موسوڵمانان و ڕێگای زانستی- The Scientific Method

maxresdefault

لەوەیە هەموو بزانین زانست چییە ، بەڵام لەوە هەندێکمان هێشتان نازانین سەرچاوەی زانست چییە و خاڵی بنیادی زانست چییە لە پێناسەی زانستدا، کە ئەو خاڵەش “ڕێگای زانستییە- The Scientific Method”
کە بریتییە لەو ڕێگایەی کە خودی زانستی لیوەی سەرچاوە دەگرێت کە ئەویش ڕیگای توێژینەوەیە کە پێکدێت لەم قۆناغانە:

١- هەبوونی باکگراوندێکی زانیاری، وە تێبینی کردنی دنیای سروشتی چواردەورت.

٢- دروستبوونی پرسیار لەسەر ئەو شتانەی تێبینیت کردوون، یاخود دیاری کردنی ئەو شتانەی کە کێشەن لەلات.

٣- پێکهێنانی گریمانەیەک لەسەر هۆکاری ڕوودان یان چۆنییەتی ڕوودانی شتەکە چییە، وە لەسەر ئەساسی ئەو گریمانەیە پێشبینی کردنی ئەوەی کە ئەگەر تاقیکردنەوەی لەسەر بکەیت دەبێت چ ئەنجامێکت دەستکەوێت.

٤- تاقیکردنەوەی گریمانەکەت.

٥- چی ڕوویداوە لە تاقیکردنەوەکتدا ڕیکۆردی دەکەیت دەینوسیتەوە وە داتاکان تۆماریان دەکەیت .

٦- بەسەر داتاکانتدا دەچیتەوەو شیکاری دەکەیت کە ئایا پشتی گریمانەکەت دەگرێت یاخود نا. کە ئەگەر گریمانەو پێشبینییەکەت ڕاست دەرچوو ئەوا تاقیکردنەوەکە دووبارو دووبارە دەکەیتەوە بۆ دڵنیایی زیاتر بەڵام ئەگەر هەڵەبوو گریمانە و پێشبینییەکەت ئەوا دەبێت گریمانەیەکی تر دابڕێژیت و دووبارە تاقی بکەیتەوە.

٧- لەگەڵ زانایانی تری هەمان بواردا تاوو توێی دەرەنجامەکە دەکەیت ، کە لە ڕؤژگاری ئەمڕۆماندا دەینێریت بۆ جۆرناڵێک و ئەوان بەسەردا چوونەوەی بۆدەکەن.

 

بەڵێ ئەمە ئەو ڕێگایە کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا هەموو زانایەک و توێژەرێک دەبێت بەکاریبێنێت بۆ تاقیکردنەوەکانی ، واتا بە کورتی زانستی ئەمڕۆ لەسەر ئەو ئەساسە بنیاتنراوە.
بەڵام با بزانین ئەم ئەساسەی زانستی ئەمڕۆ کێ دایناوە !؟
لە ڕاستیدا توشی شۆکدەبن گەر پێتان بڵێم کە ئەم ڕێگا زانستییە – The Scientific method

abo_ali_al_hasan_ibn_alhaytham_by_thetulip-d3ay12zزانایەکی موسوڵمانی لە سەردەمی ئاڵتونی ئیسلامدا دایمەزراندووە کە ناوی “ابن الهيثم” ە کە ناسراویشە با باوکی ڕێگای زانست وە هەروەها چەندەها داهێنانی زانستی تری هەبووە ٦٠٠ ساڵ پێش نیوتن باسی هێزی کێش کردنی زه‌وی کردووه‌، ڕۆژئاواییه‌کان سودیان له‌وکه‌ڵه‌ پیاو و زانایه‌ بینیوه‌، که‌چی کاکی عه‌بقه‌ری به‌ پێی په‌تی به‌ناو که‌وتووه‌ !!!
إبن هیثم نزیکه‌ی ٢٠٠ کتابی له‌ بواری فیزیادا نوسیوه‌، به‌ڵام مخابن ته‌نها ٥٠ دانه‌ له‌وان ئێستا وجوودیان ماوه.
وە گەردوونناسی و زانایەکی بیرکاری بەناوبانگ بووە کە هەسارەی تایبەتی بە ناوەوە نراوە وە هەروەها یەکەم کەسبوو کە بۆیدەرکەوت کە ڕووناکی تەنها دەتوانێت بە ڕێکی بڕوات و بێ لاربوونەوە کە ئەوەش دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ زانست، لەگەڵ ئەوەشدا بنەمای کامێرای سەردەم هەر ابن هەیسەم دایمەزراند

Aristotle was the founder of empirical science, but the development of a scientific process resembling the modern method was developed by Muslim scholars, during the Golden age of Islam, and refined by the enlightenment scientist-philosophers.
Muslim scholars, between the 10th and 14th centuries, were the prime movers behind the development of the scientific method.They were the first to use experiment and observation as the basis of science, and many historians regard science as starting during this period.

ئەوەی سەیرە ئەوەیە زۆر کەم دەبینین لە زانکۆکانی خۆمان یاخود هەر نایبینین کە ئاماژە بە ناوی ئەم زانا موسوڵمانە بدرێت، ئەمە لەکاتێکدا لە وڵاتانی ڕؤژئاوا هەر مامۆستایەک ناوی ئەوی نەهێنابێت بە ئیهمال حسابکراوە کە کۆرسەکەی باش نەگوتۆتەوە.
لەپاڵ ئەمانەشدا دەبێت ئاماژە بەوە بدەم کە پێش “ابن الهيثم”، “ئەرستۆتڵ” بنەمایەکی سادەی دانابوو بەڵام هەیکەلێکی واینەبوو کە ئەسڵەن پێشی بوترێت ڕێگای زانست.
لە دوای “ابن الهيثم” یش “ڕۆجەر باکون” لە ئەوروپا هەر هەمان بنەماکانی ابن الهيثمی بەکار هێنایەوە و لە ئەوروپاش بڵاوی کردەوە تاوەکو ئەورپاش بەرەو پێش بەرێت. بەڵام “نیوتن” ڕؤڵی هەرە سەرەکی هەبوو لە بە پڕاکتیزە کردنی بنەماکانی ابن الهيثم لە ئەورەپادا کە ئێستا “نیوتن” پشکی شێری بەرکەوتووە.

سەرچاوەکان:

 

تۆڕە کۆمەڵایتیەکانمان: