پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و تێڕوانینی بێ باوه‌ڕان له‌مه‌ڕ بابه‌تی به‌ڕۆژووبوون و ته‌ندروستی گورچیله‌کان له زانستی سه‌رده‌مدا هیچ دژیه‌کییه‌ک نابینرێ، به‌و مانایه‌ی ڕۆژووگرتن هیچ کاریگه‌رییه‌کی خراپ دروست ناکات له‌سه‌ر گورچیله، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م قسانه توێژینەوەیەکە کە تیایدا چه‌ند توێژه‌رێک له توێژینه‌وه‌یه‌کیاندا که له گۆڤاری (british journal of nutrition) ی دا بڵاوکردۆته‌وه و له‌لایه‌ن زانکۆی کامبریجی بەریتانییهوه ده‌رده‌کرێ، له‌سه‌ر خۆگرتنه‌وه له ئاو -وەکو بەڕۆژووبوونی موسوڵمانان-و کاریگه‌رییه‌که‌ی له‌سەر گورچیله‌کان، ئەم دەرئەنجامانەیان وەدەست خستووه:-
١- له‌گه‌ڵ خۆگرتنه‌وه له ئاو خواردنه‌وه گۆڕانێکی به‌رچاو له ڕێژه‌ی میزکردن و په‌ستانی ئۆزمۆزی خانه‌کان و ڕێژه و پێکهاته‌ی خوێیه کانزاییه‌کان و ترشه‌کان ڕووده‌دات به‌جۆرێک که گونجاو بێ له‌گه‌ڵ سیسته‌می خۆراکی له‌ش.
٢- له‌کاتی نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاودا هیچ مادده‌یه‌کی نا سروشتی له پێکهاته‌ی میزدا نابینرێ وه‌کو پڕۆتین و هیمۆگڵۆبین و یورۆبیلینۆجین یان گلوکۆز و کیتۆن.
٣- هەروەها گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی که‌وا له‌ش له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئاودا خۆی ده‌گونجێنێ، به‌جۆرێک هیچ کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر گورچیله‌کان دروست نه‌کات.
سه‌رچاوه:
Effects of fasting during Ramadan on urinary excretion in Malaysian Muslims.
لینکی NCBI :
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/2334668?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C5227500082
لینکی ڕۆژنامە بەریتانییەکە :
https://www.cambridge.org/core/journals/british-journal-of-nutrition/article/effects-of-fasting-during-ramadan-on-urinary-excretion-in-malaysian-muslims/CED248DD2BA12E20061C02DCB79A9A25
____________
وصلی الله علی أشرف الأنبياء..