هەموو ساڵ لەمانگی رەمەزان چەند کەنالێک هەردەستن بە بانگشێت کردنی کەسانێکی ناپسپۆر یاخود کەسانێک کە لە بنچینەکانی ئیسلام دەدەن بانگێشت دەکەن ، ئەم جارە باسی واجبونی سەرپۆشیان کرد بەشێوازێک خستیانە ڕوو کە سەرپۆش واجب نییە و پێوەندبە ئیسلام نییە بگرە بەس دابونەریتی عەرەب بووە لەو سەردەم ، ئەمە قسەیەکە سەرتاپای چەواشەکارییە و ڕاست نییە بەپێی هەموو پێوەرەکان چونکە بەپێی ئایەت و فەرموودە و زمانەوانی لێرەدا لەسەردەمی جاهیلی ئافرەتان سەرپۆشیان نەدەپۆشی بگرە هەر گرینگیان پێنەدەدا ، هەروەک پەروەردیگار لەسورەتی الحزاب ئایەتی ۳۳دەفەرمووێ
(…وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ الْجَاهِلِيَّةِ الْأُولَىٰ…)
واتا (جوانی خۆتان دهرمهخهن (لهناو خهڵکی نا مهحرهمدا) وهکو خۆ دهرخستنی ئافرهتانی سهردهمی نهفامی یهکهم (پێش ئیسلام)،
کەواتە هەر لەسەرەتاوە ئەم بابەتە پێوەندی نیە بە دابوو نەریتی عەرەب
بەڵگەی واجب بوونی سەرپۆش
پەروەردیگار لەسورەتی النور ئایەتی ۳۱دەفەرمووێ
(وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ….)
(…. وه بڵێ به ئافرهتانی ئیمانداریش چاویان داخهن و بپارێزن (له سهیر کردنی نامهحرهم) وه عهورهتیان بپارێزن (له داوێن پیسی) وه جوانی خۆیان دهرنهخهن جگه لهوهی به دهرهوهیه و دیاره له جوانی (وهك دهم و چاویان و دهستیان) وه با سهرپۆشهکانیان بدهن به سینگ و بهرۆکیاندا وه جوانی خۆیان دهرنهخهن (زیاد لهوهی دهردهکهوێت) بۆ مێردهکانیان نهبێت یا باوکیان یا باوکی مێردهکانیان ..)
خمار لە زمانی عەرەبی بەمانای چی دێ کە پەروەردیگار لێرەدا باسی کردووە
لیسان العرب
(الخمار : العمامة، لأن الرجل يغطي بها رأسه، كما أن المرأة تغطيه بخمارها) لیسان العرب جزء الثانی
واتا (خمار پێی دەلێن عمامە-وەک کڵاوە-چونکە پیاو سەری پێدادەپۆشی ، وە هەروەک چۆن ئافرەتیش سەری بە خمار دادەپۆشی)
هەروەها لە شرحی غریبی الفیومی لە زمانەوانی بەم شێوەیە هاتووە
( الخمار ثوب تغطي به المرأة رأسها والجمع )”المصباح المنير في غريب الشرح”الفیومی
واتا (خمار پۆشاکێکە ئافرەت سەری پێ دەپۆشێت )
لە المعجم الوسيط پێناسەی خمار بەم شێوازە هاتووە
( الخمار: كل ما ستر ومنه خمار المرأة، وهو ثوب تغطي به رأسها، ) المعجم الوسیط
واتا (خمار واتا هەموو داپۆشەرێک وە لەوانە سەرپۆشی ئافرەت ، کە سەری پێ دەپۆشێت )
بەڵگەی فەرموودە
امام بخاری گێردراوەیەکمان بۆ دەگێرێتەوە لە سحیحەکەی
عن عائشة رضي الله عنها قالت : يرحم الله نساء المهاجرات الأول لما أنزل الله ( وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ) : شققن مروطهن فاختمرن بها ) رواه البخاري ( 4480 ) .
واتا ( رحمەت لە ئافرەتانی کۆچبەران لەسەرتای دابەزینی ئایەتی خمار جلی خۆیان دراند و کردیان بە پێچە بەسەریانەوە )
کەواتە لەوسەردەم سەرپۆش نەدەکرا بەپێی ئەم فەرموودەیە دوای دابەزینی ئایەتەکە سەرپۆشکرا
کۆدەنگی هەموو زاناینی مسولمانان لەسەر واجبوو بوونی سەرپۆش
(وَاتَّفَقُوا على أَن شعر الْحرَّة وجسمها حَشا وَجههَا ويدها عَورَة وَاخْتلفُوا فِي الْوَجْه وَالْيَدَيْنِ) مراتب اجماع للابن حزم
واتا( زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی ئافرەتی ئازاد قژ و لاشەو دەم و چاو و دەست عەورەتە بەڵام بیرورای جیاوازهەیە لە دەم و چاو و دەست )
بەشێک لەم زانایانە کە پێیان وایە قژ داپۆشین واجبە ( أبو حنيفة ومالك وأحمد والشافعي والطبري والقرطبي والبغوي وابن کثیر وابن حجر والنووي والسرخسي…. )
کەواتە هەرچی زانایانی مسولمان و مسولمانان هەن پێیان وایە سەرپۆش واجبە کەواتە ئەوەی جگە لەو بیرورایە هەڵبژێری یاخود بلێت ئەوە پێوەندی بە ئیسلامەوە نیە چونکە ئەوە اجماعە ئەوەی لەکۆمەلەی مسولمانان و رێگای دەرچێ ئەوە لە مسولمانان نیە
پەروەردیگار لەسورەتی النساء ئایەتی ۱۱٥دەفەرمووێ
(….وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرً)
واتا( وه ههر کهسێك دژایهتی پێغهمبهر(صلی الله علیه وسلم) بکات پاش ئهوهی که ڕێبازی ڕاستی بۆ ڕوون بوویهوهو شوێنی ڕێگایهکی تر بکهوێ بێجگه له ڕێگهی بڕواداران ڕووی وهردهگێڕین بۆ ئهو ڕێبازهی که ههڵی بژاردووهو دهیخهینه دۆزهخ ئای چ پاشه ڕۆژێکی خراپه).