ئایا دەکرێت کوڕ و کچ تەنها هاوڕێ بن؟
لەڕاستیدا ئەمە مەحاڵە، یاخود زۆر کەمە. بەڵام بۆچی؟
لە یەکێک لە توێژینەوە زانستییەکاندا لێکۆڵینەوە کراوە لەمەڕ ئەو باسەی سەرەوە…
٨٨ جووت (نێر و مێ)یان هێنا کە لە زانکۆ هاوڕێ بوون و پەیوەندی هاورێیەتی لەنێوانیان هەبوو، وە پەیڕەی سیستمێکی پرۆتۆکۆلیان کرد بە پاراستنی تایبەتمەندی خوێندکارەکان و دەرنەخستنی ناسنامەیان لەتوێژینەوەکان، هەروەها داوایان لێ کردن کە موناقەشەی توێژینەوەکە نەکەن لەگەڵ یەکتر و هیچ بە توێژەرەوەکان وقوتابیەکان نەڵێن لە کاتی توێژینەوەکەدا.
ئەوەی کە ئەنجامیان دا ئەوە بوو کە هەردوو لایان جیا کردەوە بە دوو بەشەوە (دوو تیم -نێرەکان تیمێک وە مێیەکان تیمێک ) کە بەحساب هاوڕێن
و لە هەر تیمێکیان پرسی: باشە، پێم بڵێ تا چەند هاوڕێ (کچەکەت یان کوڕەکەت) سەرنج ڕاکێشە بۆ تۆ یان بەلای تۆوە ؟ ئەی تۆ تا چەند سەرنج ڕاکێشی لە چاوی هاوڕیکەتەوە؟
تا چەند حەز بەوە ئەکەی کە پەیوەندی خۆشەویستیت هەبێ لەگە هاوڕێکەت؟
ئایا پێشبینی ئەکەی چییان بۆ دەرکەوتبێ لەو توێژینەوەیە؟
ئەنجامەکان ئەوەی دەرخست کە جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لە نێوان بیروبۆچوونی هەردوو ڕەگەزدا، یاخود ڕاستر بڵێم تێڕوانینیان تەواو پێچەوانەیە…
ئافرەتەکان، پیاوەکانیان بەلاوە سەرنج ڕاکێش نەبووە بە شێوەیەکی تایبەتی و زۆر(کە حەز بکات پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ببەستێ).
وە حەزیان بە پەیوەندی خۆشەویستی نەبووە لەگەڵ هاوڕێ کوڕەکانیان، واتە کێشەیان لەگەڵ ئەوەدا نەبووە کە تەنها وەک هاوڕێی ئاسایی لەگەڵیاندا بمێننەوە.
بەڵام لە لایەکەی ترەوە بە پیچەوانەوە بووە، واتە لە ڕووانگەی کوڕانەوە:
یەکەم: پیاوان ئافرەتانیان بەلاوە سەرنج ڕاکێشبوو.
دووەم: پیاوان وا هەستیان کردووە کە سەرنج ڕاکێشن بەلای ئافرەتەکانەوە و ئەوەیان نیشاندا کە بێ گوومان حەز بە پەیوەندی خۆشەویستی ئەکەن لەگەڵیاندا ئەگەر هەلێک ڕێک بکەوێت.
بۆیە توێژینەوەکە ئەوەی سەلماند کە پیاوان بەلایانەوە قوورس و ئاستەمە کە تەنها هاوڕێ بن لەگەڵ ئافرەتان یان مێینەکان. بەڵام بۆ ئافرەتان وانییە، ئافرەتان زیاتر توانای ئەوەیان هەیە کە پیاو وەکو هاوڕێ قبووڵ بکەن.
توێژینەوەکە ڕاستگۆیی ئافرەت دەرئەخات. کچان وادەزانن کە کوڕان کێشەیان نییە کە تەنها وەک هاوڕێ لەگەڵیان بمێننەوە و کوڕانیش پێیان وایە کە کچانی هاوڕێیان لە ناخەوە گرنگیان پێ ئەیەن و ئەیشارنەوە، بەڵام هەردوولا بەهەڵەداچوون بۆیە لە گێژاوێکدا گیردەخۆن، وە ئەو کوڕانەشی کە پێیان وایە نا لەبەر ئەوە نییە ئەوا با پرسیار لە خۆیان بکەن ئەگەر هەلێک ڕێکبکەوێت تا پەیوەندی ببەستێت لەگەڵ هاوڕێ کچەکەیدا ئایا هەلەکە دەقۆزێتەوە یاخود نا؟ بەڵام بەپێی ڕاپرسییە کۆمەڵایەتییەکان دەریان خستووە کە وەڵامەکەیان هەر ئەوەیە کە چاوەڕانکراوە……
(( حوکمی شرعی و ئاینی لەم بارەیەوە ))
خۆشەویستی لەدەروەی پرۆسەی هاوسەرگیری کێشە و زیانێکی بۆ زۆرێک لەخەڵکی دروست کردووە ئینجا هەریەکە و بەشێوازێک و جۆرێک وە بۆیە لە ئاینی ئیسلام حرام کراوە.
پهیامبهری خوا (صلى الله عليه وسلم) دهفهرموێت:”إيّاكُم وَالدُّخُلُ عَلى النَّساءِ، فَقَالَ رَجُلٌ منَ الأنصارِ: أَفَرَأَيتَ الحَمْوَ؟ قَالَ: الحَموُ المَوتُ”. (متفق عليه)
وریابن، خۆتان له چوونه لای ئافرهتان (به تهنیایی) بپارێزن، پیاوێك له یاریدهدهران فهرمووی: ئهی خزمی نزیكی ژن بۆ بۆ پیاوهكهی یا به پێچهوانهوه (واته ماڵه خهزورانی ههردوولا بۆ یهكتر وهكو -ژن خوشك- بۆ پیاو، یا -هێوهر- بۆ ژن، حوكمی چۆنه؟ فهرمووی: ئهوه ههر مهرگه. (واته مهرگ لهو كاره چاكتره، یا ئهو كاره مرێنهره) دیاره ئەمەش ئهوه دهگهیهنێت كه حوكمهكهی توندتره.
بەڵگەکان:
-https://www.scientificamerican.com/article/men-and-women-cant-be-just-friends/
-http://www.dailymail.co.uk/femail/article-2179610/Sorry-ladies–men-NEVER-just-friends-As-scientific-research-confirms-learnt-hard-way-COSMO-LANDESMAN-gets-things-chest.html
-http://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/0265407512443611
لە کۆتاییدا:
زۆر بەی کات بێ باوەڕان مسوڵمانان بە دواکەوتوو دائەنێن کە ئەڵێن کچ و کور پێکەوە نابێ کار بکەن و ببنە هاوڕێ، بینیتان ئەمە چۆن ڕوون کراوەتەوە کە کچ و کور ناتوانن ببن بەهاورێ مەگەر ئەوە نەبێ پاشان ببن بە هاوسۆزی یەکتر.
وصلى الله على خاتم الأنبياء..