له 7-6-2017ز یاریده‌ده‌رێكی پرۆفیسۆر به‌ناوی جۆلیان كیشیر،مان بۆ ده‌ركه‌وت له كۆلێژی زانسته‌كانی زه‌وی-زانكۆی ئهوترخت هۆڵه‌ندا:به ووتارێكی شۆكاوی بۆ ئه‌وه كه‌سانه‌ی متمانه‌یه‌كی كوێرانه‌یان هه‌یه ده‌رباره‌ی هه‌ر شتێك كه گۆڤاره ئه‌كادیمیه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك بڵێیت هه‌مووی ڕاسته100% ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رێكی بچوكیش دانانێن بۆ هه‌ڵه!!وتاره‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌ی جاردیان-تۆڕی خوێندنی باڵا بڵاوكرده‌وه به ناونیشانی:(بۆچی ناتوانین متمانه بكه‌ین به گۆڤاره ئه‌كادیمیه‌كان كاتێك ڕاستیه‌كی زانستیمان پێڕاده‌گه‌یه‌نن) Why we can’t trust academic journals to tell the scientific truth،ده‌ڵێت به سه‌دان هه‌زار(زانا)هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان له مانگی 4 ڕابردوو..ووتی هاوڕێیه‌كم هه‌یه به‌شداربووه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی زانست:پێویستمان به زانسته چونكه زانست ڕاستیمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت)..ئێمه‌ین ده‌توانین بجه‌نگین له دژی هه‌واڵه درۆیینه‌كان..هیوام وابوو ئه‌م كاره ڕاست بێت به‌ڵام: هه‌ندێك به‌ڵگه ئاماژه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن به داخه‌وه!!
بیرۆكه‌ی هه‌مان تاقیكردنه‌وه هه‌میشه هه‌مان ئه‌نجامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌نجامی بدات.. یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه زانست به ڕاستی زانی به‌ڵام زیاتر له 70% له‌و توێژه‌رانه‌ی كه به‌شداریان كرد له توێژینه‌وه نوێكه كه بڵاوكرایه‌وه له گۆڤاری نیتشر هه‌وڵیان دا و شكستیان ده‌وێت له دوباره كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی زاناكانی تر.
توێژینه‌وه‌ی دووه‌م بۆی ده‌ركه‌وت كه ناكرێت كه‌متر له 50% ی توێژینه‌وه‌كانی زانستی ژیان دوباره بكرێنه‌وه..هه‌مان شت په‌یڕه‌و كرا له‌سه‌ر 51% كاغه‌زه زانستیه‌كان له زانستی ئابووری.ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وانه كۆكن له‌گه‌ڵ هه‌ستی زۆرێك له گۆڕه‌پانی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌كادیمی-ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زۆرێك له ئه‌نجامه بڵاوكراوه‌كانی توێژینه‌وه‌كان ڕه‌نگه هه‌ڵه بن.. ڕه‌نگه گۆڤاره ئه‌كادیمیه‌كان هه‌ڵگری هه‌واڵی درۆیینه بن..نمونه‌ی ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی تری زانیاری.زانست پیرۆزه له‌لای هه‌ندێك له به‌شداربوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی زانست،،به‌ڵام زانست له قه‌یرانێكی گه‌وره‌یه،ئێمه‌ش پێویستمان به قسه و باسه له‌سه‌ریان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بڵێین كه زاناكان پڕچه‌كن به ڕاستی.
له 97% به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی زانست ده‌یانویست كه سیاسیه‌كان ببه‌ن به به‌ڵگه زانستیه‌كانیان له كاتی داڕشتنی سیاسه‌ته‌كانیان.له ڕابردووش باوه‌ڕیان وا بوو كه كاركردنه سه‌ر بڕیار داڕێژهرهكان به‌شێكه له كاری گۆڕه‌پانی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌كادیمی..به‌ڵام متمانه‌ی ئێستام كه‌متره له دروستی چه‌ندین ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان.
چه‌ندین هۆكار هه‌یه له‌مه‌ڕ دوباره‌بونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له گۆڕه‌پانی ئه‌كادیمی-له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان چه‌ندین زانا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ له گۆڤاره زانستیه‌كان بریتین له فشاری بێ شوماره له سیسته‌می ئه‌كادیمی بۆ بڵاوكردنه‌وه له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كان كه كاریگه‌ریان زۆره.ئه‌م جۆره گۆڤارانه پێوستی به ئه‌نجامی نوێ و سه‌رسوڕهێنه‌ره..به‌ڵام هه‌وڵه شكست خواردوهكان له‌مه‌ڕ دوباره كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌مه كارێكی بێزاركه‌ره به گشتی..سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شداری ده‌كات به شێوه‌یه‌كی گه‌وره له تێگه‌یشتنی زانستی..هه‌روه‌ها 44% ئه‌و زانایانه‌ی شكستیان هێنا له دوباره كردنه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كه‌سانی تر نه‌یان توانی كاره‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئه‌زمونێكی شه‌خصیم هه‌یه ئه‌ویش: سهرنهكهوتنمه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه زۆر بینرا..به شێوه‌یه‌ك كه بڵاوكردنه‌وه‌ی دهرئهنجامهكهم ڕه‌ت كرایه‌وه له لایه‌ن گۆڤارێك كه كاریگه‌ری به‌رزی هه‌بوو.ئه‌وه ئه‌و گرفته‌یه له كاروانی پیشه‌یی من..چونكه گرێبه‌ستی من وه‌كو پڕۆفیسۆرێكی یاریده‌ده‌ر بریتیه له ژماره‌یه‌ك كاغه‌زی زانستی كه ده‌بێت بڵاوی بكه‌مه‌وه له ساڵه‌كه‌دا..وه جۆری ئه‌و گۆڤارانه‌ی كه ده‌بێت تیایاندا بڵاوی بكه‌مه‌وه.ئه‌گه‌ر هات و سه‌ركه‌وتنم به‌دست هێنا له كاروانی پیشه‌ییم..وه ئه‌گه‌ر شكستم هێنا له به‌دیهێنانی ئه‌م پێوه‌رانه ئه‌وا كۆتایی به گرێبه‌سته‌كه‌م ده‌هێنرێت له دوای 19 مانگ له ئێستاوه.
ئه‌م سیاسه‌ته كه پشت ده‌به‌ستێت به(یان به‌رزده‌بیته‌وه یان ده‌چیته ده‌ره‌وه):هانده‌ره بۆ خراپی ڕه‌فتاری زانستی..14% ئه‌و زانایانه‌ی ده‌ڵێن ده‌زانین كه زانایه‌ك هه‌یه كۆمه‌ڵێك داتای ده‌ستكاری كردووه..ده‌ڵێت 72% ده‌زانن كه كه‌سێك هه‌یه تێوه‌گلاوه له ئه‌نجامدانی كاری توێژینه‌وه‌ی گومان لێكراو له خستنی خاڵی داتا هه‌ڵبژێردراوه‌كان بۆ ته‌سك كردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانیان.
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه به‌وه نابێت ئاماژه‌كانی ئه‌دا وه‌لا بنێین وه‌كو ژماره په‌ڕه بڵاوكراوه‌كانی ناو گۆڤاره كاریگه‌ریه‌كان..زانكۆكان رێكخراوی گه‌وره و ئاڵۆزن پێویستیان به ئاماژه‌پێده‌ر هه‌یه بۆ ڕێكخستنی كاره‌كانیان..به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی له پشت به‌ستن به ئاماژه‌كانی ئه‌دا ڕاستیه‌ك فه‌رامۆش ده‌كات كه دۆزینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامی لێهاتوویی ئه‌كادیمی نیه به ته‌نیا خۆی.. به‌ڵكو ڕێككهوتیش ڕۆڵی هه‌یه.زاناكان هه‌میشه دانه‌پاڵی دۆزینه‌وه‌كان به‌باش ده‌زانن له گه‌ڵ لێهاتووییه ئه‌كادیمیه‌كانیان.ده‌نا وه‌كو تر یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان خه‌مڵاندی كه ده‌گاته 50% تێكڕای دۆزینه‌وه‌ی زانستیه‌كان ڕه‌نگه بگاته ئه‌نجامێكی ڕێككه‌وت.لێره ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنینه‌وه كه هه‌ندێك له لێدانه‌كانی دڵ و چاویلكه‌كانی سه‌لامه‌تی و نرخاندنی پیشه‌سازی و پلاستیك هه‌ر هه‌مویان به ڕێككه‌وت دروست بوون. پێویستمان به سیسته‌مێكه بۆ پاداشت كردنی ئه‌كادیمیه‌كان دان به‌وه‌دا بنێت كه توێژینه‌وه‌ی باش باشترینی دۆزینه‌وه‌كان ده‌رناهێنێت..بۆیه ئه‌وانه‌ی شكستیان هێنا ناتوانن ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ر بخه‌نه‌گه‌ڕ:
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه بێزاركهرهكانیان به‌ڵام به‌هاكه له گۆڤاره كاریگهرهكاندایه. ده‌بێت ئه‌كادیمیه‌كان بتوانن په‌ره بده‌ن به پیشه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر په‌ره‌یان دا به وانهوتنهوهكانیان..سه‌ره‌ڕای بێتواناییان له به‌دیهێنانی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ چه‌ندین ساڵ.به له‌سه‌ر خۆیی دان به‌وه‌دا ده‌نرێت له گۆڕه‌پانی ئه‌كادیمی
زانایانی ئه‌مرۆ سكاڵایان هه‌یه ده‌رباره‌ی ناكۆكی متمانه له زانست..به‌ڵام هۆكارێكی باش هه‌یه بۆ ئه‌مه..به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نا ببه‌ین ئێمه‌ی زانا بۆ شه‌قام بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین پڕچه‌ك كراوین به ڕاستی:ئه‌وا جگه له بێهیوایی هیچی تر دروێنه ناكه‌ین..سه‌باره‌ت به دواڕۆژی زانست ڕه‌نگه پێویستمان به‌وه بێت خۆپیشاندانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه له شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ین زیاتر ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی چاككردنی پرۆسه ئه‌كادیمیه‌كان.
سەرچاوەکان
[1] Why we can’t trust academic journals to tell the scientific truthhttps://www.theguardian.com/higher-education-network/2017/jun/06/why-we-cant-trust-academic-journals-to-tell-the-scientific-truth
[2] Scientists like to think of science as self-correcting. To an alarming degree, it is not
https://www.economist.com/news/briefing/21588057-scientists-think-science-self-correcting-alarming-degree-it-not-trouble
[3] IS THERE A REPRODUCIBILITY CRISIS?
https://www.nature.com/polopoly_fs/1.19970!/menu/main/topColumns/topLeftColumn/pdf/533452a.pdf
[4] The Economics of Reproducibility in Preclinical Research
https://journals.plos.org/plosbiology/article?id=10.1371%2Fjournal.pbio.1002165
[5] Is Economics Research Replicable? Sixty Published Papers from Thirteen Journals Say ”Usually Not”
https://www.federalreserve.gov/econresdata/feds/2015/files/2015083pap.pdf
[6] Why Most Published Research Findings Are False
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC1182327/
[7] Scientists are armed with the truth. But it won’t win them the culture war
https://www.theguardian.com/commentisfree/2017/apr/23/scientists-truth-culture-war-donald-trump-pope
[8] March for Science participants seek evidence-based policies and public support for science
https://www.udel.edu/content/dam/udelImages/udaily/2017/April/pdf/march-for-science-study-2017.pdf
[9] Prof, no one is reading you
https://www.straitstimes.com/opinion/prof-no-one-is-reading-you
[10] IS THERE A REPRODUCIBILITY CRISIS?
https://www.nature.com/polopoly_fs/1.19970!/menu/main/topColumns/topLeftColumn/pdf/533452a.pdf
[11] ibid
[12] How Many Scientists Fabricate and Falsify Research? A Systematic Review and Meta-Analysis of Survey Data
https://journals.plos.org/plosone/article/file?id=10.1371%2Fjournal.pone.0005738&type=printable
[13] Causal thinking in science: How scientists and students interpret the unexpected
https://philpapers.org/rec/DUNCTI
[14] 15 Amazing Science Discoveries Inspired By Complete Accidents
https://www.businessinsider.com/accidental-science-discoveries-2014-5?international=true&r=US&IR=T#the-pacemaker-7
[15] 15 Amazing Science Discoveries Inspired By Complete Accidents
https://www.businessinsider.com/accidental-science-discoveries-2014-5?international=true&r=US&IR=T#safety-glass-like-that-used-in-windshields-14
[16] 15 Amazing Science Discoveries Inspired By Complete Accidents
https://www.businessinsider.com/accidental-science-discoveries-2014-5?international=true&r=US&IR=T#sweetn-low-6
[17] Replication studies: Bad copy
https://www.nature.com/news/replication-studies-bad-copy-1.10634
[18]https://f1000research.com/gateways/PRR