مه‌ی..ژههرێكە ده‌خورێته‌وه وه عه‌قڵ فه‌رهود ده‌كات و کاردانەوەی خراپی هەیە لەسەر ته‌ندروستی مرۆڤ،
توێژهرانێك له زانكۆی کامبیرج ده‌گه‌ن به‌وه‌ی::مه‌ی وێرانكه‌ری ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌ی ئه‌و خانانه‌ی كه هۆكارن بۆ توش بوون به 7جۆری شێرپه‌نجه‌كان..وه مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ته‌نانه‌ت به بڕی كه‌میش.
له‌م وتاره‌دا قسه‌و باسمان به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌رباره‌ی مه‌ی و ڕوداوه ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمهڵگایهكانی ده‌كه‌ین كه به‌هۆی مه‌یه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن
مه‌ی هۆكاره بۆ توشبونی(12)هه‌زار كه‌س ساڵانه به شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا،بۆیه توێژه‌ران مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆڵێنهوهیهی كه وا ده‌كات مه‌ی ببێته هۆكاری شێرپه‌نجه. توێژه‌ران هه‌ستان به پێدانی ماده كحولیه‌كان به مشك،دواتر ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌وی ئه‌م مشكانه‌یان شیكاری كرد. توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م ترشهڵۆكه ماده‌ی(ACETAlDEHYDE)كه ئه‌مه جۆرێكه له ئه‌نجامی كارلێكه‌كانی كحولی خودی له جه‌سته‌دا. ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی(هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی)ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌وی خانه‌كانی خوێن، ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كات ده‌بێت گهنیویهكی ته‌واوی خوێن.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی جه‌سته بۆ ڕزگار بوون له‌م ماده‌یه،به‌ڵام میكانیزمی پاڵنه‌ر لاوازه له لای زۆرێك له‌وانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌لی زیادكردنی وێرانكاری ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌ی زیاد ده‌كات.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چێژ وه‌رده‌گرن به میكانیزمه به‌هێزه خودیه‌كان دوچارن به توش بوونی شێرپه‌نجه،له‌به‌ر هه‌مه‌جۆری و جیاوازی سروشتی ئه‌و ئامرازانه‌ی كه مه‌ی ده‌بێته هۆی توش بوونی شێرپه‌نجه تیایاندا.
مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به بڕی كه‌م:
له ڕوی زانستیه‌وه،مه‌ترسی ئالوده‌بون له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ی به بڕی كه‌م ده‌خۆنه‌وه(گه‌وره‌تره)له سودی پێشبینی كرا‌و له خواردنه‌وه‌یان،مه‌ی خۆر به‌م بڕه كه‌مانه ورده ورده بڕه‌كه‌ی زیاد ده‌كات،تا ده‌كه‌وێته داوی ئالوده‌بون،كه ته‌ندروستی ده‌رونی و جه‌سته‌یه‌كه‌ی وێران ده‌كات.هه‌ر بۆ زانیاریتان ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO)مه‌ی خستوه‌ته لیتسی ئه‌و مادانه‌ی كه هۆكاری ئالوده بوونن.
توێژه‌ران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له بواری مه‌ی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه زۆرێك له وانه‌ی ده‌ستیان كردوه به مه‌ی خواردنه‌وه به بڕی كه‌م له مه‌ی(بیره و شه‌رابی سوور بۆ نموونه)كه پێیان وایه نابنه هۆری زیانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی،ئه‌وانه كه‌وتونه‌ته داوی ئالوده بوونه‌وه،چونكه مه‌ی – وه‌ك ده‌زانین- له‌و مادانه‌یه كه یاری به مه‌زاج ده‌كه‌ن(Pshcoactive Substance).بۆیه، سودی خوازراو له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كه‌مه،گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له‌به‌رده‌م ئالوده‌بوون.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه زانایانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1997 ئه‌نجام درا،گریمانه‌ی هۆكاری(مه‌ی و نیكۆتین و ماریجوانا و كۆكایین)ئالوده بوونن،توێژه‌ران ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت:
1- نیكۆتین هۆكاری یه‌كه‌مه بۆ توش بوون به ئالوده بوون.
2- زۆرێك له ئافره‌تان ئه‌وانه‌ی ئالوده‌ی مه‌ی بوون،له دوای ساڵی یه‌كه‌میان،به‌تایبه‌تی هه‌رزه‌كاران.
3- ڕێژه‌ی ئالوده بوون له‌سه‌ر مه‌ی و ماریجوانا و كۆكایین به‌رزترین بوون له‌لای هه‌رزه‌كارانی مێ،به‌راورد به هه‌رزه‌كارانی نێر،له كۆتا ساڵدا.
4- ڕیژه‌ی پیاوانی باڵغ له مه‌ی خواردنه‌وه(گه‌وره‌تره)له‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه تێی كه‌وتوون.
به پێی په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌كانی ئالوده بوون و مه‌ی:
1- (16.6)ملیۆن باڵغ كه‌وتونه‌ته نێو زیانه ده‌روونی و ته‌ندروستی،له ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی.
2- (697)هه‌زار هه‌رزه‌كار كه‌وتونه‌ته نێو زیان گه‌لێكی هاوشێوه‌ی هه‌مان هۆكار.
3- (88)هه‌زار كه‌س ساڵانه ده‌مرن،له مه‌ڕ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی،كه‌واتا هۆكاری سێیه‌می مردنه له ئه‌مه‌ریكا.
4- (10.76)حاڵه‌ت تیاچوون له‌كاتی شۆفێریدا،به‌هۆی ئالوده‌بونیان به مه‌یه‌وه.
5- (223.5)ملیار دۆلار كۆی خه‌رجیه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته.
6- (10%)منداڵان ده‌ناڵێنن به ده‌ست كێشه خێزانیه‌كان،له‌ئه‌نجامی ئالوده‌بوونی باوكانیان به مه‌یه‌وه.
7- له (25)تا(50)كۆرپه‌له له هه‌موو(هه‌زار)توشی زیانی ته‌ندروستی ده‌بن،له‌ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌لایه‌ن دوگیانانهوه.
8- (46.4)له‌كۆی(71.713)هه‌زار له‌وانه‌ی مردون به هۆی نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر ئالوده ببوون له‌سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه،
پەروەردیگار لەبارەی مادەی بێ هۆشکەر دەفەرمووێ : (يا أيّها الذين آمنوا إنما الخمرُ والميسرُ والأنصابُ والأزلامُ رِجسٌ من عمل الشيطان فاجتنبوه لعلّكم تُفلحون) [المائدة:۹۰]
واتا {يا أيها الذين آمنوا إنما الخمر والميسر} ئەی گەلی خاوەن باوەر! بێگومانبن كەعارەق خۆریی (مەشرووبات) و قومار بازیی و كاغەزی (یانێیب) {والأنصاب والأزلام} و ئەو بەردەی حەیوانی بتەكانی لەسەر، سەر دەبڕێ بۆ بتەكان و، فاڵگرتنەوە بۆ دەركەوتنی بارێكی چاك، یان خراپ ،یان بۆ تاقیكردنەوەی بەخت، وەك عادەت و باو بوو {رجس من عمل الشيطان} ئەمانە گشت پیسن و لەكاری شەیتانن {فاجتنبوة لعلكم تفلحون} دەسا ئێوە خۆتانی لێ دووربگرن، تا بەڵكو لە دنیا‌و لەقیامەتدا ڕزگارو بەختەوەربن
هەروەها لەسورەتی البقرە دەفەرمووێ (يسألونك عن الخَمر والميسر قل فيهما إثمٌ كبيرٌ ومنافعُ للناس وإثمُهُما أكبر من نَفعهما) [البقرة: ٢١٩]
واتا {19 يسألونك عن الخمر والميسر} لە بابەت بادەو شەراب و قومارەوە لێت دەپرسن: ئاخۆ ئەوانە حەڵالڕء ڕەوان، یان حەرامء ناڕەوان؟ {قل فيهما إثم كبير ومنافع للناس} پێیان بڵێ: تاوان و گوناهیان گەورەیە، چونكە وتەی ناشیرین و، جمووجوڵی ناپەسەندو، خواردنی سامانی ئەم وئەویان بەناهەق تێدایە، بۆ خەڵكیش بڕێ قازانج و كەڵكیان بۆ هەیە’ خۆشیی و لەزەتێكی تێدایە بۆیان؛ باری ئابووریی وبازرگانیش بۆ هەندێ كەس دەسدەدا {وإثمهما أكبر من نفعهما} بەڵام تاوان و زیانەكانیان لە سوودوو بەهرەكەیان زۆر ترە {و يسألونك ماذا ينفقون} لێشت ئەپرسن چی ئینفاق بكەن لە ڕێگەی خوادا..؟ {قل العفو} بڵێ ئەی پەیامبەر(صلی الله علیه وسلم) زێدە لەخۆتان و، لەماڵ و منداڵتان، ببەخشن {كذلك يبين الله لكم الآيات} هەر ئابەو شێوەیە خوای گەورە بەڵگەو نیشانەكانی خۆیتان بۆ ڕوون دەكاتەوە، هەر شتێك قازانج و سوود بەخش بێت بۆتان رەوا ئەكا، هەرشتێكیش زیان بەخش بێت لێتان یاساغ ئەكات’ {لعلكم تتفكرون} بەڵكو بتوانن لە ئاكامی كاروباری دونیا‌و قیامەتتان بیر بكەنەوە’ هیچ كامێكیان پشت گوێ نەخەن’
سەرچاوەکان:
1_http://www.sci-news.com/medicine/alcohol-damages-stem-cell-dna-05616.html
2_http://www.who.int/substance_abuse/terminology/abuse/en/
3_https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmedhealth/PMH0042155/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C3476395204
4_https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/9031816?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C2873013116
5_https://www.niaaa.nih.gov/alcohol-health/overview-alcohol-consumption/alcohol-facts-and-statistics?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C4114149934