قورئان باشترین پارێزه‌ری سوننه‌ته
نعمان علی خان
پێشه‌كی بسم الله الرحمن الرحیم ، و الصلاة و السلام على نبينا محمد و على اله و اصحابه اجمعين , اما بعد : ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستتدایه خۆی له كۆڕێكی اوستاذ نعمان علی خان ده‌بینێته‌وه كه له وڵاتی مالیزیا پێشكه‌شی كردووه به ناونیشانی (قورئان باشترین پارێزه‌ری سوننه‌ته) كه شیكاری دوو ئایه‌تی قورئانی پیرۆز ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ر تاكێك كه خۆی به موسڵمان ده‌زانێت فه‌ڕزه كه سوننه‌ت قبوڵ بكات و وه‌ریبگرێت و كرده‌وه‌ی پێبكات ، وه هه‌ڕه‌شه‌ی توند و سامناك ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه سوننه‌ت به‌رپه‌رچ ده‌ده‌نه‌وه و په‌كی ده‌خه‌ن و به سه‌رچاوه‌ی تشریع و وحی خودایی نازانن و نابینن ، جا هیوادرم توانیبێتم گه‌رچی كه‌میش بێت و شایه‌نی وتنیش نه‌بێت سودێك وه بهرگریهكم له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم كردبێت و خوای گه‌وره بیكاته سه‌ر میزانی حهسانهتهكانمان
قورئان باشترین پارێزه‌ری سوننه‌ته
– نعمان علی خان
الحمدلله رب العالمین و الصلاة و السلام علی سید الانبیا‌ء و المرسلین و علی اله و صحبه و من استنی بسنته الی یوم ا‌لدین ، اللهم اجعلنا منهم و من الذین امنوا و عملوا الصالحات و تواصوا بالحق و تواصوا بالصبر ، امین یا رب العالمین ، ثم اما بعد : فاعوذ بالله من الشیطان الرجیم (ما كان محمد ابا احد من رجالكم و لكن رسول الله و خاتم النبین ، رب اشرح لي صدري و يسير لي امري و احلول عقدة من لساني يفقه قولي , امين يا رب العالمين ) :- – ئه‌و شته‌ی كه ده‌مه‌وێت ئێوه‌ی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك جار حه‌ز ده‌كه‌م باسی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز بكه‌م به‌پێی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه لێی ده‌ژین ، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا بینیم ، پێم وایه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌یه ، به‌ڵام من له‌م دواییانه‌دا بینیومه ، چه‌نده‌ها ئیمێڵ و په‌یوه‌ندیم بۆ هاتووه سه‌باره‌ت به‌و باسه ، ئه‌و بۆچونه‌ی كه ده‌ڵێت : ده‌بێت قورئان زۆر به جدی وه‌ربگرین ، وه سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم دووه‌م دانه‌یه و لاوه‌كییه ، یاخود ده‌ڵێن حدیث قسه‌ی له‌سه‌ره ،دڵنیا نین له‌وه‌ی كه وه‌كو قورئان پارێزراوه . چه‌ندین شێوازی ڕه‌خنه‌گرتن به‌كارده‌هێنن ، یه‌كێك له ڕه‌خنه‌كانیان ئه‌وه‌یه (كه سوننه‌ت باش نه‌پارێزراوه وه‌كو چۆن قورئان به باشی پارێزراوه) . جۆرێكی دیكه له ڕه‌خنه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه (ئه‌گه‌ر سوننه‌ت پارێزراویش بێت چی وا له پێغه‌مبه‌ر ده‌كات صلی الله علیه وسلم كه به‌ڕاستی په‌یامه‌كه‌ی گه‌یاندووه ؟ وه په‌یامه‌كه‌ش قورئانه ، بۆیه پێویسته ته‌نها گرنگی به قورئان بده‌ین ، قورئان سه‌ره‌كیه و به‌س ، پێویست ناكات خۆمان به سوننه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین ، باشه سوننه‌ت هه‌یه ، به‌ڵام به‌و شێوازه‌ی قورئان جێبه‌جێی ناكه‌ین) . هه‌ندێك كه‌س هێنده زۆر ڕۆیشتوون كه ده‌ڵێن وه‌رگرتنی سوننه‌ت وه‌كو هیدایه‌ت و ڕیگای ڕاست ئه‌وه تۆ هاوه‌ڵت بۆ خودا داناوه ، چونكه سوننه‌ت كردوهی دروستكراوێكه ، وه تۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌یت كه وه‌كو كه‌لامی خودایه . ئه‌م جۆره گفتوگۆیانه ده‌كرێن لێره و له‌وێ له انترنێتدا ، منیش له‌وه‌ودوا ئه‌م بۆچونه سه‌یره‌م زۆر خرایه ڕوو . بۆیه منیش بۆچوونی شخصی خۆمتان پێ ده‌ڵێم ، من بۆماوه‌ی 15 ساڵه بومه‌ته قوتابی قورئان و به‌ڕاستی ئه‌م كتێبه دڵی فڕاندووم ، یه‌كێك له‌و وانه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه نه‌مده‌توانی له‌ده‌ستی هه‌ڵبێم ئه‌وه بوو كه باشترین و به‌هێزترین به‌رگریكاری سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم قورئان خودی خۆیه‌تی ، هیچ به‌رگریكارێكی باشتر له سوننه‌ت له قورئان زیاتر نییه ! به واتایه‌كی دیكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه كه‌سێك بڵێت باوه‌ڕم به قورئان هه‌یه ، به‌ڵام باوه‌ڕم به سوننه‌ت نییه ، تاكه ڕێگه‌یه‌كیش كه وای لێ بكات ئه‌وه بڵێت ئه‌وه‌یه كه قورئان نه‌خوێنێت ، یاخود مه‌گه‌ر قورئان و سوننه‌تی به جدی وه‌رنه‌گرتبێت ، بۆیه منیش نمونه‌یه‌كتان له‌سه‌ر ئه‌وه بۆ ده‌هێنمه‌وه كه چۆن قورئانی پیرۆز پاكی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ده‌پارێزێـت . به‌ڕاستی سوننه‌ت قورئان ده‌هێنێته ژیان ، قورئان له وشه‌وه ده‌هێنێته نێو ژیانی مرۆڤه‌كان ، چونكه سوننه‌ت ته‌نها وته‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا نییه به‌ڵكوو كردهوهكانیشیهتی ، سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كین له‌گه‌ڵ شێخ ابو بكر له ئوسترالیاوه ، كه پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره پشتیوان به‌خوا به‌م زوانه ده‌بێـت ، پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌چێت هه‌ر حدیثێك ده‌هێنێـت و به‌راوردی ده‌كات به ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ! ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات كه (قورئان و سوننه‌ت) چه‌ندێك پێكه‌ون و لێك جیانهبوهوهن ! به‌هه‌رحاڵ ده‌مه‌وێت گفتوگۆكه‌ی ئه‌مڕۆمان سه‌باره‌ت به یاسادانان بێت ، چونكه یه‌كێك له‌و گفتوگۆ فه‌لسه‌فیانه ده‌ڵێت : ته‌نها خودا مافی دانانی یاسای هه‌یه ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ته‌نها به‌نده‌یه‌كی خودایه ، ئه‌و هیچ مافێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ربكات و دادوه‌ریمان له‌نێواندا بكات ، یاسا ته‌نها له خوداوه دێت ، هه‌ر بۆیه سوننه‌ت لاوه‌كییه و قورئان سه‌ره‌كییه . كه به ڕووكه‌ش سه‌یری ده‌كه‌یت له گفتووگۆیه‌كی به‌هێز ده‌چێت ، كاتێكیش گوێت له‌مه ده‌بێت دڵنیام تێده‌كه‌ویت ، به‌ڵام له گفتوگۆیه‌كی زۆر به‌هێزی عقلانی ده‌چێت . ده‌مه‌وێت ته‌نها یه‌ك شوێن له قورئاندا شیبكه‌مه‌وه كه خودا وه‌ڵامی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م باسه ، كه وا له سوره‌تی (النساء) دا ، خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (فلا و ربك) واته: سوێند به په‌روه‌ردگارت . ئایه‌تی 65 و 66 ، لێره‌دا یه‌كێك له شته نامۆكانی قورئان وا له ئایه‌تی ژماره 65 دا له سوره‌تی (النساء) كه خودا بڕیار ده‌دات سوێند به خۆی بخوات ، خودا سوێند به كات به ئاسمان به خۆر به سه‌رله‌به‌یان به شوێنی ئه‌ستێره‌كان و زۆر شتی دیكه‌ش ده‌خوات ، كه ئه‌مانه چه‌ند دروستكراوێكی شكۆداری خودان ، به‌ڵام له یه‌كێك له شوێنه نمونه‌ییه‌كان له قورئاندا كه خودا بڕیار ده‌دات له‌م خاڵه‌دا ، هیچ كام له دروستكراوه‌كانی به ته‌واوی شكۆدار نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێنده به‌هێز بێت سه‌باره‌ت به‌و شته‌ی كه ده‌وترێت ، بۆیه دهفهرموێـت : (و ربك ) واته : سوێند به په‌روه‌ردگارت . پێش ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبم ده‌مه‌وێت چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م سه‌باره‌ت به ئامانج له‌سه‌ر مه‌به‌ستی سوێند خواردن ، بۆ نمونه كاتێك ده‌ڵێیت : سوێند به په‌روه‌ردگارت . هۆكار چییه كه سوێند بۆ شتێك ده‌خۆیت ؟ به واتای چی دێت ؟ چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه له كۆڕه‌كانی پێشوشمدا باسمكردوون ، به‌ڵام ئێستا به‌خیرایی باسی ده‌كه‌مه‌وه ، یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه كاتێك توڕه ئه‌بیت : بۆ نمونه كاتێك ده‌ڵێی : بوه‌سته ! ئه‌ڵێم بوه‌سته ! سوێند ئه‌خۆم بوه‌ستیت باشتره !! كاتێك كه ووت (! سوێند ئه‌خۆم بوه‌ستیت باشتره) ئه‌وه به واتای ئه‌وه دێت كه توڕه بویت ، هۆكارێكی تری سوێندخواردن ئه‌وه‌یه كاتێك ده‌ته‌وێت كه‌سێك ئاگادار بكه‌یته‌وه كه ئه‌مه‌یان زیاتر له كلتوری عه‌ره‌بیدا هه‌یه ، له كلتوره‌كانی تردا زۆر نییه ، له كلتوری عه‌ره‌بی كۆندا كاتێك كه سوێند ئه‌خۆیت ئه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌یت خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌یته‌وه ، بۆیه كاتێك كه سوێند ده‌خۆیت سوێند به شتێك ده‌خۆیت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌یته‌وه ، بۆ نمونه ده‌ڵێن : سوێند به خودا سبه‌ی به‌یانییه !! بۆیه هه‌موویان گوێ ده‌گرن و ده‌ڵێن : ئه‌ی خودایه شتێكی خراپ ڕوو ئه‌دات بۆ سبه‌ی به‌یانی ، باشتره گوێ بگرم ، ده‌یه‌وێت به‌و سوێنده ئاگاداریان بكاته‌وه . به‌ڵام كاتێك ئێمه له ئێستادا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی ئاگادار بكه‌ینه‌وه ده‌ڵێین : به‌یارمه‌تیت تكایه ، ده‌توانن گوێ بگرن ؟ شتێكی گرنگم هه‌یه تكایه ، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه به سوێندێك ده‌رده‌بڕن ، جۆرێكی دیكه له سوێند خواردن كاتێكه كه قسه‌یه‌ك ده‌كه‌یت و باوه‌ڕت پێناكه‌ن ، بۆ نمونه پێت ده‌ڵێن : بۆچی دره‌نگ كه‌وتیت ؟ تۆش ده‌ڵێیت : له ترافیكدا بووم ، ئه‌ویش ده‌ڵێت : هم هم ترافیك ! ، تۆش ده‌ڵێیت : به‌خوا له ترافیكدا بووم سوێند به‌خوا !! ، تۆش بۆیه سوێند ده‌خۆیت چونكه باوه‌ڕ به قسه‌كانت نه‌كرا ، كه‌سێك گوێت لێ ده‌گرێت دڵنیا نییه له ڕاستی و دروستی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌یكه‌یت ، ئه‌مانه‌ی كه وتمان هه‌مووی ڕاست بوون ، به‌ڵام قورئان جۆرێكی تریش زیاد ده‌كات كه له هیچ شوێنێكی تر بوونی نییه . له قورئانی پیرۆزدا سوێند خواردنه‌كه ده‌كرێته دوو به‌شه‌وه : 1- ئه‌و شته‌ی كه سوێندی پێ ده‌خۆیت 2- بكه‌ره‌كه ، بۆ نمونه خودا سوێند به كات ده‌خوات ، كات ئه‌و شته‌یه كه خودا سوێندی پێ خواردووه ، وه بكه‌ره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له زهرهرمهندیدایه ، بۆیه لێره‌دا ئه‌و شته‌مان هه‌یه كه سوێندی پێ خوراوه له‌گه‌ڵ بكهرهكهدا ، كاتێك خودا له قورئاندا سوێند به شتێك ده‌خوات ئه‌وا ئه‌و به‌و شته بكه‌ره‌كه دهسهلمێنێـت ، بۆ نمونه خوای گه‌وره دهفهرموێـت ( و العصر ان الانسان لفي خسر ) واته : سوێند به كات ئاده‌میزاد له زهرهرمهندیدایه ، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بۆسه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد له زهرهرمهندیدایه چییه ؟ ڕۆیشتنی كاته ، ده‌توانیت پاره‌یه‌كی زۆرت ده‌ست بكه‌وێـت ، به‌ڵام نا‌توانیت كاتت دهستبكهوێـت ، ده‌توانیت به‌هێزیت ده‌ست بكه‌وێـت به‌ڵام نا‌توانیت كاتت دهستبكهوێـت ، به‌هه‌مان شێوه نا‌توانیت ببیه خاوه‌نی كات ، ده‌توانیت ببیته خاوه‌نی شتی تایبه‌تمه‌ند ، ببیه خاوه‌نی پاره و پۆشاك و پێداویستی ، به‌ڵام نا‌توانیت ببیته خاوه‌نی 1 خولهك ، نا‌توانیت ، بۆیه ئه‌وپه‌ڕی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ له خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه چییه ؟ (كاته) ، بۆیه ئه‌و شته‌ی كه سوێندی پێ ده‌خوات ده‌بێـته سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ی كه دێت ، ئینجا له‌وه‌ودوا دێین بۆ ئه‌م ئایه‌ته ، هیچ شتێك له بووندا هێنده به‌هێز نییه بۆ سه‌لماندن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیڵێت ، تاكه شتێك كه به ته‌واوی بیكاته سه‌لمێنه‌ری قسه‌كه‌ی كه زۆر به‌هێز بێت ئه‌وه خودا زاتی خۆیه‌تی …. خودا سوێند به‌خۆی ده‌خوات بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێت بیڵێت ، كاتێك دهفهرموێـت: (فلا وربك) واته : نه‌خێر سوێند به په‌روه‌ردگارت،به‌هه‌رحاڵ ئه‌و پیتی (ك) كه به (ربك)وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا (علیه السلام) ، بۆیه له‌ڕاستیدا ئه‌م سوێند خواردنه گفتووگۆیه‌كی ڕاسته‌وخۆی خودا و پێغه‌مبه‌ری خودایه صلی الله علیه وسلم ، ئێمه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئاماده‌بووین ، ئاماده‌بوی ڕاسته‌وخۆ له‌م ئایه‌ته‌دا پێغه‌مبه‌ری خودایه صلی الله علیه وسلم. پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ئه‌بێت شتێكی زۆر به‌هێزی پێ بگوترێت وه به‌ڵگه و شایهتهكهش خودای گه‌وره‌یه ، باشه ئه‌و شته چییه خودا ده‌یه‌وێـت بیفهرموێـت ؟ یه‌كه‌م شت دهفهرموێـت : (لا یؤمنون) واته: ئیمان ناهێنن . ئه‌و ڕاستیه گه‌وره‌یه‌ی كه ویستی به پێغه‌مبه‌ری خودای بفهرموێـت صلی الله علیه وسلم چی بوو ؟؟ ((ئیمان ناهێنن!)) نامه‌وێت ببمه به‌شێك له ئه‌وان ، ئه‌گه‌ر خودا له شوێنێكدا له قورئاندا بیفه‌رموایه ئیمان ناهێنن ئه‌وه باشتر بوو ، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه سوێند به زاتی خۆی ده‌خوات ، سوێند به شتێكی دیكه ناخوات به‌ڵكوو سوێند به‌خۆی ده‌خوات ، وه خۆی ده‌كاته شایه‌ت و سه‌لمێنه‌ر !! له‌وه‌ودوا بفهرموێـت ئیمان ناهێنن ، ئه‌وا ئه‌بێت خودا باسی كۆمه‌ڵێك كه‌س بكات كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمانیان نییه !! به‌ڕاستی ئه‌مه به‌هێزترین ڕسته‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌سێك بڵێیت ئیمانی نییه ، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌م گفتووگۆ له ته‌واوی قورئاندا بكه‌م ! ، هیچ شێوازێكی له‌مه به‌هێزتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌سێك بڵێیت ئیمانی نییه ، به‌هه‌رحاڵ كاتێك ئه‌مه ده‌خوێنیته‌وه زۆر نیگه‌ران ده‌بیت ، چونكه خودا جارێكه نافه‌رموێت ئه‌و كه‌سانه كێن ؟ ته‌نها دهفهرموێـت (ئیمان ناهێنن) ، نازانم ئه‌و كه‌سانه كێن ؟ باشتر وایه بیاندۆزمه‌وه ….! چونكه ئه‌و كه‌سانه له كێشه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و جدیدان . له‌وه‌ودوا خودا ده‌فه‌رمووێت : (حتی یحكموك) واته : ئیمان ناهێنن هه‌تاوه‌كو تۆ ده‌كه‌نه دادوه‌ر ، هه‌تاوه‌كو ده‌تكه‌نه (حاكم) ، حكم واته به حاكم كردنی كه‌سێك ، كه بڕیار به‌ده‌ست بێـت ، (حكم) جیاوازه له (قضاء) ، له‌ڕاستیدا (قضاء) بڕیاردانه وه‌كو قاضی كه دادوه‌ره ، ئه‌وه (قضاء)ه كه بڕیار ده‌رده‌كات ، به‌ڵام (حكم) واته بڕیاری دادوه‌ره كه به داناییه‌وه درابێـت ، چونكه (حكم) سه‌ر به هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ی وشه‌ی (حكمة) یه ، بۆیه تۆ كاتێك حكم ده‌كه‌یت ئه‌وا بڕیارێك ده‌رده‌كه‌یت كه پڕیه‌تی له دانایی ، كه‌واته ئایه‌ته‌كه بۆ تێگه‌یشتن به‌م شێوه‌یه‌ی لێ دێت : (ئیمان ناهێنن هه‌تاوه‌كو تۆ نه‌كه‌نه بڕیارده‌ره داناكهیان) ، چونكه له وشه‌ی (یحكمك) خودا پێغه‌مبه‌ری وه‌كو دانایه‌ك ڕاگه‌یاند ،
ته‌نها بڕیار دهركهرێك نا به‌ڵكوو كه‌سێكی ته‌واو داناشه ، وه‌كوو پێم ووتن كه هه‌یه گفتووگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه ته‌نها خودا مافی یاسا دانانی هه‌یه ، وه پێویسته قورئان بێته كۆتا بڕیارده‌ر ، ئایا قورئان ده‌فه‌رموێت : هیچ ئیمانێكیان نییه هه‌تاوه‌كو قورئان ده‌كه‌نه بڕیارده‌ر ؟ هیچ ئیمانێكیان نییه هه‌تاوه‌كو (وحی) ده‌كه‌نه بڕیارده‌ر ؟ خودا دهفهرموێـت : ئه‌وانه هیچ ئیمانێكیان نییه وه سوێندیش به‌خۆی ده‌خوات هه‌تاوه‌كو تۆ (محمد) صلی الله علیه وسلم نه‌كه‌نه بڕیارده‌ری خۆیان ، باسه‌كه چه‌ند شه‌خصیه ؟ ڕاسته‌وخۆ به‌خۆی دهفهرموێـت ، هه‌تاوه‌كو تۆ ده‌بیته دادوه‌ریان له‌هه‌ر كارێكیاندا ئه‌گین ئیمانیان نییه به هیچ شێوه‌یه‌ك . پێش ئه‌وه‌ی له ئایه‌ته‌كه به‌رده‌وامبم ده‌مه‌وێت بیر له‌م شته گرنگه بكه‌ینه‌وه ، قورئان كتێبێكه ، سوننه‌تیش كۆمه‌ڵه كتێبێكه ، بۆ نمونه كتێبه‌كانی فه‌رمووده له (بخاری – مسلم – ترمذی … هتد) ، باشه ئه‌مه قورئان و ئه‌وه‌ش سوننه‌ت ، دوو به‌شی جیاواز له كتێبخانه‌كه‌دا ، ئێستا بیر له صحابه (خوا لێیان ڕازی بێت) بكه‌ره‌وه ، ابو بكر (خوا لێی ڕازی بێـت) دانیشتوه كاتێك بیر له قورئان ده‌كاته‌وه بیر له چی ده‌كاته‌وه ؟ بیر له كتێب ناكاته‌وه چونكه هیچ كتێبێكی لێ نه‌بووه ، ده‌نگی كێ له سه‌ریدا دروست ده‌بێـت كاتێك بیر له قورئان ده‌كاته‌وه ؟! پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ، وه كاتێك بیر له سوننه‌ت ده‌كاته‌وه بیر له چی ده‌كاته‌وه ؟! بۆ صه‌حابه‌كان قورئان و سوننه‌ت له هه‌مان ده‌مه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه ، قورئان و سوننه‌ت هه‌مان كه‌سن بۆ ئه‌وان ، هه‌روه‌كو چۆن دایكی ئیمانداران وصفی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : قورئان ده‌ڕوات به‌ڕێدا ، یان دهفهرموێـت : ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خودا قورئان بووه ، ئه‌گه‌ر بتهوێـت ببینیت قورئان بێته ژیان ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌بینیت ! بۆ ئه‌وان دوو به‌شی جیاواز نه‌بووه له كتێبخانهكهیاندا ،
بۆ ئه‌وان ته‌نها یه‌ك كه‌س بووه ! به‌ته‌واوی لێكجیانهبوهوه بوون ! ، به‌ڵام بۆ ئێمه قورئان له به‌شێك و سوننه‌تیش له به‌شێكی دیكه‌یه . بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (حتی یحكموك) واته : هه‌تاوه‌كو ده‌تكه‌نه بڕیار دهركهر . له‌وه‌ودوا دهفهرموێـت : (في ما شجر بينهم) چ زمانێكی سه‌رنجڕاكێشه ! دهفهرموێـت : هه‌تاوه‌كو ده‌تكه‌نه بڕیار دهركهر له هه‌ر شتێك كه ده‌ڕوێت له نێوانیاندا. (شجر) ده‌زانیت واتای چییه ؟ به واتای دار دێت ، (شجر) به فیعله‌كه‌ی به واتای شتێك دێت كه له زه‌ویه‌وه بێته ده‌ره‌وه ، واته شتێك كه له زه‌ویدایه و له‌وه‌ودوا دێته ده‌ره‌وه و به‌رز ده‌بێته‌وه . له‌م ئایه‌ته‌دا خودا ده‌فه‌رموێت : ئه‌و شته‌ی كه له زه‌ویه‌كه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه ، له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه یاخود هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه دێته ده‌ره‌وه له داهاتوودا ! له هه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه‌دا كێ بڕیار به‌ده‌ست ده‌بێت و بڕیار ده‌دات ؟ پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ، قورئان و سوننه‌ت هه‌ردووكیان پێكه‌وه لكاون ، له‌ڕاستیدا قورئان و سوننه‌ت دوو شتی جیاواز نین به‌ڵكوو هه‌ردووكیان یه‌ك شتن و دانه‌یه‌كن ، له‌ڕاستیدا قورئان نا‌توانیت لێی تێبگه‌یت به‌بێ پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ، چۆن ده‌توانیت ؟! (حتی یحكموك في ما شجر بينهم) ، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌نده‌ش به‌س نییه ، خودا ده‌فه‌رموێت هێنده‌ش به‌س نییه ! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت بڵێت : باشه ڕێدهدهم سوننه‌ت بڕیار بدات كه بڕیاره‌كان چۆن بن ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش به‌س نییه ، له‌دوای ئه‌وه خوای گه‌وره دهفهرموێـت : (ثم لا يجدوا في انفسهم حرجا مما قضيت) واته : له‌وه‌ودوا نابێت هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك و نائاسودهییهك دروست بێت له نێوانیاندا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی تۆ داوته ، تێبینیه‌ك بكه‌ن خوای گه‌وره نه‌یفه‌رموو : (مما حكمت) چونكه له سه‌ره‌تادا (یحكمك) ی به‌كارهێنا ،
به‌ڵام لێره‌دا گۆڕی بۆ (مما قضیت) واته : هه‌ر بڕیارێك كه تۆ ده‌ری ده‌كه‌یت . وه‌كو ئه‌وه‌ی پێم ووتن (قضاء) واته هه‌ر دادوهریهك بێت ، ئه‌دی (حكم) چی بوو ؟ دادوهریهك كه دانایی له‌گه‌ڵدا بێت ، ئهزایت بۆ ئه‌مه گرنگه ؟ چونكه لێره‌دا خودا ده‌یه‌وێت بفهرموێـت : ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌كاره‌كانتدا دانایی ببینن یاخود نه‌یبینن ! هه‌ر بڕیارێك تۆ ده‌ری ده‌كه‌یت ، باشتره بۆیان كه هیچ نائاسودهییهك و گومانێكیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانت !!
(و یسلموا تسلیما) ، به‌هه‌رحاڵ زمانی عه‌ره‌بی جێر سه‌رنجه كه چه‌ندین بابه‌تی ڕێزمانیان هه‌یه كه ناتوانم لێره‌دا بیڵێم ، له ڕێزماندا شتێك هه‌یه پێی ده‌وترێت (عائد) بۆ نمونه ئه‌گه‌ر : (مما قضیته) بوایه ، ئه‌و كاته ضمیرهكه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ میمی موصول ، ئه‌و كاته واتاكه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بوو : هه‌ر شتێك كه تۆ بڕیارت داوه . به‌ڵام خودا دهفهرموێـت : (مما قضیت) به‌و واتایه‌ی كه ئه‌و بڕیارانه‌ی كه تۆ دروستی ده‌كه‌یت بێ كۆتا و بێ سنوره ، له هه‌ر شتێك‌دا كه تۆ بڕیارت له‌سه‌ری دا ئه‌وه ته‌واوه و بووه ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كه (مما قضیته) بوایه ، ئه‌وا سنوور بۆ دانراو ده‌بوو . به‌ڵام ئایه‌ته‌كه (مما قضیت)یه كه بێ سنوره له بڕیاردان ، له هه‌ر بڕیارێك كه تۆ ده‌یده‌یت صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئه‌وه‌یه !! ئینجا له‌دوای ئه‌مه‌وه له كۆتایدا كه ئه‌مه كۆتا به‌شی ئه‌م ئایه‌ته‌یه ، كۆتا به‌شی ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به مل كه‌چ بوونه ، به عه‌ره‌بی به مل كه‌چ بوون ده‌وترێت چی ؟به عه‌ره‌بی به مل كه‌چ بوون ده‌وترێت (ئیسلام) له زمانی عه‌ره‌بیدا بدیلی وشه‌ی ئیسلام بریتییه له تسلیم ، وه وشه‌ی (تسلیم) له دوو ڕوه‌وه جیاوازه ، (تسلیم) زۆر به‌هێزتره له ڕووی به‌كارهێنانه‌وه ، واته ئه‌گه‌ر ئیسلام به واتای مل كه‌چ بوون بێت ئه‌وا تسلیم به واتای مل كه‌چ بونێكی نائاسایی دێت ، هه‌روه‌ها (تسلیم) به‌رده‌وامه ، ئیسلام یه‌ك جاره به‌ڵام تسلیم به‌رده‌وامه . ئایه‌ته‌كه دهفهرموێـت : دوای ئه‌وه‌ی بڕیارێكت ده‌ركرد (و یسلموا تسلیما) واته : ئه‌وان ده‌بێـت به ته‌واوی و به‌رده‌وامی ملكهچت بن !! ته‌نها (یسلموا) به‌س نییه به‌ڵكوو ده‌بێت (تسلیم)یش ببن ، كه ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه بابه‌تێكی ڕێزمانییه كه پێی ده‌وترێت (مفعول مطلق) كه به واتای : مل كه‌چ بوون له دوای مل كه‌چ بوون له دوای مل كه‌چ بوون دێت ! ئه‌وان ده‌بێت به ته‌واوی مل كهچت ببن ، له پێش چی ؟ له‌پێش چی ؟ كاتێك بیر له مل كه‌چ بوون ده‌كه‌یته‌وه هه‌میشه بیر له مل كه‌چ بوون بۆ خودا ده‌كه‌یته‌وه ، له ئیسلامدا ئێمه مل كه‌چ ده‌بین بۆ الله ، ئه‌دی له‌م ئایه‌ته‌دا مل كه‌چ بوون بۆ كێیه ؟! بۆ بڕیارێكه كه پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم داویه‌تی ! خۆ ئه‌گه‌ر داناییهكهیشت د‌رك پێ بكردایه ئه‌وه (حكم) به‌ڵام لێره‌دا (قضاء) به‌كارهاتووه ، وه ئه‌و ملكه‌چ بونه‌ش یه‌ك جار نییه ، به‌ڵكوو به‌رده‌وامه ، به‌ڕاستی ئه‌م مل كه‌چ بوونه زۆر جیاوازه وه‌كو ئه‌وانی دیكه نییه ، پێویسته متمانه‌یه‌كی زۆر زۆر دابنێیت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو دڵی و ناڕهحهتیهكت هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا ئه‌وا خودا سوێند ده‌خوات كه ئه‌و كه‌سانه ئیمانیان نییه ! كۆتا شت ، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئایه‌تی داهاتوو بكه‌یت زۆر به خێرایی ، خودا باسی متمانه‌كردن به‌خۆی ده‌كات ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ئایه‌ته تێبگه‌یت پێویسته هه‌ندێك شت بزانیت ، خوای گه‌وره له سوره‌تی (النساء)دا پێمان دهفهرموێـت : (یرید الله لیخفف عنكم و خلق الانسان ضعیفا) ، خودا ده‌یه‌وێـت شته‌كانت بۆ ئاسان بكات ، ئامانجی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه‌یه ژیان ئاسان بكات نه‌ك قورسی بكات له‌سه‌رت ، (لیخفف عنكم) واته : بۆ ئه‌وه‌ی بۆتانی ئاسان بكات ، باشه ئێستا بیر له حاڵه‌تێكی شێتانه بكه‌ره‌وه ، خه‌یاڵ بكه كه تۆ له هیچ داناییه‌كی خوای گه‌وره تێناگه‌یت ، خوای گه‌وره حوكمێكت ده‌دا به‌سه‌ردا تۆش ده‌ڵێیت ئه‌وه هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت ، خودا‌ش هه‌ندێك حاڵه‌تی خه‌یاڵیت به‌سه‌ردا دهسهپێنێـت .
خودا دهفهرموێـت : (ولو انا كتبنا علیهم) واته : خۆ ئه‌گه‌ر یاسایه‌كمان له‌سه‌ر بنوسینایه ، واته له‌سه‌ر من و تۆ (ان اقتلوه انفسكم) واته : كه خۆتان بكوژن ! ، خۆكوشتن ، ئایا ئه‌وه حوكمێكی لۆژیكییه ؟!؟ به لۆژیكی مرۆڤ ئایا خۆكوشتن هیچ لۆژیكێكی تێدایه ؟؟ نه‌خێر ! (او اخرجوا من دیاركم) واته : یاخود له ماڵه‌كانیان بڕۆیشتنایه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خانوشت هه‌بێـت ببیته بێ سه‌ر و شوێن بێ ماڵ و حاڵ ! ئه‌و دوو شته به هیچ شێوه‌یه‌ك لۆژیكی نین !! یه‌كه‌م كۆتایی به ژیانت بهێنیت و دووه‌میش به ماڵ و حاڵت ، ئه‌مانه هیچ لۆژیكی نین ، خودا دهفهرموێـت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش یاساكه بوایه ، (ما فعلوه الا قلیل منهم) واته : ئه‌وا جێبه‌جێیان نه‌ده‌كرد ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێت ، زۆر كه‌س ده‌ڵێت ئه‌مه شێتانه‌یه ئه‌مه هیچ لۆژیكی نییه ، كۆتا وشه‌ی ئایه‌تی پێشوو چی بوو ؟ و یسلموا تسلیما ، له ئایه‌تی دوای ئه‌وه‌ش دهفهرموێـت : ئه‌گه‌ر شتانێكمان دانێ به‌ڵام لۆژیكی نه‌بوو ئه‌وا جێبه‌جێی ناكه‌ن ، ته‌نها كه‌مێكتان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن ، (و لو انهم فعلوه) واته : خۆ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێشیان بكردایه (ما یوعظون به) واته : ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری ئێمه‌یان وه‌ربگرتایه (لكان خیر له‌م) واته : ئه‌وه بۆ ئه‌وان باشتر ده‌بوو . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودا پێت بفهرموێـت بمره ئه‌وه باشتره بۆت كه بمریت ، ئه‌گه‌ر خودا پێت بفهرموێـت واز له ماڵ و سامانه‌كه‌ت بهێنه ئه‌وه باشتره بۆت كه وازی لێ بهێنیت ، ئه‌وه ئاستی ئه‌و تهوهكولهیه كه ئه‌بێت بۆ خودا ههتبێـت ، (لكان خیر له‌م و اشد تثبیتا) واته : دامه‌زراوتر و چه‌سپاوتر ده‌بوون . هه‌روه‌ها شوێنی ئه‌م ئایه‌ته زۆر باوه‌ڕپێنه‌كراوه ، چونكه ئه‌م ئایه‌ته سه‌باره‌ت به متمانه‌كردن به خودایه ، ڕاسته‌وخۆ له‌دوای ئه‌و ئایه‌ته‌وه هاتووه كه ده‌بێت متمانه‌ت به بڕیاری پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌بێـت (علیه السلام) ،خودا متمانه‌كردن به پێغه‌مبه‌ر له‌پێش متمانه‌كردنی به خۆی داناوه ، كه‌سی وا هه‌یه ده‌ڵێت من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ خودادا هه‌یه هیچ پێویستم به پێغه‌مبه‌ری خودا نییه ، به‌راستی تۆ زۆر به قوڵی سه‌رت لێ شێواوه ، ئه‌م كتێبه له په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌هێزدایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم. ده‌مه‌وێـت ته‌نها یه‌ك شتتان له‌سه‌ر حوده‌یبییه بۆ باس بكه‌م ، یه‌كێك چووبوو بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم كه قوڕه‌یش ناردبووی ، چوو بوو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانه‌كان بترسێنێـت چونكه كه‌س له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا پێی نه‌ده‌كرا ، به خێوه‌تی موسڵمانه‌كاندا ده‌ڕۆیشت و پیاسه‌ی ده‌كرد ، موسڵمانه‌كانیش هه‌ندێكیان سه‌ر به ئه‌وس بوون هه‌ندێكی تریشیان سه‌ر به خه‌زره‌ج بوون ، هه‌ندێكی خه‌ڵكی مه‌ككه بوون ، هه‌ندێكی فارس بوون هه‌ندێكی ڕۆمانی بوون ، پڕی بوو له خه‌ڵكی جیاواز ، به‌لای موسڵمانه‌كاندا ڕۆیشت كه مه‌شقیان ده‌كرد و بینی چه‌ندین كه‌سی جیاوازن ، هه‌ركه‌سێكی دیكه كه ده‌چوو بۆ لای عه‌ره‌به‌كان و ده‌چووه لای هۆزێك ، هه‌موویان یه‌ك هۆز ده‌بوون ، وه كاتێك كه سوپاكانیان ده‌بینی سوپای هۆزێكی ده‌بینی له‌وه‌ودوا سوپای هۆزێكی تری ده‌بینی ، كاتێك به لای پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم و هاوه‌ڵه‌كانیدا تێپه‌ڕی ئایا یه‌ك هۆزی بینی یان چه‌ند هۆزێك ؟؟ خه‌ڵكی له هۆزی جیاواز جیاواز ده‌بینی ، چوو بۆ لایان و پێی ووتن : به جدی ده‌تانه‌وێـت له‌گه‌ڵ قوڕه‌یشدا بجه‌نگن به ئه‌م كه‌سانه ؟!؟ هه‌ر كه جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێكرد هه‌موویان ڕاده‌كه‌ن ! نه‌یده‌توانی له‌وه تێبگات كه به‌و شێوه‌یه‌ن ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌ن بۆت بمرن ئه‌بێت سه‌ر به هۆزه‌كه‌ی خۆشت بن ، قوڕه‌یش هه‌موویان كه‌سانی یه‌كگرتوون ئێوه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ن؟! هه‌موویان ڕاده‌كه‌ن !! له‌كاتێكدا ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد گوێی له سه‌یرترین و خراپترین شت بوو له مێژووی ئیسلامی‌دا ، ته‌نانه‌ت ناتوانم وه‌ریشی بگێڕم !! یه‌كێك له قهرهباڵهغیهكهوه هاواری كرد ، ئه‌ویش ووتی : چ بوێرێك بوو وای ووت !؟ ابو بكر هاته ده‌ره‌وه و ووتی : ئه‌وه من بووم ! ابو بكر ! ئه‌و پیاوه هێمنه به‌هۆی ئه‌وه‌وه زۆر توڕه بوو !! به‌هه‌ر حاڵ پیاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قوڕه‌یشیه‌كان ، پێی ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه به قوڕه‌یش بڵێت چی ڕویدا ، كاتێك گه‌ڕایه‌وه لای قوڕه‌یشیه‌كان وتیان چی ڕویدا ؟ پێی ووتن : ناتوانن بیانبه‌زێنن ! وتیان : بۆ ناتوانین بیانبه‌زێنین ؟؟! باسی چی ده‌كه‌یت ؟!؟ ووتی : ئه‌و پیاوه كاتێك كه تف ده‌كات هاوه‌ڵه‌كانی شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی ، كاتێك كه ده‌ستنوێژ ده‌گرێت هاوه‌ڵه‌كانی ئاوه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه ، هه‌رگیز له‌وه‌وپێش پادشای له‌و شێوه‌یه‌م نه‌بینیوه ، چومه‌ته زۆر شوێنی پادشاكان و قه‌ڵاكان هه‌رگیز نه‌مبینیوه خه‌ڵكی سه‌ركرده‌كانیان هێنده خۆشبوێت و هێنده ڕێزی بگرن !! هه‌رگیز نه‌مبینیوه ، ئه‌مه‌یه (یسلموا تسلیما)ه ! دوژمنه‌كه‌ت دێت بۆ ئه‌وه‌ی تڕۆت بكات به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌ڵێت هه‌رگیز شتی وام نه‌بینیوه !
ئه‌مه ئه‌وه‌بوو كه ده‌مویست باسی بكه‌م كه چۆن قورئان به‌رگری له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌كات صلی الله علیه وسلم . كۆتا توانج كه ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه له‌ڕاستیدا متمانه كردن به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم بریتییه له متمانه‌كردن به خودا ، خودا دهفهرموێـت : (من یطیع الرسول فقد اطاعة الله) ، واته : ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خودا بكات ئه‌وه گوێڕایه‌ڵێ خودای كردووه ، خودا دهفهرموێـت (و ما ینطق عن الهواء) واته : له‌خۆوه قسان ناكات ، هه‌موو ئه‌و ئامۆژگاری و وتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ده‌یكات له كێوه دێت ؟؟ له‌لایه‌ن خوداوه‌یه ! . ئه‌زانم ووتم كۆتا شت ، به‌ڵام ئه‌مه‌یان كۆتا شته به‌ڵێن بێت ، هه‌روه‌ها تاوانێك هه‌یه كه به‌رامبه‌ر سوننه‌ت ده‌كرێت كه ده‌مه‌وێت خۆم و ئێوه‌شی لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێیت ئه‌و شته سوننه‌ته یاخود نا ؟ یاخود ده‌ڵێیت : شته‌كه سوننه‌ته به‌ڵام لێی تێناگه‌م كه چۆن و له‌كوێ ئه‌و سوننه‌ته ڕاگه‌یه‌ندراوه ؟ بۆیه لێكدانه‌وه‌ی خۆت بۆ ئه‌و حدیثه به‌كارده‌هێنیت …. شتێك ده‌رباره‌ی حدیث بۆ نمونه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بۆ شوێنێكی تایبه‌ت و بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی تایبه‌تی وتوه ، بۆ خێزانێكی تایبه‌تی ووتوه ، كه‌سێكیش بهپهنایاندا ده‌ڕوات و گوێی له‌و گفتوگۆیه ده‌بێت ، پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم قسه‌ی بۆ خه‌ڵكی به گشتی نه‌كردووه به‌ڵكوو بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی كردووه ، وه ڕه‌نگه ئه‌و قسانه بۆ كۆمه‌ڵێكی تایبه‌ت بێـت ، وه ئه‌گه‌ر تۆش ئه‌وه نه‌زانیت وا ده‌زانیت كه قسه‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێك كردووه ، بۆیه پێویسته باكگراوندی حدیثهكه بزانیت ، نا‌توانیت وهرگێڕدراوێكی حدیثهكه بهێنیت و بڵێت : ته‌واو ده‌زانم به واتای چی دێت ، ده‌زانم جێبه‌جێی بكه‌م ، چونكه ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه جێبه‌جێنه‌كردنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودایه صلی الله علیه وسلم وه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه ، چونكه خه‌ڵكی وات لێ ده‌كه‌ن هه‌ست به ناحه‌زی بكه‌یت چنكه شوێن سوننه‌ت نهكهوتویت ، ده‌ڵێـت : ئه‌وه‌تا له بوخاریدا هه‌یه ! به‌ڵام كاتێك لێی ده‌پرسیت له‌كوێ وتراوه ؟ به‌كێی ووتوه ؟ چۆن تێیگه‌یشتووه ؟ چۆن به كرده‌یی كردویه‌تی ؟ مه‌به‌ستی تر له پشت ئه‌م حدیثهوه چییه ؟ چۆن ده‌یكه‌یت ؟! ، ده‌زانیت ئه‌وان چۆن ده‌یكه‌ن ؟ من زۆرناچمه فیس بووك و تویته‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه ، تیمه‌كه‌م بۆم جێبه‌حێ ده‌كه‌ن ، ئه‌وان كارێكی زۆر باشم بۆ ئه‌كه‌ن الحمدلله ، به‌ڵام نامه و شتم زۆر بۆ دێت پێم ده‌ڵێن بۆچی قسه له‌سه‌ر حدیث ناكه‌یت ؟ شتی له‌وشێوه‌یه‌م زۆر بۆ دێت : بۆچی ته‌نها باسی قورئان ده‌كه‌یت ؟ ده‌زانیت بۆچی ؟ چونكه سوننه‌تم زۆر خۆش ده‌وێت و ئه‌ترسم له قسه‌كردن له‌سه‌ر شتێك كه به ته‌واوی نایزانم ! كاتێك پرسیارێكم له‌سه‌ر حدیث بۆ دروست ئه‌بێـت ، ده‌فڕم بۆی ، ده‌فڕم و ده‌چم بۆ لای محدثێك بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌م ، چونكه ئه‌مه زۆر جار له ژیانمدا ڕووی داوه كاتێك كه خۆم فێری ئیسلام ده‌كرد خۆم فێری حدیث ده‌كرد وه پرسیارێكم هه‌بوو كه‌سێك بۆی ڕوون ده‌كردمه‌وه ، وامده‌زانی كه تێگه‌یشتووم له مه‌به‌سته‌كه‌ی به‌ڵام دوایی بۆم ده‌رده‌كه‌وت كه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه ، وه زۆر ئه‌ترسام له‌وه‌ی كه گوێم له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا بێت صلی الله علیه وسلم و نه‌شتوانم لێێ تێبگه‌م ، به‌ڵام قورئانم بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ خوێندووه ، ده‌زانم چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م ، ده‌زانم بچم بۆ چ تهفسیرێك چ مصدهرێكی زمانه‌وانی و چ كتێبێكیش بخوێنم ، به‌ڵام زانستی فه‌رمووده زانستێكی چڕ و قوڵه ، من ناتوانم ئه‌وه بكه‌م ، به‌ڵام الحمدلله چه‌ندین كه‌س ده‌زانم كه ئه‌مه ده‌كه‌ن ، كه‌سانی وا هه‌یه بۆماوه‌ی 40 ساڵ ته‌نها زانستی فه‌رمووده ده‌خوێنێـت ، ئه‌مه ئه‌ركێكی بچوك نییه ! كه‌سی واش هه‌یه دانیشتووه لێی و ته‌نها كۆپیه‌كی فه‌رموده‌ی هه‌یه ، ته‌نانه‌ت كۆپیهكیشیان نییه ، به‌ڵكوو( گۆگڵ)یان هه‌یه ، واش ده‌زانێـت هه‌موو سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودای ده‌سته‌به‌ر كردووه ! ئینجا خۆشی به‌راورد ده‌كات به‌و زانایانه ! زۆر گه‌مژانه‌یه ! به‌ڕاستی زۆر گه‌مژانه‌یه ! . یه‌كێك له مامۆستاكانم جارێكیان ووتی : جارێكیان وانه‌ی فه‌رمووده‌م ده‌وته‌وه ، یه‌كێك له قوتابیه‌كانی ، له‌و قوتابیه گۆگڵانهی ده‌ستی هه‌ڵبڕی و ووتی : شێخ كێ ئه‌مه‌ی ووتوه ؟ بهڵكهت چییه كه ئه‌مه صحیحه ؟ شێخ‌یش ووتی : ڕیوایه‌ت كراوه له‌لایه‌ن فڵانه‌وه فڵانی كوڕی فڵانی كوڕی فڵان ، ده‌زانن ئه‌و ناوانه چییه ؟ نزیكه‌ی 20 ناوی ووت ، شێخهكهش ووتی : ته‌واو كێشه‌ت نییه ؟ ئه‌وه ته‌واوه ؟ قوتابیه‌كه‌ی ووتی : به‌ڵێ ته‌واوه ، شێخه‌كه ووتی : ئاخر تۆ گه‌مژه‌یت چونكه ئه‌وه ناوی ته‌له‌به‌كانی پۆله‌كه‌ت بوون ووتم !! هه‌یه به‌و شێوازه‌یه (به‌ڵێ به‌ڵگه‌ی ته‌واوم ده‌ستكه‌وت) خۆشت نازانیت باسی چی ده‌كه‌یت ! زۆر قورسه له‌سه‌ر خه‌ڵكی قبوڵی بكات كه نایزانێـت ، خوای گه‌وره دوورمان بخاته‌وه له‌و جۆره كه‌سانه ، ده‌ڕۆم پرسیار له كه‌سێك ده‌كه‌م كه ژیانی له‌وه‌دا به‌سه‌ر بردووه وه بۆچوون و گهڕانهكهشیان زۆر به جدی وه‌رده‌گرم وه پرسیاری زۆر گرانیشیان لێ ده‌كه‌م له‌وه‌ودوا خۆشم له گۆگڵ به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم . له كۆتایدا … كاتێك باسه‌كه دێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ئه‌وه زۆر هه‌ستیار ده‌بێـت ، ئه‌وه بۆچوونی منه … ده‌توانیت وه‌رینه‌گریت ، به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونی منه ، وه بۆچونه‌كه‌ی من زیاتر هه‌ستیارتره به‌هۆی ئه‌و خوێندنه‌ی من له قورئانی پیرۆز ، داوا له خوای مه‌زن ده‌كه‌م كه بمانكاته شوێنكه‌وته‌یه‌كی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا صلی الله علیه وسلم ، وه خوای گه‌وره لهسهرمانی ئاسان بكات بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی بڵاو ببێته‌وه
. سبحانك اللهم وبحمدك اشهد ان لا اله الا انت استغفرك و اتوب اليك