کەسانێک ئەم فەرموودە دەکەن بە سەرئێشە بۆ خۆیان و گومان بۆ خەڵکیش کە ئەمە دەقی فەرموودەکەیە:
خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم في أضحى أو فطر إلى المصلى، فمرَّ على النساء فقال: (يا مَعْشرَ النساء تَصَدَّقْنَ وأكْثِرْن الاستغفار، فإني رأيُتكُنَّ أكثر أهل النار. فقالت امرأة منهن جَزْلة (أي ذات عقل راجح): وما لنا يا رسول الله أكثرُ أهل النار؟ قال: تُكْثِرْنَ اللَّعن، وتَكْفُرْنَ العشير، وما رأيت من ناقصاتِ عقلٍ ودين أغلبَ لذي لبٍّ مِنْكُن. قالت يا رسول الله وما نقصانُ العقل والدين؟ قال: أما نُقصانُ العقل فشهادة امرأتين تعْدِلُ شهادةَ رَجُل، فهذا نقصان العقل، وتَمكثُ الليالي ما تُصلي، وتُفطر في رمضان، فهذا نقصان الدين) [رواه البخاري ومسلم]
لەسەر حەدیسەکە:
کاتێک دەفەرمووێت ناقیصات العقل مەرج نییە تەنها ئەوە بگەیەنێت کە ئافرەت کەم عەقلە بەڵکو عقل لەزمانی عەرەبی بەمانی لەبەرکردنیش دێت، بە پێی ئەم ئایەت و حەدیسانەش زیاتر بۆمان ڕووندەبێتەوە:
۱- واستشهدوا شهيدين من رجالكم} دەبێ دوو پیاوی موسڵمان لە خۆتان بۆ ئەو كارە شایەدبن’ واتە: دەبێ موسڵمان و ئازاد‌و باڵغیش بن {فإن لم يكونا رجلين} خۆ ئەگەر دووپیاو دەست نەكەوتن {فرجل وامرأتان} با پیاوێك و دووئافرەتی وا ببنە شایەت {م‌من ترضون من الشهداء} كە ئێوەش بە شایەتی دانیان رازی بن و پەسەندیان بكەن (دوو ژنەكە پێكەوەبن) {أن تضل أحداهما فتذكر إحداهما الأخرى} تا ئەگەر یەكێك لەم دوو ئافرەتە لە بیری چوو، ئەوی تریان وەبیری بێنێتەوە ‘ دووژن لە باتی یەك پیاو لە حساباتی پارەو قەرزو قۆڵەدا پێكەوە شایەت ئەبن، چونكە ئافرەتان زۆر كەم بەم جۆرە حساباتانەوە خەریك دەبن، بەڵام بێگومان لە بابەت ئیش وكاری ناوماڵ و منداڵەوە لە پیاو بیری بەهێزترە، ۲-بەپێی حدیس – عنْ مَحْمُودِ بْنِ الرَّبِيع رضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: عَقَلْتُ مِنَ النَّبِيِّ – صلى الله عليه وسلم – مَجَّةً مَجَّهَا في وَجْهِي وأنا ابْنُ خَمْسِ سِنين مِنْ دَلْوٍ”.صحیح البخاری شرح الحدیث عقلت من النبي – صلى الله عليه وسلم – مجة مجها في وجهي ” أي حفظت في ذاكرتي رشة من الما‌ء رشها رسول الله – صلى الله عليه وسلم – من فمه في وجهي “وأنا ابن خمس سنين ” أي وأنا حينئذ صبي صغير لم أتجاوز الخامسة من عمري. الحديث: أخرجه أيضاً النسائي وابن ماجة. واتا: لە دەمی پێغەمبەر درودی خودای لێبێت فەرموودەکانیم لەبەردەکرد واتا هەرکاتێک پێغەمبەر درودی خودای لێبێت حدیسێکی بفەرمووایە من یەکسەر لەدەمی موبارەکیەوە لەبەرم دەکرد. کەواتە بۆمان روون بۆیەوە بەبەلگەی ئایەت و حدیس عقل مانای مێشک نییە لەم حدیسەدا بەلکو بەمانای لەبەر کردن دێت.
جا لەو حەدیسەی سەرەوەدا پێغەمبەری خودا پاش خوطبه چووه بۆ لای ژنان به تایبه‌تی ویستویه‌تی دڵیان خۆش بکات به‌هۆی جه‌ژنه‌وه . خۆشتان ده‌زانن جه‌ژن له هه‌موو ئاین و کلتورێکدا واتا دڵ خۆشیی خه‌ڵکی ، معقول نییه له‌و ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)) به ژنان بڵێت ئێوه بێ ئه‌قڵ و کاڵ فامن !؟ پاشان هه‌ر له حه‌دیسه‌که‌دا خۆی وه‌ڵامی گومانه‌که‌ی تێدایه وه‌ك بۆتان ڕون ده‌که‌ینه‌وه : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)) به ژنه‌کانی گوتووه ئه‌ی ژنان خێر بکه‌ن و استغفار زۆر بکه‌ن چونکه ئێوه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی دۆزه‌خن ! ئه‌مه خۆی ئامۆژگارییه بۆیان و خۆ ئاماده کردنه بۆ ڕۆژی قیامه‌ت که چی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن له دۆزه‌خ ، جا لە حه‌دیسه‌که‌دا نوسراوه ( فقالت امراة منهن جزلة ) ئافره‌تێکی ( جزلة ) گوتی . لێره‌دا ئه‌م وشه‌یه گومانی ناقصات ئه‌قڵی دژه ئیسلامه‌کان پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه . چونکه جزلة له جزل وه‌رگیراوه واتا ئافره‌تێکی کامڵی به سه‌لیقه‌ی قسه‌زانی خاوه‌ن بیر وڕای موسه‌قه‌فی به‌توانا که خه‌ڵکی گوێ بۆ قسه‌کانی را ده‌گرن وه جزل پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵکی نه‌زان و بێ ئاگا و قسه نه‌زانه چی ژن بێت چی پیاو بێت.
لێرەدا دێینە سەر باسە ئەساسییەکە کە ئەویش ئەوەیە کە بۆچی پێغەمبەری خوا پێیوایە لە هەندێ بابەتدا ئافرەت شتانێکی بیردەچێتەوە…… ئایا ئەمە سوکایەتییە بە ئافرەت وەک غیر موسولمانان ئیدیعای بۆ دەکەن یاخود واقیعە؟
لە ڕاستیدا جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان مێشکی ئافرەت و پیاو بەڵام ئەم جیاوازییە ئاماژە نییە بەوەی کە یەکیان لەوی دی باشتربێت و لەسەر و ئەویتریانەوەبێت ، واتە جیاوازی مێشک و ئەو چالاکییانەی ئافرەت دەیکات بە جۆرێک جیاوازە لە پیاو و هەر بۆیەشە کە شایەتی ئافرەت لە بابەتە حسابییەکانی قەرز و بازرگانیدا بە دوو ئافرەت بە یەک شایەت حسابن ، ئەمە لەکاتێکدا لە بابەتی شایەتیدان لە حاڵەتێکی منداڵبووندا ٤ پیاو بەیەک شایەت حسابن. بەڵام هەرگیز گوێمان لە بیباوەڕان نابێت بڵێن ئیسلام پیاوی بەکەم زانیوە ئەوەتا ٤ شایەتی پیاو بە یەک شایەت حسابن بەڵکو تەنها ئەو یاسایە باسدەکەن کە تێیدا ٢ شایەتی ئافرەت بە یەک شایەت حسابن.
جا با بزانین ئایا ئەم جیاوازیەی کە پێغەمبەری خودا (صلی اللە علیە وسلم) هەستی پێکردووە لەنیوان مێشکی پیاو و ئافرەتدا تەنها خورافیاتێکە یاخود واقیعێکی زانستی لە پشتە کە ئێمە چیتر نەتوانن خۆمانی لێلابدەین.
- ده‌ماغی ئافره‌ت بچوكتره :-
زانستی نوێ سه‌لماندوێتی كه ده‌ماغی فره‌تان بچوكتره له ده‌ماغی پیاوان به‌ڕێژه‌ی %10 وه دڵی ئافره‌تانیش بچوكتره له دڵی پیاوان وه ئه‌م جیاوازیه به ملیاره‌ها خانه داده‌نرێ له جیاوازیدا كه‌واته له‌ڕوی زانستیه‌وه پاو له دڵ و ده‌ماغدا چه‌ند ملیار خانه‌یه‌ك له ئافره‌ت زیاتره .
توێژینەوە لە جۆرناڵی زانستی “نەیچەر”:
http://www.nature.com/scientificamerican/journal/v292/n5/full/scientificamerican0505-40.html
توێژینەوە لە “ساێنس دایرێکت”:
http://www.sciencedirect.com/science/article/pii/016028969290013
بەدواداچوونێکی تۆڕی هەواڵی “ئیندیپێندانت”:
http://www.independent.co.uk/news/science/men-have-bigger-brains-than-women-research-reveals-9124103.html
- كه‌می خانه لە مێشکی ئافرەتدا:
نوقسانی له خانه‌ی ده‌ماغدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه له كاتی به‌ساڵاچوندا ئافره‌تان زیاتر توشی نه‌خۆشی ئەلزاهایمر (خه‌ڵه‌فاوی ) بن وه‌ك له پیاوان . وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له ناوچونی خانه‌كانی ده‌ماغه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ماغی ئافره‌تان بچوكتره كه‌واته زیاتر هه‌ڵپه‌سێراون بۆ توشبوون به‌م نه‌خۆشیه .
وه زانایانی كاندیونی نوێ سه‌لماندیان كه ده‌ماغی ئافره‌تان چالاكتره له ده‌ماغی پیاوان به‌م هۆیه‌یشه‌وه ده‌ماغی پیاوان ئارامتر و ئاسوده‌تره وه ئافره‌تانیش قه‌له‌ق و به‌رده‌وام بیر ده‌كه‌نه‌وه چونكه مێشكیان زۆر چالاكه وه ته‌نانه‌ت له كاتی نوستنیشدا جیاوازی هه‌یه.
https://www.sciencedaily.com/releases/2012/09/120905110931.htm
http://edition.cnn.com/2010/OPINION/03/23/brizendine.male.brain/index.html
- جیاوازی كاری ده‌ماغی ئافره‌ت و پیاو :- له ڕوی زانستیه‌وه سه‌لمێنراوه كه ده‌ماغی ئافرەت ده‌توانی له یه‌ك كاتدا سه‌رقاڵی چه‌ن كێشه‌یه‌ك ببێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بدات به‌ڵام پیاو ته‌نها هه‌موو ئه‌ندێشه و بیر كردنه‌وه‌یان به یه‌ك كێشه‌وه ته‌رخانده‌كه‌ن وه ئافره‌تان زایاتر ته‌حه‌مولی ناخۆشی و كۆسپ ده‌كه‌ن و توانایه‌كی زۆر زیاتریان هه‌یه له پیاوان بۆ ئامۆژگاری و په‌روه‌رده‌كردن و فێركردنی منداڵان وە هەروەها توانای فێربوونی زمان لە ئافرتەتاندا زۆرر زیاترە .
هه‌روه‌ك ده‌بینین الله بۆ هه‌ر ڕه‌گه‌زێ تایبه‌ت مه‌ندی خۆی داوه‌تێ
http://www.steadyhealth.com/articles/female-vs-male-brain-is-there-a-difference
http://edition.cnn.com/2010/OPINION/03/23/brizendine.male.brain/index.html
- ئامرازی گواستنه‌وه‌ی نیشانه‌ی كاره‌بای له ده‌ماغی ئافره‌تان :-
زانستی نوێ سه‌لماندوێتی كه ئامرازی گوێژهرهوهی نیشانه‌ی كاره‌بای له نێوان خانه‌كانی ده‌ماغ له ئافره‌تان كه‌متره له چاو پیاوان وه زۆر بونی ئه‌م ئامرازه گوێزه‌ره‌وانه له پیاواندا ده‌بێته هۆی خێرا بیركردنه‌وه و خێرا گواستنه‌وه‌ی زانیاری له نێوان خانه‌كان .
وه ناوچه‌ی به‌رپرس له هه‌ست و سۆز له ده‌ماغی ئافره‌تان زۆر زیاتره وه ك له پیاواندا به‌م هۆیه‌یشه‌وه ئافره‌تان خاوه‌نی هه‌ست و سۆز و ده‌ربڕینێكی باشتر و به هێزترن له چاو پیاوان.
وه به هۆی ئه‌وه ی كه پیاوان تۆنای چاره‌سه‌ركردنی زیاتر له كێشه‌یه‌كیان هه‌یه له یه‌ك كاتدا وه ئافره‌تیش توانای چاره‌سه‌ر كردنی یهككێشهی هه‌یه له یه‌ك كاتدا بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتنی بڕیاری دروست و ڕێك له لای پیاوان زیاتره .
وه هه‌روه‌ها زانست سه‌لماندوێتی كه ده‌ماغی ئافره‌تان تونای خۆگونجاندنی له نێوان ژیگه‌ی نوێ‌دا كه‌متره و زوتر توشی كه‌ئابه‌و بێزاری ده‌بن له چاو پیاوان . وه هه‌روه‌ها ده‌ماغی ئافره‌تان ڕێژه‌ی %50 كه‌متر له هۆرمۆنیserotonin ده‌رده‌دات له چاو پیاوان كه ئه‌م هۆرمۆنه به‌رپرسه له دڵ خۆشی و ئاسوده‌ی .
http://www.steadyhealth.com/articles/female-vs-male-brain-is-there-a-difference
http://edition.cnn.com/2010/OPINION/03/23/brizendine.male.brain/index.html
- لەکۆتاییدا خۆتان بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر بونی ئه‌م جیاوازیانه بێگومان ئه‌م قسانه قسه‌ی زانستن هه‌ر كه‌سێك كێشه‌یه‌كی تیا ئه‌بینێ با بڕوات له‌گه‌ڵ زانایانی گه‌وره‌ی بایه‌لۆجی قسه‌بكات و قەناعەتیان پێبێنێت…
با سه‌یرێكی قسه و گفتاری قورئان و حدیث بكه‌ین :-
1- وه‌سفه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) (ناقصات عقل) باشترین وه‌سفه له‌ڕوی زانستیه‌وه چونكه زانایان سه‌لماندیان كه جیاوازی گه‌وره هه‌یه له ڕوی كێش و ژماره‌ی خانه له نێوان ئافره‌ت و پیاو سه‌ره‌ڕای جیاوازی زۆر گه‌وره له كار و چالاكیدا .
2- كه‌م جیاوازی و كهمیه له نێوان ده‌ماغی ئافره‌تان و پیاوان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه پـــــــــــیاو پله و پایه‌و شكۆی له ئـــــــــــــــــــافرهت زیاتره
به‌ڵك و له‌هه‌ندێك بواردا پیاو له ئافره‌ت باشتره و له هه‌ندێك بواری تر ئافره‌ت باشتره له پیاوان وه خودای میهره‌بان جیاوازی ناكات له‌نێوان پیاو و ئافره‌ت ته‌نها به كرده‌وه‌ی چاك و چاكه كردن له یه‌كتر جیاوازن هه‌روه‌ك ده‌فه‌رمێ :(فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ) [آل عمران: 195]
واته : (کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کرد‌و له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران).
- بۆ خوێندنەوەی زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن:
?The male v female brain: is it all in the mindhttp://www.webmd.com/brain/features/how-male-female-brains-differ