆ لای هەر وەك كە بو من رادەكات ، كاتێك كارتەر پێی وتی ”دایە” من زۆر خەمبار بووم بەڵام دەبێت ئەو لەبەر دڵی جێری بێت.
شتێكی تری سەیر كە روویدا ، جارێك من و كارتەر و باوكی كارتەر رۆیشتین بۆ كەنیسە ،كاتێك گەیشتینە كەنیسە باوكی جێری مان دیت كە لە گەل چەند كەسێك دانیشتبوو لە كەنیسەكە ، و پێشتر كارتەر ئەوی نەبینیبوو ،كاتێ كارتەر ئەوی بینی دەستم بەریدا و رایكرد بۆ لای ئەو و گازیدەكرد ”باوكە” ، من و باوكی كارتەر هەستمان. بە شۆكرد ، ئەو هەرگیز بو كەسێكی نەناسراو واناكەت ،پاشان پرسیرم كرد كە بۆ وای كرد وتی من نەبووم جێری بوو.
لەم ڕاپورتەدا بۆمان دەردەکەویت کە دڵ بەرپرسیارە لە بیرکردن و هەست و سوز و ترس و حەز هەروەکو لە قورئاندا هاتووە (له‌م قلوب یعقلون بها) واتا دڵێکیان هەیە کە بیری پێدەکەن.
سەرچاوە: http://www.paulpearsall.com/info/press/3.html
بۆ ئەوەی زیاتر بابەتەكە درێژ نەبێت تەنها توێژینەوەو سەرچاوەكان دادەنێم
ئەم راپۆرتانە لە لایەن دکتۆر و پرۆفیسۆرانی دەروونزانیەوە
Paul Pearsall, PhD
Gary E. Schwartz, PhD
Linda G. Russek, PhD
نوسراووە :
http://www.paulpearsall.com/info/press/3.html
ئەم راپۆرتانە لە لایەن دکتۆر و پرۆفیسۆرانی دەروونزانیەوە
Paul Pearsall, PhD
Gary E. Schwartz, PhD
Linda G. Russek, PhD
نوسراووە :
http://www.paulpearsall.com/info/press/3.html
ئەم راپۆرتانە لە لایەن دکتۆر و پرۆفیسۆرانی دەروونزانیەوە
Paul Pearsall, PhD
Gary E. Schwartz, PhD
Linda G. Russek, PhD
نوسراووە :
http://www.medicinenet.com/script/main/mobileart.asp… لێرەش چەند بەلگەیەکی ڤیدۆیی زانستی دەخەینە ڕوو
ئەم ڤیدۆیە هەمان ڤیدۆی بە انگلیزی تایبەتە بە سەنتەری بیرکردنەوەی دڵ لە امریکا
لێرەشدا چەن پرسیارێک دێتە ئاراوە بۆچی ئەم پیاوە بەهەمان شێوەی ئەو پیاوە خۆی کوشت خۆ مێشکی نەگۆراوە تەنها دڵیان گۆریوە ؟
ئایا ئەمە ئاماژە نیە بۆ ئەوەی دڵیش بیر دەکاتەوە؟!
خودا دەفەرموێت :
﴿لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا﴾
{دڵیان هەيه تا بیری پێ بکەنەوە}
هەرچەندە لەئیسلام ئەوە رەت ناکراوەتەوە کە مێشک بیر دەکاتەوە و چونکە قورئان دەڵێت
: { نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَة ٍ}
{پێشەسەرێکی درۆزنی بە هەڵەدا چوو}
نەشتەرگەری_چاندنی_دڵ(transplantation ) و گۆڕینی کەسایەتی وەرگرەکە
[دڵ ئەو ئەندامەیە کە بەرپرسیارە لە بڵاوکردنی خۆێن بۆ هەموو بەشەکانێ لاشە بە ڕێگەی شاخۆێنبەر(aorta) پاشان خۆێنبەری بچوکتر تا دەگاتە خوێنبەروک(capillaries) لەوێ ئاڵوگوری مادەکان و گازەکان ڕوو دەدات پاشان لە وێوە بە ڕێگەی خۆێنهێنەرکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ دڵ]،
ئەمە فەرمانێکە لە فەرمانەکانی دڵ کە هەموومان دەزانین ، بەڵام ئەوەی تا
ئێستا بە ڕاستی ئاشکرا نەبووە و بێباورەکان گاڵتەیان پێدێ بریتیە لە فەرمانی
بیرکردن و هەست و سۆز پاراستنی زانیاریەکان ، بێ گومان بێباوران گاڵتەیان بەو قسە
دێت و زور پێیان ناخۆشە کە راستێتی قورئان بۆیان دەربکەوێت ، بەڵام ئێمە شەرم لە
دینی خۆمان ناکەین و دەڵێین بەڵێ دڵ بەرپرسیارە لە بیرکردن هەروەکو پەروەردیگار
دەفەرموێت (لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَا) واتا (دڵێکیان هەیە کە بیری پێدەکەنەوە )، و کە دەڵێین یەکێک لە فەرمانەکانی دڵ بیرکردنە ئەوە ناگەینیت کە ئێمە بڵێین کە بە مێشک بیرناکەینەوە بەڵکو لە قورئاندا باسی فەرمانی مێشکیش کراوە ، دەبێت ئەوەش بزانین کە دڵ بە سەربەخۆی گرژ و خاو دەبیت بە بێی وەرگرتنی هیچ وریاکەرەوەیەک(stimulus) لە لایەن مێشکەوە ، ئەمەش بە هۆی هەبوونی مێشکێکی بچوک(SA node pacemaker ) لەسەر دڵ کە بەرپرسیارە لە لێدانی دڵ بە شێوەیەکی ئوتماتیکی (75bps)
سەرچاوە: http://www.medicinenet.com/script/main/mobileart.asp…
لە کاتی نەشتەرگەری چاندنی دڵدا واتا گواستنی دڵ لە کەسێکی مردوو بو کەسێکی
زیندوو کە کێشەی دڵی هەیە (heart failure) بە ڕونی بۆمان دەردەکەویت کە دڵ بەرپرسیارە لە هەست و سۆز و بیرکرنەوە،
بەڵام چۆن؟؟؟
ئەگەر سیفەتەکان و هەست و سوزەکان و حەزەکانی کەسی بەخشەرەکە لە کەسی
وەرگرەکەدا دەرکەوتن ئەمە بەڵگەیەکی ڕون و ئاشکرایە لەسەر ئەوەی کە دڵ بەرپرسیارە
لە بیرکردن خۆ ئەگەر هیچ بەڵگەیەکی زانستیش لەسەر نەبن چونکە زۆر بابەت هەن تا
ئێستا ئاشکرا نەکراون بەڵام کە شتێک بە شێوەیەکی هەست پێکراو ببینین ئەبێت بڕوای
پێبکەین ، بۆیە بە باشمان زانی چەند رووداوێک باس بکەین دوای گوڕینی دڵەکەیان چیان
بەسەر هاتوە و بیرکردن و هەست وسوزیان چۆن گۆڕاووە ،
ئەم راپورتانە لە لایەن دکتۆر و پرۆفیسۆرانی دەروونزانیەوە
Paul Pearsall, PhD
Gary E. Schwartz, PhD
Linda G. Russek, PhD
نوسراووە :
ئەوەی دڵ دەبەخشیت کچێکی تەمەن سێ ساڵان بوو کە لە ناو مەلەوانگەی ماڵی
خنکابوو ، ئەوەی دڵ وەردەگرێت کوڕێکی نۆ ساڵان بوو نەخۆشی هەڵئاوسانی ماسوڵکەی دڵ(myocarditis) و (septal defect)ی هەبوو ،
دایکی کەسی وەرگرەکە وتی : کوڕەکەم(وەرگرەکە) نەی دەزانی کە کێ دڵی پێی
بەخشیە و نەی دەزانی کە ئەو کچە چۆن مردووە ، بەڵام ئێمە دەمان زانی کچە بەخشەرەکە
لە ناو پارکی ماڵی دەستگیرانی دایکی دا خنکابوو ، دایکی کچەکە و دەستگیرانی دایکی
کچە بچوکەکە لەلای یان خوشکە گەورەکەیان جێهێشتبوو، خوشکە گەورەکە لە کاتی
خنکانیدا بە موبایلەوە سەرقاڵ ببوو و ئاگای لێنەبوو تاوەکو مرد، دایکی کچەکە زور
هەست بە تاوانباری دەکات و دەکاتە خەتای خۆی.
کوڕە وەرگرەکە ئەوەی تا ئێستا نازانیت دڵی لە کێ وەرگرتیە وتی : من پێشتر
قسەم لەگەڵ ئەو کچە(بەخشەر) کردبوو و من ئێستا دەتوانم هەست بە ئەو بکەم لە
ئێرەوە(ئیشارەی دا دڵەکەی) ، من وا هەستدەکەم ئەو کچە زۆر دڵ تەنگە و زۆر دەترسێت
من لە ناو دڵەکەمدا پێی ئەڵێم مەترسە ، بەڵام ئەو زۆر دەترسێت و خۆزگە دەخوازیت کە
دایک و باوکان گرنگی بە مناڵەکەیان بدەن و پشت گوێیان نەخەن ، من نازانم بۆچی ئەو
قسانە لە ناو دڵمدا دێن.
وە دایکی ئەو کوڕەی کە دڵی وەرگرتووە ڕایگەیاند : ئەوەی من زۆر تێبینیم لەسەر
کردبێت ئەوەیە کە کوڕەکەم (جێمی) ئێستا زور لە ئاو دەترسیت ، بەڵام پێش ئەنجامدانی
نەشتەرگەریەکە کوڕەکەم حەزی لە ئاو و مەلەوانی بوو ، خۆشی نازانیت بۆچی ئێستا لە
ئاو دەترسیت.
لەم ڕاپورتەدا بۆمان دەردەکەویت کە دڵ بەرپرسیارە لە بیرکردن و هەست و سوز و
ترس و حەز هەروەکو لە قورئاندا هاتووە (له‌م قلوب یعقلون بها) واتا دڵێکیان هەیە کە
بیری پێدەکەن.
چەوەڕێی بەشی سێ بن
سەرچاوە: http://www.paulpearsall.com/info/press/3.html
دەقی ڕاپورتەکەی پروفیسور:
Case 7
The donor was a three-year-old
girl who drowned in the family pool. The recipient was a nine-year-old boy
diagnosed with myocarditis and septal defect.
The recipient’s mother said:
“He [the recipient]
doesn’t know who his donor was or how she died. We do. She drowned at her
mother’s boyfriend’s house. Her mother and her boyfriend left her with a
teenage babysitter who was on the phone when it happened. I never met her
father, but the mother said they had a very ugly divorce and that the father never
saw his daughter. She said she worked a lot of hours and wished she had spent
more time with her. I think she feels pretty guilty about it all…you know,
the both of them sort of not appreciating their daughter until it was too late.”
The recipient, who claimed not
to know who the donor was, reported:
“I talk to her sometimes.
I can feel her in there. She seems very sad. She is very afraid. I tell her
it’s okay, but she is very afraid. She says she wishes that parents wouldn’t
throw away their children. I don’t know why she would say that.”
The recipient’s mother said
about the recipient:
“Well, the one thing I
notice most is that Jimmy is now deathly afraid of the water. He loved it
before. We live on a lake and he won’t go out in the backyard. He keeps closing
and locking the back door. He says he’s afraid of the water and doesn’t know
why. He won’t talk about it.
روداوێکی تر کە رووی داووە لە لایەن دکتۆر و پرۆفیسۆرانی دەروونزانیەوە
راپۆرتێکی لەسەر نووسراوە
Paul Pearsall, PhD
Gary E. Schwartz, PhD
Linda G. Russek, PhD
نوسراووە :
خوبەخشەكە گەنجێكی ١٨ ساڵان بوو ،لە ڕوداوێكی هاتووچۆدا گیانی لە دەست دا،
ئەوکەسەی کە پێویستی بە دڵ بوو کچێکی تەمەن ۱۸ساڵ بووکەنەخۆشی دڵی هەبوو ،
باوکی خۆبەخشەکە کە دکتۆری نەخۆشە دەرونیەکان بوو دەلێت
كوڕەكەم هەمیشە شعری دەنوسی ،وە ژورەكەی پڕ بوو لە پەرتوكی شعرەكان ،دوای ساڵ و نیو لە مردنەكەی ئێمە هەڵساین بە خاوێن كردنی ژورەكەی ،پەرتوكێكی شعرمان دوزیەوە كە پێشوتر هیچ جارێك پیشانی نە دابوین و هیچ جارێك گوێمان لێ نە بووە ،ئێمە توشی سەرسوڕمانیێكی زۆر بوین لە دۆزینەوەی ئەو پەرتوكە كە تیایدا باسی مردنە لە ناكاوەكەی دەكات ،كوڕەكەم میوزیك ژەن بوو ،گۆرانیێكی ئەومان دۆزیەوە بە ناوی (دانی دڵم بۆ تۆیە) كە لە ناو ئەو پەرتوكەدا باسی هەستەكانی خۆی دەكرد ،و مردنە لە ناكاوەكەی و بەخشینی دڵی بە كەسێكی دیکە،دوای ئەوەی كەسێكمان دۆزیەوە كە پێویستی بەو دڵەیە ،توشی شۆك بوین وە توشی سەرسوڕمانیێكی زۆر بوین. ،
ئەو كەسەی كە پێویستی بە دڵەكە بوو وتی :
كاتێ ئەوان وێنەی خویان پیشانی منیان دا خێرا ناسیمەوە كە لە ناو لەشم دایە و ئەمزانی خۆشی ئەوێم ،ئەو هەر دەمێنێ بە خوشەویستم ،لەوانەیە لە ژیانێكی تر دا ….بەڵام چۆن پێش چەند ساڵێك لە مردنەكەی زانیبوی كە دڵەكەی پێم ئەدات؟!!!چون زانیبوی ناوم دانیە ؟!!!
دوای ئەوە باوكی بەشێك لە گورانیەكانی پێكردن ،من ئەمتوانی ووشەكانی شعرەكە تەواو بكەم ،من هیچ جارێك نەم دەتوانی ئامێرە موزیكیەكان بەكار بێنم بەڵام دوای چاندنی دڵی لە لەشم دا ،زیاتر گورانیم ویست بە هەموو دڵمەوە….دوای ئەوە بە دایكم وت كە ئەمەوێ وانەی گیتار وەربگرم كە ئەو ئامێرە بوو كە خوبەخشەكە بەكاری دەهێنا كە ناوی پاول بوو…..
باوكی خاوەن پێداویستی دڵەكە وتی:
كچەكەم زۆر بە دەنگ و ئاژاوە بوو..بەڵام دوای ئەوەی نەخۆش كەوت و دڵەكەمان گوڕی ،كەساتیەكەی گوڕا ،ئێستا كەسێكی بێ دەنگە ،ئێستا حەزدەکات ئامێرە موزیكیەكان فێرببێ ،و دەست بە نوسینی شعر بکات ،یەكەم شعری دەربارەی دڵەكەی بوو ئەوەی لە لایەن خۆشەویستەکەی پێبەخشراووە ،كە هیچ جارێك نەی بینیبوو ،و توانی ژیانەكەی ڕزگار بکات.
لەم ڕاپورتەدا بۆمان دەردەکەویت کە دڵ بەرپرسیارە لە بیرکردن و هەست و سوز و
ترس و حەز هەروەکو لە قورئاندا هاتووە (له‌م قلوب یعقلون بها) واتا دڵێکیان هەیە کە
بیری پێدەکەن.
سەرچاوە: http://www.paulpearsall.com/info/press/3.html
توێژینه‌وه‌كانی(بیرریفیو)مان داناوه كه باوه‌ڕپێكراو و تۆكمه‌ن هه‌ندێكیان بڵاوكراونه‌ته‌وه له ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل له به‌رواری 7 تا 9 ی 4ی 2008 ز،له چیرۆكی نامۆ به‌لای خه‌ڵكیه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی دڵی كهسناێكی مردویان پێ به‌خشرا..ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای كه‌می و ئه‌سته‌می توێژینه‌وه‌كانی له‌م بواره كه ئه‌مانه‌ن:له مه‌رجه‌كانی به‌خشینی ئه‌ندامه‌كان له ده‌ره‌وه یان گواستنه‌وه‌یان بریتیه له ئاشكرا نه‌كردنی كه‌سایه‌تی كه‌سه به‌خشه‌ره‌كه یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌به‌خشرێت-سه‌ره‌رای ئه‌وه ئێستا پێكه‌وه چیرۆكی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌خوێنینه‌وه پاشان گرنگترین توێژینه‌وه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو كه چ سوپرایزێكی زۆریان هه‌یه ده‌رباره‌ی دڵ.
یه‌كه‌م: ئه‌م لینكه 3 وتاری ده‌یلی مه‌یله:
چیرۆكی خۆكۆشتنی كه‌سێكی بێباوه‌ڕ كه خۆی كوشتووه له‌دوای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه:
https://www.dailymail.co.uk/…/Man-given-heart-suicide-victi…
چیرۆكی ئافره‌تێك به دڵێكی هه‌رزه‌كارانه وه خوه‌كانی بوو به خووی ئه‌و:
https://www.dailymail.co.uk/…/arti…/I-given-young-mans-heart—started-craving-beer-Kentucky-Fried-Chicken-My-daughter-said-I-walked-like-man.html
چیرۆكی تر و پرسیار:ئایا ده‌كرێت رۆحی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه بگوازرێته‌وه؟
https://www.dailymail.co.uk/…/Can-really-transplant-human-s…
چیرۆكی یه‌كه‌م به‌كورتی هی ئافره‌تێكه شوی كردوه به یه‌كێك له بێباوڕه‌كان-كه له دوای چه‌ند ساڵێك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا وه‌ك زۆربه‌ی بێباوڕهكانی به خۆكوشتن-پزیشكه‌كان هه‌ستان به گواستنه‌وه‌ی دڵی ئه‌و كه‌سه كه زۆر باری ته‌ندروستی باش بوو بۆ پیاوێكی تر كه ناوی سۆنی گراهام بوو كه به باوه‌ڕداری و چاكه‌كار ناسراوبوو-ئه‌م پیاوه پاش ماوه‌یه‌ك چاوی كه‌وت به ئافره‌ته بێوه‌ژنه‌كه‌ی كابرا بێباوڕهكه ده‌ستبه‌جێ هه‌ستی كرد كه ده‌مێكه ده‌یناسێت-وه ناتوانێت لێی دور بكه‌وێته‌وه-له كۆتاییدا هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامدا!!له دوای ماوه‌یه‌ك ئاسه‌واره‌كانی بێباوه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وت: تا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا به هه‌مان شێوازی هاوسه‌ره یه‌كه‌مه‌كه‌ی!
كلیر ئه‌و ئافره‌ته بوو ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو دڵ و سییه‌كانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن18 ساڵی بۆ گوازرایه‌وه كه به ڕوداوی ماتۆرسكیل كۆچی دوایی كرد-كلیر ده‌ڵێت ده‌ست به‌جێ دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه هه‌ستم به نامۆیی دڵه تازه‌كه كرد كه جیاواز بوو له كۆنه‌كه-وای لێهات حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی بیره ده‌كرد به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه پێشتر هه‌رگیز نه‌ی خواردوه‌ته‌وه!! هه‌روه‌ها خواردنی مریشك و هه‌ندێك خواردنی تر كه پێشتر هه‌رگیز نه‌ی خواردبوون!!وای لێهات ڕه‌فتاری پیاوانه‌ی ده‌كرد-به‌ڵكو ئاره‌زوی خۆشه‌ویستی ئافره‌تانی لا دروست بوو وه‌ك له پیاوان!!خه‌وی ده‌بینی كه كورێكی گه‌نج هاوڕێی بووه ئیتر خۆشی ویست و هه‌رگیز نه‌ی ده‌توانی لێی جیاببێته‌وه وای هه‌ست كرد تا كۆتایی له‌گه‌ڵی بێت-ناوی تیم بوو-له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕه‌فتاره نامۆكانی كه ژیانی گۆڕیبوو: هه‌ستا به گه‌ڕان له خێزانی به‌خشه‌ره‌كه كه پزیشكه‌كان پێیان نه‌وتبوو به پێی یاساكان-له دوای ماوه‌یه‌ك به‌هاوكاری زۆرێك له هاوڕێیان توانی بگات پێیان كه ناوی كه‌سه به‌خشه‌ره‌كه تیم بووه!!وه زۆر عاشقی بیره و خواردنی گۆشتی مریشك بووه و هه‌مان ئه‌و خواردنانه‌ی كه ئه‌م ئافره‌ته حه‌زی لێده‌كرن!!
راپۆرته‌كه‌ی ده‌یلی مه‌یل ده‌ڵی سه‌دان حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه هه‌یه كه ڕوو ده‌ده‌ن له ئه‌نجامی چاندنی دڵ و سییه‌كان و ئه‌ندامه‌كان،سه‌ره‌رای زۆری ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه له ئه‌مه‌ریكا كه ساڵانه ده‌گاته هه‌زاران نه‌شته‌رگه‌ری:به‌ڵام یاساكان و پزیشكه‌كان هاوكار نین له زیاتر ئاشكرا كردنی زانیاریه‌كان سه‌ره‌رای داكۆكی نه‌خۆشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بهشخهرهكه كێیه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چین- PAUL THOMPSONی نووسه‌ر ده‌ڵێت زیاتر له 70حاڵه‌تی باوه‌ڕپێكراو هه‌یه كه وه‌كو حاڵه‌ته‌كه‌ی سۆنی و كیلهرن،گۆڕانكاری زۆری تێدا ڕووی داوه له كه‌سایه‌تی كه‌سایه‌تیه به‌خشه‌ره‌كه.
پرۆفیسۆر Gary Schwartz ده‌ڵێ له زانكۆی ئه‌ریزۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژماره گه‌لێكی زۆر هه‌یه له نه‌خۆش كه گۆڕانكاری كه‌سێتی زۆریان به‌سه‌ردا هاتووه له دوای چاندنی ئه‌ندام،ده‌ڵێت ئه‌م حاڵه‌تانه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ك بۆ بواری پزیشكی سه‌رده‌میانه كه تا ئێستا ده‌سته‌وسان بووه له ڕاڤه كردنیان به‌م ڕاستیانه‌ی ئێستایه‌وه!!
پرۆفیسۆر Gary Schwartz به خودی خۆی حاڵه‌تێكی نامۆی بینی كه ئافره‌تێك بوو توشی ئاره‌زوی سێكسی هه‌بوو حه‌زی له خواردنی خێرابوو ته‌مه‌ن 29 ساڵ بوو دڵێكی بۆ چێنرا هی كچێكی ڕوه‌كی بوو كه گۆشتی نه‌خواردبوو ته‌مه‌نی 19 ساڵ بوو-له دوای چاندنه‌كه ڕاسته‌وخۆ ئه‌م ئافره‌ته ئاسایی بویه‌وه و ئاره‌زووه سێكسیه‌كه‌ی نه‌ما وای لێهات ڕقی له خواردنی خێرا بوو به ته‌واوه‌تی!! لێره ده‌توانین بڕوانین كه نه‌مان ئاره‌زوه سێكسیه‌كه:ئه‌گه‌ر به جینات بوایه وه‌ك بێباوڕه‌كان و درۆزنه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وا ئافره‌ته‌كه كارلێك نه‌ده‌بوو به چاندنی دڵه‌كه.
ڕۆژنامه‌ی مه‌یلی ده‌یل جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پزیشكه‌كان صین گرنگیان داوه به‌م دیارده‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئێستا،ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ڕاست ده‌رچوو ئه‌وا زۆرێك له ڕاستیه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن له پزیشكی سه‌ردمدا
ئه‌مه‌ش گرنگترینی ئه‌و توێژینه‌وانه‌یه-له سایتی ncbi بۆ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ڕوو ده‌ده‌ن به‌سه‌ر كه‌سه‌كان له پاش چاندنی دڵ بۆیان: Changes in heart transplant recipients that parallel the personalities of their donors.
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/10882878
ئه‌مه‌ش چه‌ند شایهتحاڵێكن له‌و كه‌سانه‌ی كه چاندنی دڵیان بۆ كراوه بیره‌وه‌ری و خه‌ون گه‌لێك ده‌بینن كه پێشتر نه‌یان بووه یان كه‌سایه‌تی و ئاره‌زوه‌كانیان بوون به ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و كه‌سانه كه پێشتر خۆیان نه‌یان بووه خۆیان یان ئه‌نجامیان نه‌داون یان گرنگیان هه‌ر پێ نه‌داون
Memory transference in organ transplant recipients
https://www.namahjournal.com/…/Memory-transference-in-organ…
لە کۆتاییدا لە ڕوانگەی زانستەوە دەتوانین بڵێین:
١- دڵ خۆی بەتەواوی سەربەخۆیەو پێویستی بە مێشک نییە.
٢- دڵ زۆرجار سیگناڵی فەرمانی بۆ مێشک دەنێرێت کە ئاڕاستەی کار و فەرمانەکانی دەکات ، یان لە ڕێی خانە دەمارییەکانەوە یاخود لەڕێگەی شەپۆلە کارۆموگناتیزییەکانەوە، هەر لە ڕێی شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکانیشەوە دەتوانێت بگات بە گشت خانەکانی لەش لەبەر ئەوەی شەپۆلی کارۆموگناتیسی دڵ ٦٠-١٠٠ هێندە لە هی مێشک بەهێزترە.
٣- دڵی مرۆڤ بەهۆی هەبوونی ٤٠،٠٠٠ دەمارە خانەو ملیۆنان خانەی دڵ کە لە نێوان دەمارە خانە و ماسولکە خانەدان ، توانای هەست و سۆز و فێربوون و لێکدانەوەو بیرکەوتنەوەی هەیە.
٤- مێشک بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکرنی زۆرێک لە فرمانەکانی لەش (بەڵام هۆش تەنها مێشکی ماددی نییە) کە ئەمە ئارگیومێنتێکە بۆ کاتێکی تر.
لەم ڕوانگەوە دەتوانن بڵێین ڕاستە جوڵاندنی دەست و کۆنتڕۆڵی زۆرێک لە فرمانەکان مێشک ئەنجامی دەدات، بەڵام دڵ لەسەرو مێشکەوەیە بەو ئارگیومێنت و لۆژیکەی کە ڕاستە سەرۆکی وڵاتێک ڕاستەوخۆ کۆنتڕؤڵی وڵات ناکات بەڵکو هەر وەزیرەو کار و فرمانێکی دەوڵەت دەبات بەڕێوە بەڵام ئەنجامی هەموو کارێک بە نا ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ جەنابی سەرۆک و سەرداری وڵات ئەوە چونکی خودی وەزیرەکان کە کۆنتڕۆڵی فەرمانی وڵات دەکەن لەژێر تەئسیر و فەرمانی سەرۆکدان. هەر بەو جۆرەش ڕاستە دڵ خودی خۆی بەتەنها تەواوی چالاکییەکان نابات بەڕێوە بەڵام خودی کۆنتڕۆڵکەری چالاکییەکان (کە مێشکە) دڵ دەیبات بەڕێوە ، هەر بەم لۆژیکەش دڵ سەرداری لەشە.
وەهەروەها ئەم ڕایەش لە ڕوانگەی قورئانەوە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەو ئایەتانە زیاترن کە باسی گرنگی دڵ دەکەن لە ڕووی بیرکردنەوەوە لەچاو ئەو ئایەتانەی کە باس لە فرمانی مێشک دەکەن لە ڕووی بیرکردنەوەوە .